سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەشی پێنجەم لەشێوازەکانی بانگەواز بە حیکمەت و داناییەوە:
گۆڕینی فۆنت


(گفتوگۆکردن و ڕووبەڕوو بوونەوە)

گفتوگۆکردن لە ڕووی زوبانەوانییەوە: بە ئاخاوتنی نێوان دوو کەس دەوترێت کە ھەر یەکێکیان خواستی وەھایە ڕاستی ووتەی خۆی بسەلمێنێت و ووتەی بەرامبەرەکەی بەتاڵ بکاتەوە، لەگەڵ خواستی ھەر لایەکیان بۆ دەرخستنی حەق.
پەروەردگار جەختی لە بابەتی ڕووبەڕوو بوونەوە کردۆتەوە بەڵام بە مەرجی ئەوەی بە شێوازێکی چاک بێت، (وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) النحل: ١٢٥. (وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) العنکبوت: ٤٦.
قورئانی پیرۆزیش لە توێی سورەتەکانیدا نموونەی شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی پێغەمبەرانمان بۆ دەخاتەڕوو لەگەڵ گەلەکانیان، (قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ) ھود: ٣٢.
وە سورەتی ابراھیمیش شێوازەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان پێغەمبەران  و گەلەکانیانمان بۆ وێنا دەکەن لە سەردەمی پێشیندا، (وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنْجَاكُمْ مِنْ آَلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ وَفِي ذَلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ ) إبراھیم: ٦. (وَقَالَ مُوسَى إِنْ تَكْفُرُوا أَنْتُمْ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا فَإِنَّ اللَّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ) إبراھیم: ٨. (قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ) إبراھیم: ١١.
(وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُمْ مِنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ) إبراھیم: ١٣.
ڕووبەڕوو بوونەوەش بریتیە لە ئاخاوتنێک کە ھەریەک لە دوو لایەنێک کە ھەریەکەیان بگاتە تێگەیشتن لە گۆشەنێگای لایەنی بەرامبەری، ھەریەک لەم لایەنانە ئەو بەڵگانە دەخاتەڕوو کە گۆشەنیگاکەی خۆی پێ بەھێز و دامەزراو کردووە، پاشان دەست دەکات بە قاڵ بوونەوە لەو بەڵگانەی خۆی بەھۆکاری ئەو ڕەخنانەی کەسی بەرامبەر ئاڕاستەی دەکات، یاخود بەھۆی ئەو بەڵگانەی کەسی بەرامبەر دەیخاتەڕوو کە بەھۆیەوە ھەندێک خاڵی بۆ ڕوون دەبێتەوە کە پێشتر لەلای تەم و مژاوی بوون.

ھەروەھا گفتوگۆ کردن ھەوڵێکە بۆ چوونە ناو دەروونی مرۆڤەوە لە لایەنە جیاوازەانییەوە  وەک ئەقڵ و ھەست و خواست و ویژدان، مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم لایەنانەش دەبێت لە ڕێگەی ئەو بابەتانەوە بێت کە کاریگەرییان لەسەر دروست دەکات تا بە ھۆیەوە بگات بە گۆڕانکاری لەوەی تیایدا ھەیە، تاوەکو ئیمانێکی چەسپاو بچێتە جێگەی و ڕەگ داکوتێ.

بەڵام ناشێت دەربچێت لەو مەبەستە پڕ شکۆیەی لێی چاوەڕوان دەکرێت کە بریتیە لە ناساندنی خێر و خراپە، باش کاری و خراپ کاری،  ھیدایەت و گومڕابوون، حەق و بەتاڵ، ئیمان و کوفر، ئیسلام و نەزانی، ڕووناکی و تاریکی، بەڵام گەر دەرچوو لە ڕێگای ئەم مەبەستە، وە ڕێچکەکەی گۆڕدرا بۆ ووتەی نەشیاو و تۆمەت و بوختان، ئەو دەرئەنجامەی لێی چاوەڕوان دەکرێت پێچەوانە دەبێتەوە، دڵەکان خراپ دەکات، دەروونەکان پڕ دەکات لە ڕق و کینە و دەمارگیرییەک کە نامانگەیەنێت بە ھیچ ئەنجامێک.
مەرجیشە ئەو کەسەی دێتە ئەم مەیدانەوە زوبان پاراو و گوفتارزان بێت و توانای بڕوا پێھێنانی ھەبێت تاوەکو بتوانێت ڕووبەڕوو ببێتەوە لەگەڵ لایەنی بەرامبەر و ئامادەباشی خستنەڕووی بەڵگەی تێدابێت.
سوودێکی ڕووبەڕوو بوونەوە لەوەدایە کە بەشێک لە لایەنە شاراوەکانی کەسانی دوژمن بە بانگەوازەکەی بۆ دەردەکەوێت، لەگەڵ توند بوونەوەی گفتوگۆکەدا زیاتر لایەنی نھێنی دەردەکەون، شێوازەکانی ئەوانی لە گفتوگۆکردندا بۆ ڕوون دەبێتەوە، بە ھۆی ئەمەشەوە دەتوانێت لە دواتردا بە ھێزێکی زیاتری ئەقڵی و دەروونییەوە بچێتە مەیدانەکەوە،ھەروەھا دەتوانێت قەڵایەکی بەرگری بۆ ھاوەڵ و دەوروبەرەکانی بونیاد بنێت بەڕووی ھەر بیر و بۆچوونێک کە دژیانە، ھەروەھا لە سوودەکانی ئەوەیە کە بانگەواز و بنەماکانی بۆ بانگخواز ڕوون دەکاتەوە، ھەوەھا کارێک دەکات کە لایەنی بەرانبەری گوێبیستی بەڵگەکانی بانگخوازەکە ببێت لە نزیکەوە و بێ پەردە، وە بەڵگەی بانگخوازیش ھەمیشە بەھێز و چەسپاوە ئەگەر دووربێت لە خۆ بەگەورە زانین، وەک ئەوەی ڕوویدا لە نێوان پێغەمبەر ابراھیم و نەمرود کە نەمرود بواری ئەوەی بۆ نەمایەوە شتێکی دیکە بڵێت، (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ) البقرة: ٢٥٨.
ڕووبەڕوو بوونەوەی زۆر ڕوویاندا لە نێوان پێغەمبەری خودا و بێ باوەڕانی قوڕەیش لە لایەک و یەھودییەکانیش لە لایەکی دیکە، ھەروەھا ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ مەسیحییەکانی نجران، وە مەبەستی پێغەمبەری خوداش لە تێکڕای ئەم ڕووداوانە تەنھا ڕوونکردنەوەی حەق و ھەوڵ دان بووە تا ھیدایەت وەربگرن.....

لە نموونەی گفتوگۆ کردنەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ:

ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ ( عتبە بن ربیعە ):

ابن اسحاق دەگێڕێتەوە کە عتبة بن ربیعة کەسایەتیەکی گەورەبوو، ڕۆژێک دانیشتبوو پێغەمبەری خوداش بە تەنھا لە مزگەوت بوو، بانگی لە قوڕەیش کرد و ووتی: ئەی قوڕەیش بچمە لای محمد و شتانێکی پێشکەش بکەم بەڵکو قبوڵی بکات و چی ویست پێی بدەین و وازمان لێبھێنێت؟  ئەمە لەو کاتەدابوو کە پێشەوا حەمزە موسوڵمان ببوو، وە ئەوەشیان بە چاوەکانی خۆیان دەبینی کە ھاوەڵانی محمد بەرەو زیادبوون دەچن، ووتیان: ئەی باوکی وەلید ھەستە بۆلای و بیدوێنە، ئەویش چووە لای و دانیشت لای پێغەمبەری خودا و پێی ووت: ئەی برازام، تۆ لە ئێمەیت و لە شکۆمەندانی ئێمەشی، پێگە و پشتی باشت ھەیە، شتیکی گەورەت بۆ گەلەکەت ھێناوە و ھەندێکینت پێ نەرم کردووە و تێکت داون، ڕەخنەت گرتۆتە دین و خوداکانیان و بێ باوەڕیت بەوەی بەڵگەی ئەوانە، تەماشای من بکە شتانێکت بۆ نمایش دەکەم بەڵکو دڵت بیانگرێ و قبوڵی بکەیت، پێغەمبەری خوداش فەرمووی: باوکی وەلید گوێم لێتە بڵێ: گەر ئەم کارە لەبەر پارە دەکەیت بە ھەموومان پارەت بۆ کەڵەکە دەکەین تاوەکو تۆ لەناوماندا زۆرترین سامانت ھەبێت، گەر شکۆداریت دەوێت دەتکەینە خاوەنی و بێ تۆ ھیچ کارێک ناکەین.....شتانێکی زۆری بۆژمارد تاوەکو کۆتایی ھات و پێغەمبەری خوداش گوێی گرتبوو، فەرمووی: تەواو بوویت باوکی وەلید؟ 
ووتی: بەڵێ.....فەرمووی دەی گوێ لە من بگرە، (حم ، تَنْزِيلٌ مِنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ، كِتَابٌ فُصِّلَتْ آَيَاتُهُ قُرْآَنًا عَرَبِيًّا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ، بَشِيرًا وَنَذِيرًا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ، وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِي آَذَانِنَا وَقْرٌ وَمِنْ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ ) فصلت: ١ – ٥.
پێغەمبەری خودا ئەم ئایەتانەى بۆ دەخوێندەوە و ئەویش گوێی گرتبوو، دەستی خستبووە پشت خۆیەوە و خۆی دابوو بەسەر دەستیدا و گوێی دەگرت، پاشان پێغەمبەری خودا گەیشتە سوجدە، سوجدەی برد و فەرمووی: باوکی وەلید ئەوەی بیستت، بیستت، ئیدی تۆ و ئەوە، باوکی وەلید ھەستا و گەڕایەوە بۆلای ھاوەڵەکانی، ئەوانیش کە لە دوورەوە بينيیان لەناو خۆیاندا وتیان: سوێند دەخۆین بە خودا کە بەو ڕووخسارەوە نەگەڕایەوە کە پێوەی چوو، دانیشت لایان و پێیان ووت: چیت پێبە باوکی وەلید؟ سوێند بەخوا فەرمایشتێکم گوێ لێبوو ھەرگیز وەک ئەوەم نەبیستبوو، سوێند بە خودا نە شیعرە و نە فاڵە و نە جادووە، ئەی قوڕەیش گوێم بۆ بگرن وا ئەڵێم، لەم پیاوە و ئەوەی ھێناویەتی بگەڕێن، سوێند بە خودا وا ھەستەکەم ئەوەی پێی ووتم ھەواڵێکی گەورەبێت، ئەگەر بەر عەرەب بکەوێت بەشی کەسی تری پێوە نامێنێت، ئەگەر بە عەرەبیش ببەخشرێت ئەوا موڵکی ئەو موڵکی ئێوەشە و شکۆی ئەو شکۆی ئێوەشە، کەس وەکو ئێوە پێی دڵخۆش نابێت، 
ووتیان: باوکی وەلید ئەوا تۆشی خەڵەتاند بە جادووی زوبانی، ئەویش ووتی: من ڕای خۆم پێووتن ئیدی خۆشتان چیتان پێ چاکە وەھا بکەن.
ئەوەی سوودی لێدەبینین لەم ڕووداوەدا بریتیە لە ئەدەبی ئاخاوتنی پێغەمبەری خودا کە چۆن دانیشت و گوێی گرت لە ھەموو ئەو شتانەی کە باوکی وەلید پێشکەشی کرد و ووتەی پێنەبڕی و بێزی لە قسەکانی نەکردەوە، بەڵکو بواری بۆ کردەوە تا چی لە دڵدایە بەتاڵی بکاتەوە، پاشان لێی پرسی: تەواو بوویت باوکی وەلید؟ وە بە باوکی وەلیدیش ئاخاوتنی دەکرد لەگەڵی.
پێغەمبەری خودا ڕێزی بەرامبەرەکەی دەگرت و بە ئەدەبێکی بڵندەوە ئاخاوتنی دەکرد و پێگەی بۆ دادەنا، وە لەناو خەڵک ناوبانگی چۆن بوایە ھەر بەو شێوەیە بانگی دەکرد.
پێغەمبەری خودا ئەم خولەی گفتوگۆکەی برەوە لە بەرژەوەندی خۆی چونکە لە دوای ووتەکانی پێغەمبەری خودا باوکی وەلید نەیتوانی ھیچ قسەیەک بکات، بە دەروون شکاوی گەڕایەوە بۆلای ھاوەڵەکانی، پاشان ھانی قوڕەیشیدا کە نەبنە بەربەست لە نێوان پێغەمبەر و پەیامەکەی و دڵنیاش بوو لەوەی کە پێغەمبەری خودا دەبێتە خاوەنی شت، ڕاستە کە ئەو موسوڵمان نەبوو، بەڵام دەتوانین بڵێین: ئەشکەنجە و ئازاری دەرھەق بە پێغەمبەری خودا و موسوڵمانان بە ڕێژەی پێشوو نەما، ئەمەش بە ڕوونی دەرکەوت لە دەستپێکی جەنگی بەدر کاتێک داوای لە قوڕەیش کرد کە بکشێنەوە و جەنگ نەکەن.

ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرەکانی نجران:

پێغەمبەری خودا ﷺ نامەیەکی نارد بۆ خەڵکی نجران کە تیایدا ھاتبوو: (بإسم إلە ابراھیم واسحاق و یعقوب) لە محمد نێردراوی خوداوە بۆ پیاوانی نجران، ئایا ئێوە ئاشتیتان دەوێت؟ من ستایشی خودای ابراھیم و اسحاق و یعقوب دەکەم، من داواتان لێدەکەم لە پەرستنی بەندەوە بێن بەرەو پەرستنی خودای بەندە، وە لە بە گەورە زانینی بەندەوە بۆ بە گەورە زانینی خودای بەندە، گەر بەم داواکەمانەوە نەھاتن دەبێت باج بدەن، گەرنا جەنگتان لە دژ بەرپا دەکرێت.
کاتێک نامەکەیان بەدەست گەیشت، لەنێو خۆیان ڕێککەوتن لەسەر ناردنی شەست نوێنەری خۆیان بۆلای پێغەمبەری خودا، چواردە کەسیان لە پێگە بڵندەکانیان بوون، سێیان لە گەورە پیاوانی دینی بوون، دەوترێت کە پێغەمبەری خودا نزیکی ڕۆژێک قسەی لەگەڵ نەکردن چونکە پۆشاکەکانیان لەو جۆرەبوون کە ھێڵیان لەسەر کێشرابوو، لە پاش دانیشتن و گفتوگۆ کردن ئەوان بڕوایان نەھێنا بە پێغەمبەرایەتی محمد، پێغەمبەری خوداش داوای لێکردن ( المباھلة – الملاعنة ) ی لێکردن، ئەوانیش ترسان و داوای ئاشتەواییان کرد.
(الاستاذ محمد عزة دروزة) وەھای دەبینێت کە: ئەم گفتوگۆکردنە تەنھا لە یەک دانیشتندا نەبووە بەڵکو زیاد لە جارێک دانیشتن ھەبووە، ئەم ڕایەشی لەو باسە درێژانەی ناو سورەتی ال عمران وەرگرتووە کە سەبارەت بەم ڕووداوەن، دەڵێت: سروشتی باسەکە وادەکات ئاسان نیە بڵێین کە ئەو باسە درێژەی لە قورئان ھەیە پێش دانیشتنەکە یاخود وای دانیشتن ھاتۆتە خوارەوە، بەڵکو ڕوحی ئایەتەکان ئەوەی لێوەردەگیرێت کە گفتوگۆکە زیاد لە دانیشتنێکی ویستووە، بەڵام ھەندێک لە ئایەتەکان لەگەڵ دانیشتنی یەکەم ھاتوونەتە خوارەوە.

پاشان ھەر سەبارەت بەم ڕووداوە دەڵێت: دەتوانین بڵێن کە دانیشتنەکانی ئەم گفتوگۆکردنە جەماوەری بوو، تێکڕای نوێتەرەکانی نجران لەوێ بوون، پۆلێک لە گەورە ھاوەڵانی پێغەمبەری خوداش لەوێ بوونیان ھەبوو، دەشێت ھەندێک لە یەھودییەکانیشی لێبوبێت.
ئەو کەسانەی کە لە پێشیندا ژیاننامەی پێغەمبەریان نووسیوەتەوە باسێکی چڕیان لەوە نەکردووە کە ئەو بابەتانە چیبوون کە لەم گفتوگۆ کردنەدا ھێنرانە پێش و تاووتوێ کران، ئەوەی لە بارەیەوە باسکراوە و سەبارەت بە سروشتی پێغەمبەر عیسی بووە سەلامی خودای لەسەربێت، وە لە پێغەمبەریان دەپرسی کە ئایا کێ باوکییەتی بۆیە ئەم ئایەتە ھاتە خوارەوە: (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آَدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ) آل عمران: ٥٩.

دەتوانین لە سۆنگەی ئایەتەکانی قورئان و کتێبەکانی ژیاننامەدا گرنگترین ئەو باسانە ھەڵێنجێنین کە لەم گفتوگۆیەدا تاووتوێ کراون:

ھێنانەوەی بەڵگە بۆیان لە لایەن پێغەمبەری خوداوە سەبارەت بەو باسانەی کە لای ئەوان عیسی بریتیە لە خودا، یان کوڕی خودایە، یان یەکێکە لە سیانەی پیرۆز، ئەوان کاروباری ژیان و گەردوون بەڕێدەکەن کە بریتین لە خودای باوک و عیسی کوڕ و روح القدس، بێگەردی بۆ اللە تعالی لەسەر ئەو قسانەیان.

پرسیار کردنیان سەبارەت بەوەی کە کێ باوکی عیسایە و ھاتنە خوارەوەی: (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آَدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ) آل عمران: ٥٩.


وەھا پیشاندانی ئەوەی کە ابراھیم پێغەمبەر ( نێرانی ) بووە و ئاخاوتنیان سەبارەت بەم باسە، وەڵامەکەشی بریتی بوو لە: (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ * يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ وَمَا أُنْزِلَتِ التَّوْرَاةُ وَالْإِنْجِيلُ إِلَّا مِنْ بَعْدِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ * هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ * مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ) آل عمران: ٦٤ – ٦٧.

ھەروەھا وەڵامەکان بۆ ئەم پرسە ئەوەشی تێدابوو کە: اللە تاک و بێ ھاوتایە و پێش بوونی مەریەم و عیسی بوونی ھەبووە، وە عیسی لە ڕەحمی ئافرەتێکدا ھاتۆتە بوون وەک ھەموو مرۆڤەکانی دیکە، گەر خودا بێت چۆن دەکرێت ھاتنەبوونی لە ڕەحمەوە بێت؟

نموونەی دیکەش سەبارەت بەم باسە ھەیە لە ژیاننامەی پێغەمبەری سەروەردا، بەڵام لە پێناو درێژ نەبوونی باسەکە لێرەدا تیشکی ناخەینە سەر ھەرکەس مەبەستی بوو دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆیان.


ئامادەکردن و وەرگێڕان: م. باوان بھاءالدین


 637

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram