بەناوی دیموکراسیەوە چیان نەکرد ؟ ...................... هەرچی دارستانە سوتاندیان و ناویان لێنا (کشتوکاڵی مۆدێرن)، دۆلفین و شەمپازیان لە ژینگەکەی خۆی جیاکردەوە و ناویان لێنا نمایش و سێرک و سەرگەرمی و کۆبونەوەی شەوانە) ، عاجی فیلیان لە ئەفریقا نەهێشت و ناویان لێنا (بازرگانی) ، شاخی کەرکەدەنیان بڕیەوە و ناویان لێنا (زانستی پزیشکی) ، ڕم و تیریان کرد بەسەر پشتی (گا) کاندا و ناویان لێنا (وەرزش) ، تەوقی کۆیلایەتیان کردە ملی ملیۆنان ئینسانی ئەفریکی و ناویان لێنا (هەلی کار) بەسەدان هەزار تەن لە قرژاڵی بەدبەخت و ئەختەبوت و ڕۆبیانی بنی بنەوەی دەریا ساردەکانیان دەرهێنا و لە رێستۆرانتەکانیان بە شەرابی سورەوە دەیخۆن و ناویان لێناوە (پیشەسازی) ، ملیۆنان تەن باڵندە و ئاژەڵ سەردەبڕن و لە خواردەنەکانی وەک (کەی ئێف سی) و (هۆت دۆگ) و (پیزا) بەکاری دەهێنن کەچی ناویان لێناوە مارکە و براندی جیهانی ، پەلاماری بۆشایی ئاسمانیشیان داوە و تەنانەت ناهێڵن بونەوەری ئاسمانیش ئیسراحەت بکات کەچی ناویان ناوە (زانست و دۆزینەوە و ئیکتیشاف) ، پێستی مار و تیمساح و هەرچی خشۆکی دنیا هەیە لێیان کردەوە و کردیان بەجانتا و پێڵا و قایش و ناویان لێناوە(مارکێتین) ئێستاش ، هەرچی بێڕەوشتی هەیە بەرامبەر بە مرۆڤی ئەم سەردەمە و ئێمەی ئەکەن و بە لەیزەر ئەیانسوتێنن و بۆمبیان بەسەر دەبارێنن و دڕکە پەتکی مناڵەکانیان وەک دڕکی ماسی لە گۆشتەکەی جیا ئەکەنەوە و کەچی وەک ھەموو بێ رەوشتیەکانی تریان ناویان لێناوە (سیاسەت) کە خزمەتی سەربازی خۆیان تەواو دەکەن لە ووڵاتێکی تر هەرچی (سەگ و پشیلە و گوێدرێژێک کە بەقەولی خۆیان یارمەتیان داون) وەک رێزلێنانێک لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە ، بەڵام سەدان و هەزاران مرۆڤ لەبەر دەم دوژمنەکانیان جێ دەهێڵن تا بەقەمە و چەقۆ کەوڵ بکرێن و پێستیان لە گۆشتیان جیابکرێتەوە ................. هەر هەر پێشکەوتنێک ، هەر ئارامیەک هەر ماچێک لە تەنیشت سەعاتەکەی لەندەن دەکرێت، هەر ژوانێک بە ئارامی لە تایم سکوێر دەبەسترێت ، هەر پێکێک شەراب لە کریملن و پاریس و سیدنی و تۆرینتۆ و بەرلین هەڵئەدرێت ، لەسەر خوێن و گۆشت و ئێسکی ئەو منداڵانەیە کە لە هەڵەبجە و عەفرین و حەلەب و گەرمیان و یەمەن و هێرۆشیما هەتا ئێستاش بە کەمئەندامی لەدایک دەبن نوقتە سەری دێڕ ... ........................... *سەد جار لە دەست کورد بوون رامانکردووە وەێ لکوردبوون لە سەد و یەک شوێنەوە بانگمان دەکات و دەڵێت (بە تەنھا جێم مەھێڵن) ھەرگیز کورد بوون جێ ناھێڵم بە ئازار و برینەکانی ناوخۆشمانەوە نووسينى: هێمن عبدالقادر - سلێمانى