سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ناسۆری ئیسلام لە سەردەمی پێغەمبەر
گۆڕینی فۆنت


● ناسۆری ئیسلام لە سەردەمی پێغەمبەر ● 
 
ئەو ناسۆرەی ڕووبەڕووی ئیسلامیش بوەوە لە سەردەمی پێغەمبەردا ھیچی کەمتر نەبوو لەوەی ڕووبەڕووی پێغەمبەرانی پێشوو و بانگەوازەکەیان بوەتەوە... 
ئیسلام شۆڕشێک بوو بەسەر نەزانیدا ھەر لە یەکەم ڕۆژەوە, شۆڕشێک کە ئامانجی داڕماندنی ئەو بنەمایانە بوو کە کۆمەڵگەی نەزانی لەسەر بونیادنراوە...لە سروشتی ئیسلام نیە کە سازش بکات لەسەر بارودۆخی ڕووخاو, قبوڵی نیە نیوە یاخود یەک لەسەر چواری چارەسەری پێبدرێ, بەڵکو پشت دەبەستێ بە سیایەتی داڕماندن و بونیاد نانەوە, داڕماندنی نەزانی بە تەواوەتی...وە بونیاد نانەوەی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی بە ھەموو داخوازییەکانییەوە. 
کەواتە کە ئەمە سروشتی ئەو بانگەوازە بێت کە پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەربێت پێی ھەستا شتێکی ئاساییە کە نەزانی بە گژیدا بچێتەوە بۆ پاراستنی خۆی...تا بەگژدا چوونەوەی ئیسلام گەیشتە ئاستێک کە پێناسە نەدەکرا. 
  
● جەنگی دەروونی:- 

کۆمەڵگەی نەزانی ھونەرمەندی بەرەنگاربوونەوەی پێغەمبەر بوون, ھەموو شێوازێکی نوێیان بۆ لێدانی ئیسلام بەرھەم ھێنا, ھەموو ھێزەکەیان کۆکردەوە بۆ ئاستەنگ دروستکردن لەسەر ڕێگای قورئان... 
لە سەرەتاوە پەنایان برد بۆ شێوازێکی کرچ و کاڵی جەنگی دەروونی کە ئامانجی شێواندنی دەروونی پێغەمبەر و لەناوبردنی ڕۆحی بەرزی بوو, بۆیە بۆ ئەم مەبەستە شەپۆلێکی چڕی تۆمەت و ناتۆرە ھەڵبەستنیان ڕاگەیاند کە قورئان بۆمان وێنا دەکات لە زیاد لە جێگەیەک... 
وَقَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنْبُوعًا (90) أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا (91) أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا (92) أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِنْ زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَى فِي السَّمَاءِ وَلَنْ نُؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّى تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَقْرَؤُهُ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنْتُ إِلَّا بَشَرًا رَسُولًا (93). الإسراء: ٩٠ – ٩٣. 
 
کاتیک ئەم شێوازەیان شکستی ھێنا ئەوجا پەنایان بردە بەر بڵاوکردنەوەی تۆمەت بۆ پێغەمبەری خوا و لە ھەموو ناوەندەکانی کۆمەڵگەدا پەخشیان دەکرد تاوەکو متمانەی خەڵکی لاواز بکەن و بەرھەڵستی دینب خودا بکەن... 
تۆمەتیان ھەڵبەست بۆ ئەو کەسەی دوێنی پێیان دەوت ڕاستگۆی دەستپاک و شتانێکیان دایەپاڵ کە لێی بێبەری بوو, تیرەکانیان بۆ ئیسلام دەھاوێشت و شمشێرەکانیان دەدا لە سینەی بزاوتی ئیسلامی... (وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ وَعِنْدَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِنْ كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ) إبراھیم: ٤٦. 
 
 
ئەم ناسۆرەش لەگەڵ ئەو ھەموو توندییەی ھەیبوو ھەر پێغەمبەری خۆڕاگر دەکردەوە, خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ململانێیە ھەرچەندێک پانتایی ھەبێت, خۆڕاگری لەسەر بەرەو پێشچوون قوربانییەکان ھەرچەند بن... 
ڕۆژێک وەلیدی کوڕی مغیرە کە یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی قوڕەیش ووتی: ئەی قوڕەیش وا ئەم وەرزە دێت و پۆلەکانی عەرەب دێنەلاتان, دەربارەی ئەم موحەممەدەش بیستویانە, بۆیە بە ھەمووتان یەک ڕا بن بەرامبەری تا یەکێکتان ئەوی دی بە درۆ نەخاتەوە کە چی لەسەر ئەڵین, ووتیان دەڵێین فاڵچیە, ووتی نا ئەو فاڵچی نیە, ئێمە فاڵچیەکانمان دیوە ئەم لەوان نیە...ووتیان: دەڵێین شێتە, ووتی نا ئێمە شێتەکانیشمان دیوە خۆ ئەم ھیچی لەوان ناچێت...ووتیان: دەڵێین شاعیرە, ووتی نا ئێمە شیعر بە تەواوی دەناسین خۆ ئەم شاعیریش نیە...دواتر وەلید ووتی: باشترین ناتۆرە ئەوەیە بڵین جاووگەرە, برا و برا جودا دەکاتەوە, ھاوسەران لە یەکدی جودا دەکاتەوە و مرۆڤ لە خێڵەکەی جودا دەکاتەوە, بۆیە لەسەر ئەم قسەیە ڕێککەوتن. 
ئەم ئایەتانەی قورئانیش دەربارەی وەلید ھاتنە خوارێ... (كَلَّا إِنَّهُ كَانَ لِآَيَاتِنَا عَنِيدًا (16) سَأُرْهِقُهُ صَعُودًا (17) إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ (18) فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (19) ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (20) ثُمَّ نَظَرَ (21) ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ (22) ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ (23) فَقَالَ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ (24) إِنْ هَذَا إِلَّا قَوْلُ الْبَشَرِ (25) سَأُصْلِيهِ سَقَرَ (26) وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (27) لَا تُبْقِي وَلَا تَذَرُ (28) لَوَّاحَةٌ لِلْبَشَرِ (29) عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (30). المدثر: 16 – ٣٠ 
پاشان قورئانی پیرۆز شێوازی جیاجیای بەرھەڵستی کردنی دوژمنانی ئیسلام دەخاتەڕوو... (أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ (30) قُلْ تَرَبَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُتَرَبِّصِينَ (31) أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَامُهُمْ بِهَذَا أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (32) أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ بَلْ لَا يُؤْمِنُونَ (33) فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِثْلِهِ إِنْ كَانُوا صَادِقِينَ (34) الطور: ٣٠ – ٣٤. 
 
● ئازاردان و ھەوڵی کوشتن:- 

زیادەڕەوانی مەککە نەوەستان بەو تۆمەت و درۆیانەی خستیانە پاڵ و ئیسلام و شوێنکەوتەکانی, بەڵکو چەند جارێک بوێری ئەوەیان نواند کە ھەوڵی لەناوبردنی پێغەمبەری خوا بدەن...بێ ئومێد بوون لە جەنگی دەروونی و ھزری و تۆمەت ھەڵخستن, پەنایان بردە بەر جەنگێکی ھەست پێکراو بۆ لەناوبردنی بانگخوازانی ئیسلام...کینەیان وەکو ئاگر بڵێسەی دەدا,بۆیە گڕی دوژمن کارانە و ڕقیان بەردایە ھەموو شوێنێک لە تۆڵەی ئەوەدا کە کەسانیًک لە دینی باو و باپیر ھەڵگەڕانەوە و بێباوەڕ بوون بە لات و ھوبەل... 

ڕۆژێک سەرانی قوڕەیش کۆبوونەوە و باسیان لە پێغەمبەری خودا دەکرد کە چۆن پیرۆزییەکانی نەھێشتوون و ووتیان: نەماندیوە تا ئێستا کە ئەوەندە ئاراممان لەسەر کەسێک گرتبێت بەو ئەندازەیەی ئاراممان لەسەر محمد گرتووە, خەونەکانی شێواندین و کۆمەڵی پەرتەوازە کردین, تانەی لە خوداکانمان گرت, زۆرمان ئارام لەسەرگرتووە, پلاری لە باپیرانمان دا, کەلێنی لە دینمان دۆزییەوە...لەم قسانەدابوون و پێغەمبەر لەوەێوە تێپەڕبوو, ھەموویان تێکڕا بە جارێک نیشتنەسەری, لە ھەموو لایەکەوە ووتیان: ئەوەی تۆی کە ئەو قسانەت کردووە؟؟ ئەویش بە ھیممەت بەرزی و بێ ترس فەرمووی: بەڵێ منم ئەو قسانە دەڵێم...بە ڕاشکاوی و بێ دڵەڕاوکێ پێی ووتن, بەم قسانە شکۆیانی لەرزاند و زیادەڕەوییانی وەستان, ئیدی ئەو ڕۆژە ئازاری بەرکەوت لە دەستیان, تا پێشەوا ابو بکر لەوێوە تێپەڕی لەو کاتەدا نزیک بوو زەفەر بە پێغەمبەر  بەرن و بیکوژن, خێرا بەرگری لێکرد و فەرمووی: ئەوە پیاوێک دەکوژن لەبەرئەوەی دەڵێت اللە خودامە؟؟؟ 

دوای ئەم ڕووداوە کۆڕێکیان گرت لە ( دار الندوە ) , لەم کاتەدا موسوڵمانانیش دەستیان بە کۆچ کردبوو بۆ مەدینە, بە ھەلیان زانی کە محمد دەوری چۆڵ بووە لە یارانی بۆ ئەوەی زەفەری پێببەن... 
لەو کاتەی پلانیان دادەڕشت پەروەردگار داوەکەی ھەڵوەشاندنەوە ... (وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (30).  الأنفال: ٣٠. 
 
لە سەروبەندی کۆچ بۆ مەدینە و سەرکەوتنی ئیسلام بەسەر نەزانیدا لە ( بدر )دا, ( صفوان بن امیە ) ( عمیر بن وھب ) ی بە کرێ گرت بە نھێنی و ھانیدا تا بچێ بەرەو مەدینە بۆ کوشتنی پێغەمبەر, لە بەرامبەردا ( صفوان بن امیە ) لە قەرزەکەی خۆی خۆش دەبیًت و خەرجی منداڵەکانیشی لە ئەستۆ دەگرێت, ( عمیر بن وھب ) چوە مەدینە و شمشێرەکەی ڕاکێشابوو تا چوە ناو مزگەوتێکەوە کە پێغەمبەری خودای لێبوو, کاتێک پێغەمبەر چاوی پێی کەوت فەرمووی: نزیک بەرەوە, ئەویش نزیک بوەوە, پێغەمبەر فەرمووی: ڕۆژتان خۆش کە ئەمە سڵاوی کاتی نەزانی بوو, پاشان فەرمووی: ئێمە سڵاوێکمان پێبەخشراوە خێرتر لەوەی ئێوە کە سڵاوی بەھەشتە و دەڵێن: السلام... 
پاشان پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: چی تۆی ھێناوە بۆ ئێرە؟ 
ووتی ھاتووم پێتان بڵێم باش بن لەگەڵ ئەو دیلەی لاتانە... 

پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: ئەی ئەم شمشێرەی پێتە بۆچیە؟ 
ووتی: ئەی خودا ناشیرینی بکات ئایا ئەمە ھیچ سوودی پێگەیاندوین؟ 
پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: ڕاستم پێبڵی بۆچی ھاتویت؟ 
ووتی: تەنھا بۆ ئەو مەبەستە ھاتووم... 
پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: بەڵام تۆ لەگەڵ ( صفوان بن امیە ) کۆبوویتەوە, تۆ وتوتە: ئەگەر قەرزدار نەبومایە و منداڵم نەبوایە دەچووم بۆ کوشتنی محمد, بۆیە ( صفوان بن امیە ) قەرزەکەت بۆ دەدات و خەرجی منداڵەکانیشت دابین دەکات لە پێناو کوشتنی من و خوداش زانایە لە نێوانی من و تۆدا... 
ئەویش ووتی: شاھێدی ئەدەم کە تۆ پێغەمبەری خودای...ئێمە ئەو شتانەمان بە درۆ دەخستەوە کە لە ئاسمانەوە بۆ تۆ دەھات و نیگابوون, ئەم شتەی باسیشت کرد تەنھا من و ئەو پێمان دەزانی, سوێند بە خودا من دەزانم کە خودا ئەم نھینیەی پێ گەیاندوی, ستایش بۆ ئەو خودایەی کە ڕێنمونی کردم بۆ ئیسلام و ئەم ڕێڕەوەی پێ نیشاندام, پاشان شەھادەی ھێنا و ھاتە نێو ئیسلام... 
 
ئامادەکردنی: باوان بھاءالدین

 743

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram