سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( لە نێوان ماڵ و بانگەوازدا) (11)
گۆڕینی فۆنت


● لە نێوان ماڵ و بانگەوازدا ●

ئاکارێکی تر لەو ئاکارە ھەڵانەی ڕێی بانگەواز بریتیە لە: پشتگوێ خستنی ھەندێک بانگخواز بۆ مافەکانی ماڵ و خێزانیان.

ماڵ ئامانجێکی گرنگە لە ژیانی ھەریەکێکماندا, کەس لە ئێمە ناتوانێت کەمی بنوێنێت لە مافەکانیدا, ھیچ یەکێکیش لە ئێمە سەرکەوتو و نابێت لە بانگەوازەکەیدا ئەگەر نەیتوانیبێت ماڵێک بونیاد بنێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە, کە بەھۆیەوە بتوانێت ڕووبەڕووی کێبڕکێکانی ژیان ببێتەوە, بانگەوازیش ھانی ئەم بونیادنانە دەدات و پەرەی پێەدات, بەڵکو نێوماڵی موسوڵمان لە باسە گرنگەکانیەتی, بەرنامەی خزمەتی بۆ دادەڕژێتەوە, وە ھانی کۆشش کردن لەم بەرنامەیە دەدات, بۆچی نا کە مناڵەکانی بانگخوازان ئەبنەوە نەوەی داھاتووی بانگەواز.
ماڵ کۆڵەکەیەکە لە کۆڵەکەکانی بانگەواز کە ناتوانرێ دەستی لێ بەربدرێت, بەڵام مایەی داخێکی زۆرە کە ھەندێک جار ماڵ دەکرێتە پاساو بۆ کشانەوە لە مەیدانی بانگەواز لەژێر ناوی باشتر کردنی ماڵەکە, ھەندێک جاریش بە پێچەوانەوە بانگەواز دەکرێتە پاساوی خۆ دزینەوە لە ھەستان بە ئەرک و مافەکانی نێوماڵ.

بریا ئەو کەم و کورتییەی کە لە بانگەواز کردمان بمانکردایە بۆ کۆششێک و بۆ ماڵ و منداڵەکانمان بمانکردایە, یاخود پەرەمان بە ڕۆڵی خۆمان بدایە لەنێوماڵەمانی خۆماندا, وە ئەرکەکانی سەرشانمان بەجێ بگەیاندایە, بەڵام لەبری ئەوە پشکی شێر لە ئێمە بەر پەخشی ھەواڵەکان و بەرنامە سیاسی و دینییەکان کەوتووە, یان دانیشتنەکانی ئێواران لەگەڵ و ھاوڕێ و دۆستان.....!!

ئەگەر کەمێک لە واقع ھەڵبدەینەوە دەبینین ھەندێک کەس کەم و کورتن لە ئاست مافی منداڵ و ماڵەکانیان, ھەوڵیان نەداوە کاریگەرییان لەسەر دروست بکەن, ھاریکاریان نەکردوون بۆ ئەوەی لە ھزری ئیسلامی و بانگەوازی ئێمە تێبگەن, بەڵکو منداڵەکانمان لە ئێمەوە فێربوون کە تەممەڵی لە نوێژدا بکەن..... فێربوون تەممەڵ بن لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی سەرشانیان, پەروەردە نەبوون لەسەر ئەوەی کە ڕێگای پێغەمبەرن و پیاوانی چاک بگرن, ئێمە سەرقاڵ بووین و ئاگامان لێیان نەما, بۆیە تەلەفزیۆن و شەقام ئەرکی پەوەردە کردنیانی گرتە ئەستۆ.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 655

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram