سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ناسۆر لە ژیانی پێغەمبەر ابراھیم
گۆڕینی فۆنت


● ناسۆر لە ژیانی پێغەمبەر ابراھیم ● 
 
ئەو ناسۆرەی  خۆشەویستەکەی خودا پێغەمبەر ابراھیم پێیدا تێپەڕی یەکێک بوو لە ئەڵقەکانی ئەو ململانێیەی لە چاخەکاندا درێژەی ھەبوو, وە بە مێژوودا درێژ ببوەوە  کە جەختی کردەوە لەسەر سەرکەوتنی حەق  و ژێر کەوتنی ناحەقی. 
ابراھیم سەلامی خودای لەسەربێت لە کۆمەڵگەیەکی نەزانیدا پێگەیشت, بێ باوەڕ بە ھەموو بەھاکان, دەست درێژکار بۆ پیرۆزییەکانی خودا, سروشتی پاکیش نەیویست بە ئاڕاستەی شەپۆلەکە بڕوات و شوێن ڕای گشتی بکەوێ, ڕەزامەند و ملکەچ بێت بەو واقعە...بۆیە ابراھیم سوور بوو لەسەر بەرەنگار بوونەوەی ئەو نەزانیە بە ھەر شێوەیەک بێت. 

ناسۆر لە ژیانی ئەم تاکە دەست پێدەکات, کە داماڵراوە لە ھەموو چەکێک, تاکێک کە بە تەنھا ئەسپسواری ڕێگای حەقە, بۆ ھەموانی ئاشکرا دەکات کە ئیمانی بە خودا ھەیە و بێ باوەڕە بە ھەموو ئەو شتانەی جگە لەو دەپەرسترێن...(قَالَ أَفَرَأَيْتُمْ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ (75) أَنْتُمْ وَآَبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ (76) فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِي إِلَّا رَبَّ الْعَالَمِينَ (77). الشعراء: ٧٥ – ٧٧ 

پێویستە لەسەر ھەموو بانگخوازێک  لێرەدا کەمێک بوەستێت...درک بکات بە گەورەیی ئەو ئیمانەی کە دڵی ابراھیم پێوەی دەنازی...ئەو تەنھا بوو ھیچ کۆمەڵ و پشتیوانێک لە پشتییەوە بوونیان نەبوو...بێ چەکە و ھێزی نیە, پەراوێز خراوە تەنانەت لە لایەن کەسە نزیکەکانیشییەوە, بەڵام کەی حەق ملی کەچ بووە بۆ ناحەق و کەی ھەڕەشە و پەستان گەڕاندویەتیەوە...؟ 

ناسۆرەکە لەسەر ابراھیم توندتر بۆوە, خرایە نێو ئاگر بەڵام ڕازی بوو بە ویستی خودا و دڵی خۆش بوو بە دیداری, لە بڵندییەکانی ئاسمانیش ئەو پێغەمبەرە بوو کە خۆڕاگربوو وە گوێ ڕایەڵی بانگەوازی خودابوو, لەناو بڵێسەی ئاگردا بوو... (قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ (69) وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ (70) وَنَجَّيْنَاهُ وَلُوطًا إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا لِلْعَالَمِينَ (71). الأنبیاء: ٦٩ – ٧١. 
 
چیرۆکی ناسۆری ابراھیم وێنای زۆر چەشنی پیاوەتی و پاڵەوانێتی بۆ حەق خوازان دەکێشێت, تاوەکو پەروەردگار کردییە یەکێک لە پێغەمبەرە ھەڵبژێردراوەکان: (وَمَنْ يَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآَخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (130). البقرة: ١٣٠. 
 
ئامادەکردنی: باوان بھاءالدین

 758

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram