سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (لووت بەرزی ) (22)
گۆڕینی فۆنت

 

● لووت بەرزی ●

ئاکارێکی تری ھەڵەی ڕێگای بانگەواز کە کەسانێک دووچاری دەبن بریتیە لە: ھەست کردن بە بڵندتر بوونی خۆیان بەسەر ئەوانی تردا, وە ھەست کردنیان بە باشترین بوون و خاوەن پێگەی تایبەت, ئەوەی کە لەمەش مەترسیدار ترە ئەوەیە کە کاتێک ئەم ئاکارە ھەڵەیە سەر دڵی گرت ئیدی داوای لە چواردەوری ئەکات کە سڵی لێبکەنەوە, ھەروەھا جۆریًک لە ڕێز و پێزانینی تایبەتی پێبدەن کاتێک لەگەڵی ئەدوێن, پاشان پێگەیەکی بۆ دابنێن دجیاوازتر لە پێگەی ھاوشانەکانی, ئەشێت ئەمە سەربکێشێت بۆ گۆڕانی گوزارشتەکانی ڕووخساریشی لە کاتی ئاخاوتندا, ھەندێک جار ڕەنگی کەسی لووت بەرز ئەگۆڕێت و توڕەبوونی توند ئەبێت کە ھەڵەیەک ئەکرێت و ئەویش ئامادەیە کە ئەم توڕە بوونەی بۆ دینی خوا و بە گەورە زانینی نیە, بەڵکو بۆ خۆیەتی کە چۆن کەسێک بوێری ئەوە ئەکات ھەڵەیەک بکات و ڕێز پێزانین و ترسی بۆ بوونی ئەم نەبێت لەو شوێنە.

ئەوەی پێویستە ھەندێک کەس لێی تێبگەن ئەوەیە کە لە پێویستیەکانی ئیمان بریتیە لە ملکەچ بوون لە ئاستی بڕواداران و شکۆبڵند بوون لە ئاستی بێ باوەڕان نەوەک پێچەوانەکەی.....پەروەردگار فەرموویەتی:
( ێا ڕَیُّەَا الَّژِینَ آمَنُوا مَنْ ێرْتَدَّ مِنْکُمْ عَنْ دِینِەِ فَسَوْفَ ێڕْتِی اللَّەُ بِقَوْمٍ یُحِبُّەُمْ ۆیُحِبُّونَەُ ڕَژِلَّەٍ عَڵی الْمُۆْمِنِینَ ڕَعِزَّەٍ عَڵی الْکَافِڕینَ یُجَاەِدُونَ فِی سَبِیلِ اللَّەِ ۆڵا ێخَافُونَ ڵوْمَەَ ڵائِمٍ ژَلِکَ فَچْلُ اللَّەِ یُۆْتِیەِ مَنْ ێشَاءُ ۆاللَّەُ ۆاسِعٌ عَلِیمٌ)
سورە المائدە / ایە ٥٤.

پێشەوای مرۆڤایەتیش ﷺ موژدەی داوە و فەرموویەتی:(مَا نَقَێَتْ ێَدَقَەٌ مِنْ مَالٍ ۆمَا زَادَ اللَّەُ عَبْدًا بِعَفْوٍ إِلَّا عِزًّا ۆمَا تَۆاچَعَ ڕَحَدٌ لِلَّەِ إِلَّا رَفَعَەُ اللَّەُ).



֎ لە ڕووکارەکانی لووت بەرزی:

( لووت بەرزی پەرستشی ): ئەو کەسەی ھەڵگری ئەم ئاکارەیە خۆی بە باشتر لەوانی تر ئەبینێت, وە تایبەتمەندە و لەوانی تر ناچێت, بەھۆی ئەو پەرستشانەی ھەیەتی لەوان نزیک ترە لە خواوە, پێگەیەکی تایبەت تریشی ھەیە لەوان لەلای خوا, بۆیە کەنار لەوان ئەگرێت.

( لووت بەرزی بانگەوازی ): ھەڵگری ئەم ئاکارە وەھا ھەست ئەکات کە سەرکوتنی لە ئەنجام دانی ئەو ئەرکە بانگەوازییەی پێی سپێردراوە بە توانا و لێھاتووی خۆیەتی, زیرەکییەکی بێ وێنەو ئەقڵێکی یەکلاکەرەوەی ھەیە کە پلانی داناییەکان دادەریژنەوە, کە بەسەر پلانی ھاوەڵەکانی سەردەکەوێت, لەم کاتەشدا یاخی ئەبێت و ڕێزەکە جێدەھێلێت ھەرکاتێک ھاوڕای نەبوون, ئاخر چۆن ھاوڕای ئەو نابن کە گەواھی لەسەر بەتوانایی ئەم دراوە و توانای جێبەجێ کردنیشی ھەیە....!

( لووت بەرزی پێگەیی ): ھەڵگری ئەم ئاکارە وەھا گومان ئەبات کە ئەو پێگە پێشەوایەتیەی وەری گرتووە میداایای شکۆیە و لەسەر سنگی ناوە, وە دەری دەخات و زەقی دەکاتەوە ھەرکات زانی ئەوانەی دەوروپشتی ھاوڕای نین بۆ ئەوەی دەنگیان کپ بکات و ڕایان نەبێت, چونکە نابێت ڕایەک ھەبێت جگە لە ڕای ئەو, ھزر نەبێت جگە لە ھزر و بۆچوونی ئەو, خۆشی ڕاوێژ بە کەس ناکات, ناچێتە سەر بۆچوونی کەسیش, شمشێری دامرکاندنەوەی لەسەر تێکڕای دەوروپشتی ڕاکێشاوە.

( لووت بەرزی پێشینە ): ھەڵگری ئەم ئاکارە وە ھەست ئەکات کە بەھۆی ئەو پێشینەیەی کە لەسەر ڕێگای بانگخوازی ھەیەتی, ئیتر ئەبێت خۆی زاڵ بکات و پێداگر بێت و لە نرخی ئەوانەی دوای خۆی ھاتوون کەم بکاتەوە, ووشەگەلێک بڵێت کە گوزارشتن لە لووت بەرزی, زۆربەی جاریش بەراوردی نێوان کارەکانی خۆی و ئەوانەی دوای خۆی ئەکات, وە ئەم چی کردووە و چۆنی بەخشیوە, وە ئەوان بە ھیممەت لاواز وێنا دەکات, بەڵام ئەوەی لە بیر کردووە ە پەند لەوەیە کە جێگیر بووە نەک لەوەی تێپەڕیوە, وە ئەوەش کە لە پێشینەیدا ھەیەتی بریتیە لە فەزڵی پاراوی خوای تعالی.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 829

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram