سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ناسۆر لە ژیانی پێغەمبەر عیسی
گۆڕینی فۆنت


● ناسۆر لە ژیانی پێغەمبەر عیسی ● 
 
ئەوەی جێی گومان نیە ئەوەیە کە عیسی سەلامی خوای لەسەربێت وزەیەکی ئیجگار زۆری لە ئارام گرتن و بەرگەگرتن پێبوو.....بارودۆخ سەختە, داوەکان زۆرن, ئەو ناخۆشییە یەک بەدوای یەکدا ھاتووانەش کە دووچاری بوو ھێما بوو بۆ ئەو کەسایەتیە گەورەیەی عیسی ھەیبوو. 
ئەوەی دۆخەکەی  قورس و گرانتر کرد لەسەر عیسی ئەوەبوو کە...لە دەسپێکی لە دایک بوونییەوە کەوتە بەر شاڵاوی جۆرەھا گومان...وەک چۆن بانگەوازەکەشی کەوتە بەر ھێرش و پشت ھەڵکردن...ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی درک بکەین بە قورسایی ئەرکی عیسی کە ئەو ھەموو موعجیزانەی لەسەر دەستی دەرکەوتن ئەو کاریگەرییە گەورەیەی لەسەر دڵی گەلەکەی نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا... 
بەڵام عیسی سەری نەوی نەکرد و پاشگەز نەبۆوە لەو بانگەوازەی دەستی پێکردبوو, چونکە بڕوای وابوو کە ئەو پێغەمبەرە...وە بانگەشەی لەسەرشانە...ئەو دڵ ئارام و ئارامگر بوو, خراپی نەیارەکانی ھەرگیز, وای لێنەکرد توند و زبر بێت و رلە ڕێگای بڕواداران لابدات, ڕۆژێک خۆی و قوتابییەکای بە دێیەکدا تێپەڕین و بانگەوازی خەڵکەکەی کرد, یادی خودا و قیامەتی خستنەوە...ئەوانیش ئەوەیان لە دەست ھات کە دایانە بەر ووتەی نەشیاو, بەڵام ئەو ھەر وەک ئەوان نەبوو ھەڵوێستی بەڵکو داوای خێری بۆ کردن و تێپەڕی, قوتابییەکانی پرسیان دەربارەی ئەو کەسانە کە قسەیان پێووت و ئەو داوای خێری بۆ کردن  فەرمووی: ھەموو کەسێک ئەوە خەرج دەکات کە پێیەتی. 
کاتێک گوێبیستی ئامۆژگارییەکانی دەبیت ھەست بە گەورەیی ئیمانی دەکەیت, نەفس نەرمی, ڕەوشت بڵندی, سنگ فراوانی ئاکارگەلێکی جوانی دی کە لە کەسایەتیدا ھەبوون, زۆرجار بە شوێن کەوتەکانی دەوت: گوبی بۆ ئێوە ئەگەر قسەی نەشیاویان پێگوتن و دەریانکردن, ھەموو ووتەیەکی خراپیان پێووتن...دڵتان خۆش بێت چونکە پاداشتتان گەورەیە لە ئاسمان...چونکە پێغەمبەرانی پێشینیش ئاوھایان بەرامبەرکرا...لە ماڵەکانی خودا وەدەرتان دەنێن...تەنانەت کاتێک دێت کە تێیدا ھەرکەس بتانکوژێت وا دەزانێت بەو کارەی خزمەتی خودا دەکات. 
یەھود ھەوڵیان دەدا کاریگەری بانگەوازەکەی کاڵ بکەنەوە و خەڵکی لێ بتەکێننەوە...بەڵام دەستایان پێی نەگەیشت...چونکە حەق ڕوونە و بەیانی پرشنگ دەدات...پەروەردگاریش حەق بەسەر ناحەقیدا سەردەخات. 
کاتێکیش داوەکەیان بۆ کوشتنی نایەوە پیاوێک ھاتە لایان بەناوی ( یھوذا الاسخریوطی ) تا جێگای عیسایان پێبڵێت,عیساش لەو کاتەدا درکی بەوەکردبوو کە چی لە پشتییەوە دەگوزەێ و چاوی یەھودی لەسەرە, خۆی و قوتابییەکانی چوونە بێستانێکەوە. 
یەھود لە شەودا جێگەکەیان دۆزییەوە, دەوری شوێنەکەیان دا تا بۆ کوشتنی ئامادەبن و کردارە خراپەکەیان بەجێ بگەیەنن.
بەڵام عیسای ڕووحی خودا, بینایی خودا دەیپاراست, بۆیە کاتێک کەوتنە خۆ بۆ وەشاندی گورز لێی بە چاودێری خوا دەورەدرابوو, کە پاراستی لە چاوی دوژمنەکانی...لەو کاتەدا پیاوێک کەوتە دەستیان لە شێوەدا زۆر لە عیسا دەچوو, خودا زوبانی بەست و نەیتوانی ھیچ بڵێت, گەلەکەش نەیانزانی ئەوەی دەستگیریان کردووە عیسا نیە بەڵکو (یھوذا الاسخریوطی )ە کە کەوته  نێو داوی خراپەی خۆیەوە و لە سێدارە درا.... (وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (157) بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (158). النساء: ١٥٧ – ١٥٨. 
 
ئامادەکردنی: باوان بھاءالدین

 746

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram