سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی ) (13)
گۆڕینی فۆنت

 
● ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی ●

یەکێکی تر لە ئاکارە ھەڵەکان کە ئەشێت بانگخوازان تووشی ببن بریتیە لە: ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی, وە پێ نەزانین بۆ ئەو ھەلومەرجەی کە ئوممەت پیایدا تێدەپەڕێت, درک نەکردنیان بە داخوازییەکانی ئەو قۆناغەی کە تێیدا ئەژین و پێویستس بەردەوامیان بۆ کاریگەری دەرەکی, وە شوێن کەوتنێکی لاواز بۆ تەواو کردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە.
ھەست کردن بە بەرپرسیارێتی ھەستێکە دەبێت ھەموو بانگخوازێک ھەیبێت ئەگەر خۆی نەزر کردبێت بۆ خوای تعالی, وە پەیمانی بە خوا دابێت کە کار ئەکات بۆ بڵند ڕاگرتنی ووتەی خوا, نموونەی ئەم جۆرە بانگخوازە شیاوی ئەوەن کە ئومێد و خۆزگەیان پێوە ھەڵبواسرێت.
بانگەواز لەم قۆناغەدا زۆر پێویستی بەو تاکانە ھەیە لە خۆیانەوە جووڵە دەست پێئەکەن و ھەستی بەرپسیارێَتیان تیادا ھەیە, وە چاوەڕێی ئەوە نین کە بەردەوام لە دەرەەی خۆیان ئەرکیان پێ بسپێردرێت.

֎ لە ڕووکارەکانی ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی:

خەرج نەکردنی بەشی پێویست لە ووزە و توانا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە بانگخوازییەکان, بەڵکو ڕەزامەند بوون بە خستنەگەڕی نزمترین ئاستی ووزە و توانا.

֎ لە ڕووکارەکانی ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی:

دەست بەردان لە کارەکان لە نێوەی ڕێگەکەدا پێش تەواو کردنی, یاخود ئەسپەردە کردنی بە دەستانێکی تر بە شێوەیەکی ناتەندروست.

֎ لە ڕووکارەکانی ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی:

وەرنەگرتنی ھۆکارەکانی سەرکەوتن و واز ھێنان لە کارەکان بە بێ داڕشتنی ھیچ ھێڵکاری و ڕێکخستنێک.

֎ لە ڕووکارەکانی ھەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی

چاوەڕوان کردنی داواکاری بۆ دەست پێ کردن بە کارەکان, کەسەکە بەردەوام چاوەڕێی ئەوەیە داوای لێبکرێت پاشان ھەستێت بە ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەکان.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 654

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram