پەروەردەی زیرەک .! و: حەسەن مەحمود قادر 🛑 ڕێگەمەدە : بەهیچ کەسێک... هەرکەسێک بێت، کە لە ڕێگەی یاری و گاڵەتەوگەپەوە، هەواڵ و دەنگوباسی بارودۆخت لەمناڵەکەت وەربگرێت... ـ بۆکوێ ڕۆیشتن...؟ ـ ئەمەت لەکوێ دەستکەوت...؟ ـ باوکت چی دەکات...؟ هەموو ئەم شتانە خو و نەریتی خراپ لای منداڵەکەت دروستدەکەن...! 🛑 ڕێگە مەدە: بەمناڵەکەت... قسەیەکت بۆبگێڕێتەوە کە لەبارەی خۆتەوە، یان کەسانی دیکەوە لەکەسێکی بیستوە... چونکە ئەوە فێری شۆڤاری دەکات و لەسەر جاسوسیکردن و دووزمانی و قسە ونهێنی گواستنەوە و نەپاراستنی نهێنی و بەڵێن و پەیمان ڕایدەهێنت...! 🛑 مەیکە بەمیرات: بۆ مناڵەکانت... هەواڵی خراپی کەسوکارە نزیکەکانتی بۆباس بکەی، هەرچیەک ڕویدابێت لەنێوان تۆ و ئەواندا... بهێڵە با ئەوان بەدڵپاکی و نیەت پاکی خۆیانەوە گەورەببن و پێبگەن... فێری ئاکار و ڕەوشتی جوان و پەیوەندی خزمایەتیان بکە...! 🛑 چـێـژ ببینە : لەگەڵ مناڵەکانت تاکو مناڵی بچوکن... چونکە ڕۆژان زۆرخێرا دێن و دەڕۆن... تەنها یادگاریەکانتان لەسەردەمی پاکی و بێ تاوانی مناڵی ئەوان بۆدەمێنێتەوە... یارییان لەگەڵدا بکە، لەگەڵیاندا پێبکەنە، گاڵتە و گەپیان لەگەڵدا بکە...لەگەڵیاندا بچۆ دەرەوە... مناڵێک بە لەناویاندا... بەڵام فێرکردنی ڕەفتار و ڕەوشتی جوان و ڕۆشنبیری و خوێندن بکە بەبەشێک لە یاری و خۆشی...! 🛑 پەروەردەی زیرەک : کاتێ بەمناڵەکانت دەڵێی سوپاس... پەیامێکی پەروەردەیی ناڕاستەوخۆی پێدەگەیەنی... چونکە فێردەبێت و ڕادێت هەرکەسێ کارێکی بۆ ڕاپەڕێنێت سوپاسگوزاری بۆ دەرببڕێت... بۆیە بێبەشیان مەکەن لەم ڕەوشتەجوانە...! 🛑 تــــوڕەیــــی: زوربەی کات لەسەر شتێک کەشایەنی ئەوەنیە مناڵەکانمان توڕەدەبین... هۆکاری توڕەبونیشمان فشاری زۆری ژیانمانە لەسەرمان... بۆیە پێویستە جیاوازی بکەین لەنێوان فشاری ژیان لەسەرخۆمان و فشاری خۆمان لەسەر مناڵەکانمان... با ئەوان نەکەینە جێگەی بەتاڵکردنەوەی ئەوفشارانە لەسەرخۆمان... ! 🛑 ڕایان بهێنن: مناڵەکانتان... لەسەر ڕێزگرتنی خاڵ و مام و پورەکانیان... با ناکۆکیشتان لەنێواندا هەبێ مناڵەکان لەو ناکۆکیانەوە مەگلێنن...! 🛑 ڕایبهێنە: مناڵەکەت لەسەر شێوازی ڕەوشتی قسەکردن و گوێگرتن... هەروەها ڕێزگرتنی ڕا و بۆچوونی بەرامبەر... ئەوەش بەقسە نابێت... بەڵکو تەنها بەوەدەبێت خۆت بە ئارامی و نەرمونیانی لەگەڵی بدوێی و گوێ لەقسە و بۆچوونەکانی بگری و فێری بکەی کە زیاتر گوێ بگرێت وەک لەوەی قسەبکات... گوێگرتن نیشانەی ئاستبەرزی و ڕێزگرتنی قسەکارە...!