سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (متمانەی لەرزۆک ) (9)
گۆڕینی فۆنت


● متمانەی لەرزۆک ●

ئاکارێکی تر لەو ئاکارە ھەڵانەی ڕێی بانگەواز کە دووچاری ھەندێک کەس دێت بریتیە لە لەرزۆکی متمانەیان بە براکانیان.

متمانەی ھەندێک کەس دووچاری لەرزین ئەبێت, وە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس و نائاسوودەیی ئەبێت, زۆرجار ئێمە لەنێو یەکدا دژی یەکدی ئەوەستینەوە, وە گومانمان لە بڕیارەکانی یەکتری ھەیە, ھەندێک جاریش کەسەکان گومانی خراپ بەوانەی دەوروپشتیان دەبەن, زۆرینەی جاریش کردەوەکان لەسەر گومان خراپی بنیات نراون, ئەشێت ئەم حاڵەتەش تەنھا کەسە ئاساییەکان نەگرێتەوە بەڵکو تەشەنە بکات و پێشەواکانیش تێوەی بگلێن.

نەبوونی متمانە جۆرێک لە گومانی بەردەوام لای ھەندێک دروست دەکات سەبارەت بە براکانیان, کە ئەمەش پرس و ڕاوێژ نەکردن بەوان بەدوای خۆیدا دێنێت, وە ڕای ئەوان وەرناگیرێت, وە دڵیان بە ئامۆژگاری ئەوان ئاو ناخواتەوە, لە ڕاستیدا ئەمەش نەزانینێک دەرئەخات لە تێگەیشتن لەو متمانەیەی کە ئیمام بەننا لە ڕۆڵەکانی ئەوێت, کاتێک فەرموویەتی:

من لە متمانە, متمانەی سەربازم بۆ سەرۆکەکەی ئەوێت, متمانە بە لێھاتووی و دلسۆزی, متمانەیەکی قووڵ کە سەرئەنجامی خۆشەویستی و پێزانین و ڕێز و گوێڕایەڵی بێت, پەروەدگار فەرموویەتی: ( فَڵا ۆرَبِّکَ ڵا یُۆْمِنُونَ حَتَّی یُحَکِّمُوکَ فِیمَا شَجَرَ بَیْنَەُمْ پُمَّ ڵا ێجِدُوا فِی ڕَنْفُسِەِمْ حَرَجًا مِمَّا قَچَیْتَ ۆیُسَلِّمُوا تَسْلِیمًا ).....سورە النساء / ایە ٦٥.

برای خوێنەرم ڕەنگە ڕاجیاییت لەگەڵ من نەبێت لەوەی کە ھەرکاتێک گویبیستی ئەم واتا بڵندانە ئەبین  ھەست بە تاوانی ھەندێک کەس ئەکەین لە ئاستی بانگەوازەکەیان و پێشەواکانیان یان ھەرکەسانێک کە ھاوڕێگای بانگەوازیان بوون, چونکە ئەوان بە نەبوونی متمانە بە براکانیان ئیدی پێشەوا بووبن یاخود کەسی ئاسایی دوایان خستوون, وە لە پێگە و لێوەشاوەیی ئەوانیان داوە, چەند کێشە و بەبەربەستیان بۆ دروست کردوون, چەند جار شکستیان بە پڕۆژەیەکی بانگەوازی ھێناوە لەبەر ئەوەی گومانیان لە ڕای پێشەواکانیان ھەبووە؟
ئەی چەند جار ھەر خۆیان بوونەتە پێشەوای ئەو ھێرشی گومان تۆمەتانەی کە دوژمنانی دین ئەی ورووژێنن ئیتر مەبەستسان بووبێت یان بێ مەبەست کردبێتیان؟

چەند جار ئاگری ئاششوبیان ھەڵگیرساندووە بەوەی کە سوور بوون لەسەر بریندار کردنی ئەوانی تر؟

جێی پەژارەیە کە مرۆڤ بەردەوام بە چاوی بە کەم زانینەوە تەماشای ئەانەی خوار خۆی بکات, وە متمانەی بە توانا و لێھاتووی ئەوان نەبێت, یاخود وەھا تەماشایان بکات کە ئەوان ئامادەی ئەوە نین کە ئەرکە بانگەوازییەکانیان پێبدرێت, بۆیە ئەو کەسەی لەم شێوەیەیە تەنھا ئەو ئەرکانەیان پێ دەسپێرێت کە لە وود و درشتیدا بە فەرمانی خۆی کار بکرێت بەمەش ڕۆحیەتی داھێنان و بەرەو پێش چوون گەشەسەندن تیایاندا ئەکوژێت.



وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 695

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram