سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ناسۆر لە ژیانی پێغەمبەر موسی
گۆڕینی فۆنت


●ناسۆر لە ژیانی پێغەمبەر موسی● 
 
ژیانی موسی پێغەمبەریش سەلامی خوای لەسەربێت ئەڵقەیەکی دیکەی تەنگەژە و ئازار بوو...تەنانەت ناسۆر کاتێک ڕووی لە موسی کرد کە ھێشتا مەلۆتکە بوو, شەپۆلەکان دەیان ھێناو دەیانبرد و تاریکی خۆی تێئاڵاندبوو, لە گەنجێتیشیدا کەوتە بەر زەبر و زەنگی فیرعەون. 
ژیانی لە ناسۆر و نا ئارامیدا دەگوزەرا, لە لایەک خراپەکاری فیرعەون و لە لایەک ناحاڵی بوونی گەلەکەی و ئازاردانی لە لایەن ئەوانەوە, وەک ووتراوە: (وظلم ذوي القربی أشد مضاضة .....علی المرء من وقع الحسام المھند)  واتا: ستەمی کەسانی نزیک لە خۆت بە ئێشترە وەک لە بەریەک کەوتن لەگەڵ شمشێرى هيندى.
لەسەر موسی پێویست بوو بەرھەڵستی ھەڵوێستی دوژمنکارانەی فیرعەون بکات بە دەستێکی, بە دەستەکەی دیکەشی خۆی لە تەڵەکە و داوی گەلەکەی بپارێزێت.....ئەمەش لە توندترین چەشتەکانی ناسۆر و قورسترین جۆرەکانی تاقیکردنەوەیە. 
بانگەواز دەتوانێت سەنگەر لە مەترسیدارترین تەنگەژە دەرەکییەکان ئەگەر لە ناوخۆیدا بەھێز و یەکگرتوو بێت...بەڵام ئەی ئەگەر لاواز و داڕماو بوو؟؟؟ موسی سەلامی خوای لەسەربێت ئەو مرۆڤە بوو کە پێشەوایەتی گەلەکەی گرتە دەست لە دژی ستەم و خراپەکاری فیرعەون و ھاوکارەکانی...ھەتاوەکو گرانی لەسەر ئاسان بوو وە ملکەچ بوونی خەڵکی دەستی پێکرد...ئەرکی بانگ کردنی فیرعەونی لە ئەستۆ بوو لەو کاتەدا کە لە چڵەپۆپەی دەسەڵات و زۆرداریدا بوو... (إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (4). القصص: ٤. 
 
موسی لە ڕێگای خۆی بەردەوامە و کۆڵی تاقیکردنەوەکەی ھەڵگرتووە, تەنھا پشتی بە خودا بەستوە, دڵنیایە لەوەی پشتی دەگرێ و سەری دەخات, لە ساتێک لە ساتەکانی لاوازی مرۆڤدا موسی دڵەڕاوکێ و ترس دایدەگرێ لەو کاتەدا کە لە نێوەندی بە گژداچوونەوەی فیرعەون و جادووبازەکانیەتی... 
بەڵام ھەرزوو خودا بە ھانایەوە دەچێت و ئیمان و ئاسوودەیی دەخاتە دڵییەوە: (فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُوسَى (67) قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنْتَ الْأَعْلَى (68) وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى (69). طە: ٦٧ – ٦٩. 
 
ئاستەنگەکان بەدوای یەکدا دەھاتن بۆ گێڕانەوەی موسی لە گەیاندنی بانگەوازەکەی و داخستنی دەروازەکان بە ڕوویدا, بەڵام ھەرزوو بەڕووی ئیمان و دامەزراوی موسادا دەکرانەوە, ئەو ڕێگا پیرۆزەی بە متمانە و دڵنیاییەوە دەبڕی, چەندێک قارون ھەوڵیدا خەڵکی بە ماڵ و سامان بخەڵەتێنێ و لە موسا و بانگەوازەکەی دووریان بخاتەوە؟ چەندێک ھەوڵیدا ویژدانەکان بکڕێت و تۆمەتی جۆراوجۆری بۆ موسی بەخشییەوە؟ بەڵام خودا شاراوەکانی ئاشکرا دەکرد و موساش لەم تاقیکردنەوانە بەھێز و دامەزراوتر دەبوو. 
قورئانیش بەم شێوەیە کۆتایی بە چیرۆکی موسا و فیرعەون دەھێنێ: (وَلَقَدْ جَاءَ آَلَ فِرْعَوْنَ النُّذُرُ (41) كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَاهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُقْتَدِرٍ (42) أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌ مِنْ أُولَئِكُمْ أَمْ لَكُمْ بَرَاءَةٌ فِي الزُّبُرِ (43) أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌ مُنْتَصِرٌ (44) سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ (45) بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ (46). القمر: ٤١ – ٤٦. 
 
ئامادەكردنى: باوان بهاءالدين

 1180

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram