سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (لاوازی ھەگبەی زانستی ) (4)
گۆڕینی فۆنت

 
 لاوازی ھەگبەی زانستی  ●

لەو ئاکارە ھەڵانەی کە دووچاری ھەندێک لە بانگخوازان ئەبێت بریتیە لە: گوێ نەدانیان بە لایەنی بە دەست ھێنانی زانست و پەراوێز خستنیان بۆ توخمی خوێندنەوە و گەڕان بەنێو کتێبەکانی زانستدا.

ئەمەش کارێکی بێزراوە بۆ بانگخوازان, گەر وەھا بن چۆن ئەرکی ڕێنموویی و ئامۆژگاری بە جێ ئەگەیەنن تەنھا بەوەندەی کە سەر بە بانگەوازن یان لەگەڵ ناوی بانگخوازاندا جێیان بۆتەوە, لە کاتێکدا کە کەم زانست و مەعریفەت کورتن.
بانگخواز سەرەتا ئەبێت کۆششی فێربوونی زانست بکات لە پێناو پاڵفتەکردنی خۆیدا......پەروەردگار فەرموویەتی:( إِنَّمَا ێخْشَی اللَّەَ مِنْ عِبَادِەِ الْعُڵمَاء )ُ

پاشان زانست پێویستیە بۆ ھەستان بەو ئەرکەی کە خوای مەزن فەرمانی پێکردووە کە بریتیە لە بانگەوازکردن بۆ دینەکەی, ( ما لا یتم الواجب الا بە فھو واجب ).
ئەو زانستەش کە ئەبێت بانگخواز ھەوڵی بە دەست ھێنانی بدات بریتیە لە زانستێکی ڕۆچوو و تۆکمە, بیھێنیتەوە پێش ھەرکات پێویستی پێی بوو لە تێپەڕاندنی حاڵەتە جیاوازەکانی ژیاندا, کەواتە بانگخوازی حەق ئەوەیە کە زۆر بەدوای زانستدا ئەچێت, وە بەردەوام ئەخوێنێتەوە تا وەکو ھەموو ڕۆژێک زانستی زیاد بکات. پەروەردگار فەرموویەتی: ( ۆقُلْ رَبِّ زِدْنِی عِلْمًا ).
ڕاستییەکی جێگیر ھەیە کە دەبێت بانگخوازان ھۆشدارییان دەربارەی ھەبێت ئەویش ئەوەیە کە:زانست بە بەردەوام بوون ئەژی و نما ئەکات, بە دابڕان و دوور کەوتنەوەش ووشک ئەکات.

پێشینی چاکەکارمان سەرباری زانستی بە خوڕ و بیری قووڵیان, کەچی ئەبینیت خواستێکی بەھێزیان لەسەر زانست و زیاد بە دەست ھێنانی ھەبووە. ئەپرسن لە پێشەوا ( سفیان بن عیینە ): کێ لە خەڵکی زۆر پێویستی بە زانستە؟
ئەفەرموێت: ئەوەیان کە زانایە. پێی ئەڵین: بۆچی؟ ئەفەرموێت: چونکە ھەڵەی ئەو ناشرین تر بەرچاو ئەکەوێت.

لێرەشەوە گرنگی زانست بۆ کەسایەتی بانگخواز دەرئەکەوێت, چونکە ئەو لەلایەن ھەموو چاوەکانی دەوروبەرییەوە چاودێری ئەکرێت, وە چاودێری کردار و ھەڵسوکەوتەکنی ئەکرێت بۆ ئەوەی شوێنی بکەون تیایدا, چونکە لە چاوی ئەواندا زانا و بانگخوازە, بۆیە ئەگەر بانگخواز زانستی وون کرد بە نەزانی ئەکەوێتە ناو ئەو شتانەی ئاگاداری دەربارەیان دراوە و خەڵکی شوێنی ئەکەون.

بانگخوازی ڕاستەقینەی خاوەن دانایی, ئەقڵی بەکار ئەخات, وە بیری ڕۆشن ئەکاتەوە, وە زانستەکانی نوێ ئەکاتەوە, زۆر ئەخوێنێتەوە,    ئارەزوو خوازی خوێندنەوەیە, وە یەک بواریشی بەس نیە, بەڵکو فرە زانستی ئەکات, بەھۆی ئەمەشەوە ئەندێشەی چالاک ئەبێتەوە, وە ئاسۆی فراوان دەکات, وە نما بە توانا خۆڕسکەکانیشی ئەدات 

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 854

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram