سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قوربانیەکەت وەرناگیرێت، ھەتا ھەموو ژیان و مردنت بۆ خودا نەبێت.!
گۆڕینی فۆنت


قوربانیەکەت وەرناگیرێت، ھەتا ھەموو ژیان و مردنت بۆ خودا نەبێت

پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرموێت:
"قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ"

" (ئەی محمد ، ئەی کەسی ئیماندار) بڵێ: بە ڕاستی نوێژ و قوربانی و ژیان و مردنم، گشت هەر بۆ خواى پەروەردگاری جیهانەکانە."

" لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ "

" بۆ ئەو خودایەیە کە هیچ هاوەڵ و شەریکێکی نیە (ھیچ حیزب و تەریقەت و بەرنامە و دەستوور و یاسایەک ناکەمە ھاوبەش و شەریکی بەرنامە و دەستووری ئەو زاتە)، وە هەر بەوەش فەرمانم پێدراوە، دەبێ هەر بۆ خوا بژییم و ھەر لەسەر ڕێبازی ئەویش بمرم، دیارە کە یەکەم کەسیشم لەڕیزی موسڵمانانى ئەم ئوممەتەدا."

خوشک و برایانی بەڕێز ... ئەی ئەوانەی خۆتان بە موسوڵمان دەزانن، ھەتا خودا بە تاک و تەنھایی نەپەرستن، ھیچ عیبادەتێکتان لێ وەرناگرێت، ھەتا ڕازی بیت بە حوکمی غەیری خودا و خزمەت بە عەلمانیەت (کە واتای لادینیە) بکەیت، قوربانی و نوێژ و ڕۆژوو و زەکاتت لێ وەرناگیرێت و سوودت پێ ناگەیەنێت لە قیامەتدا.

ھەتا بڕوات وا بێت کە کەسانی مردووی ناو گۆڕ دەتوانن داواکاریەکانت جێبەجێ بکەن و بیانکەیتە واسیتەی بەینی خۆت و پەروەردگار و ڕاستەوخۆ داوا لە پەروەردگار نەکەیت، دڵنیابە ھەموو ڕۆژێکیش قوربانی بکەیت لێت وەرناگیرێت.

بیروباوەڕت پاک بکەرەوە و ژیان و مردنت لە پێناوی دینی خوای گەورەدا سەرف بکە و لەسەر بەرنامەی خوای پەروەردگار بڕۆ، ئەوسا بە بیروباوەڕێکی یەک خوا پەرستیەوە قوربانیەکەت بکە.

 624

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram