یادی مه‌ردان جه‌نابی شێخ سه‌عیدی پیران موجاهیدو کۆڵنەدەرو خواناس. 29-30/6/1925 زانا‌و دانا‌و گه‌وره‌ی خانەدان و شێخی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی ڕابه‌ری بزافی بێداری و پێشه‌وای ڕاپه‌ڕینی جیهادو تێكۆشان دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستانی كوفر‌و بێ دینی كه پاش ڕوخانی خیلافه‌تی عوسمانی یه‌كه‌مین شۆڕش و به‌رخۆدان بو له‌به‌رانبه‌ر كه‌مالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان كه پاش ڕوخانی خیلافه‌تی عوسمانی ده‌ستیان دایه داڕمانی گشت به‌هاو پیرۆزییه‌كان و دژایه‌تی كردنی ئایین و ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌تایبه‌تی كوردانی ئه‌و وڵاته . مێژوی شێخ سه‌عیدی پیران و شۆڕشەکه‌ی پڕیه‌تی له ئه‌زمونی گه‌وره‌و گرانبه‌ها كه پێویسته مێژونوسانی كورد‌و داموده‌زگاكان بایه‌خی زیاتری پێ بده‌ن و هانی قوتابیان و خوێنكاران و خاوه‌ن تێزه‌كانی توێژینه‌وه بده‌ن كه ورده‌كاری ئه‌م شۆڕشه خودی شێخی پیران و هاورێكانی ته‌رخان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی مێژویه‌كی پاڵفته‌كراوی و متمانه دار و پشت به‌ستو به به‌ڵگه‌و دیکیۆمێنته‌كان كه له‌ئێستادا ده‌توانن ته‌واوی ئه‌وانه وه‌ده‌ست بهێنن هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك له‌و ورده‌كاری دادگاییكردنه‌كه‌ی و هه‌ندێك ته‌فسیلاتی تر كه‌م كه‌م بڵاو ده‌بێته‌وه ... درود وسڵاوو میهره‌بانی خودا بۆ گیانی پاكی سه‌ركرده‌ی شه‌هید جه‌نابی شێخ سه‌عیدی پیران و هاوه‌ڵ و پێشمه‌رگه‌كانی و ئه‌و 49 سه‌ركرده‌یه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نابیاندا خه‌ڵاتی شه‌هید بونیان به‌نسیب بو , خودا ئه‌و شه‌هاده‌ته‌یان لێ وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا حه‌شه‌ریان بفه‌رموێت و مه‌ئوایان به‌هه‌شتی به‌رین بێت. ماوه‌ته‌وه له‌م ئاماژه كورته‌دا ئه‌وه به‌یان بكه‌ین كه دوژمنان گۆڕی سه‌ركرده‌ی شه‌هیدیان شارده‌وه تاكو نه‌بێته مه‌كۆی شۆڕشگیڕان بێ ئاگا له‌وه‌ی ئارامگای ڕۆحیان له عیلیینه‌و له‌ناخ و بیره‌وه‌ری هه‌رموسڵمان و كوردێكدا به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه و به‌ئیزنی خودا ئه‌رك و زه‌حمه‌ت و قوربانیدانه‌كه‌یشی به‌رهه‌مدار ده‌بێت ... وەرگیراوە لە پەیجی جەنابی شێخ عوسمان عبدالعزیز محمد . رحمە اللە