سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (دەمارگیری ڕاپەسەندی) (28)
گۆڕینی فۆنت

 
●دەمارگیری ڕاپەسەندی ●

یەکێکی تر لەو ئاکارە ھەڵانەی کە چینێک لە بانگخوازان دووچاری دەبن بریتیە لە: دەمارگیری کوێرانە بۆ ڕای تاکەکەسی خۆیان کە ڕای کەس بەدی ناکەن جگە لە خۆیان, وە متمانەیان بە ھیچ لەوانە نیە کە غەیری خۆیان دەیڵێن, ئەم ئاکارە لە ترسناک ترین ئاکارەکانە کە وا لە خاوەنەکەی ئەکات ڕەخنەی ڕووخێنەر لەوانی تر بگرێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی بەرژەوەندی گشتی بانگەواز بکات, ئەو کەسەی بەم شێوازەیە ھیچ گۆشەنیگایەکی دیکەی بۆ شتەکان قبووڵ نیە, بۆیە ئەگەر سەربازێکی ئاساییش بوو کەنار لەوانی تر ئەگرێت, ئەگەریش دەسەڵاتی ھەبوو گاڵتەی بە بۆچوونی ئەوانەی خوار خۆی دێت, لە نرخی کەم ئەکاتەوە و ئەیکوژێت, لەم بارەشدا ڕاجیایی توند و جودا بوونەوە پەیدا دەبێت, ھەر لەکاتی بوونی ئەم ڕاجیاییە لەنێو ڕیزی موسوڵماندا ئەم کەسە دەمارگیرە چاوەڕێی دەرکەوتنی ھەڵەیەکە لە بەرامبەرەکەی تاوەکو نەش ونمای پێبکات و گەورەی بکات, پاشانیش پەخشی بکات بۆ ئەوەی وای نیشان بدات کە ئەوان شیاوی بانگەواز نین و ئەوەی کە شایستەیە تەنھا ئەمە, زوبانی واڵا ئەکات لە کۆڕ و دانیشتنەکاندا  و لە مافی براکانی بەسەرییەوە کەم دەکاتەوە, پێشی وایە کە کارێکی چاک ئەکات.
بەڵام لە پێچەوانەی ئەم ئاکارە ڕاستە کە ئەبێت لە ڕۆیشتنی لەسەر ڕێی بانگەواز ھەرکات برایەکی کەوتە نێو داوی ھەڵەیەکەوە پەلە بکات لە ڕاست کردنەوەی, وە ھەرکات ھەستی کرد خەریکە برایەک لە ڕێگاکە لادەدات خێرا بکات لە گێڕانەوەی بۆ سەر ڕێگا ڕاستەکە.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9


 658

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram