نەهامەتى و مەينەتييەكانى عەلمانييەت ..!! عەدنان مندریس سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە ساڵی 1950 بەژداری هەڵبژاردنەکانی تورکیای کرد وەک پاڵێوراوی پارتی دیمکرات بە کۆمەڵێک پڕۆژەو بەرنامەی سەرسوڕهێنەر بۆ ئەکاتەی وڵاتی تورکیا , هەموو دیراساتە ئەمریکیەکان پێشبینی شکستێکی گەورەیان بۆ مندریس دەکرد , بەرنامەو پرۆژەکانی مندریس پێش هەڵبژاردن ئەمانەبوون .... گێڕانەوەی بانگدان بۆ زمانی عەرەبی . ڕێگەپێدان بە هاوڵاتیانی توركیا بە ئەنجامدانی فەریزەی حەج . گێڕانەوەی خوێندنی وانەی ئاینی لە قوتابخانەکان . هەڵوەشانەوەی دەستێوەردانی دەوڵەت لە پۆشاکی ئافرەتان . بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پارتە سیاسیەکان و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تووشی شۆک کرد , گەورەترین پارتی تورکیا پارتەکەی ئەتاتوورک بوو 32 کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا , بەڵام پارتەکەی مندریس ( پارتی دیمکرات ) 318 کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا . عدنان مندریس دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکان پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرت و جەلال بایار سەرۆکی پارتی دیمکرات پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیای پێ سپێردرا . عەدنان مندریس دوای گرتنەدەستی دەسەڵات دەستی کرد بە جێ بەجێکردنی پرۆژەو بەرنامەکانی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڵێنی بە خەڵکی تورکیا دابوو . یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان گرێدا , لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاری لەسەر کۆمەڵێک شت دا کە وەک دیاری مانگی ڕەمەزان پێشکەشی گەلی تورکیای کرد کە بریتی بوون لە .... گێڕانەوەی بانگ بۆ زمانی عەرەبی . ئازادی پۆشاک لەبەرکردن . ئازادی خوێندنی ئاینی . ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتەکان . ئازادی ئەنجامدانی فەریزەی حەج . لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1954 پارتەکەی ئەتاتوورک ژمارەی کورسیەکانی لە 32 كورسیەوە بوو بە 24 کورسی پەرلەمانی , عەدنان مندریس لە سەر ڕێکچەکەی خۆی بەردەوام بوو , لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک کاری گرنگی ئەنجامدا لەوانە ..... دروستکردنی 10 هەزار مزگەوت . خوێندنی زمانی عەرەبی لە قوتابخانەکان . خوێندنی قورئانی پیرۆز لە قوتابخانەکان . کردنەوەی 25 هەزار قوتابخانە بۆ لەبەرکردنی قورئان . بونیادنانی 22 پەیمانگا لە ئەنادۆڵ بۆ بانگخوازو ووتاربێژو مامۆستا ئاینیەکانی وڵات . موڵەت پێدان بە دەرچوونی چەندین گۆڤارو پەڕتووکی ئاینی . چۆڵکردنی ئەو مزگەوتانەی پێشتر حوکمەت بەکاردەهێنا وەک کۆگای دەرمان , کردنی دووبارە بە شوێنی پەرستش . نزیکبوونەوەی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی . چاودێری چڕی خستە سەر هەموو کەلوپەلێکی ئیسرائیلی . دەرکردنی سەفارەتی ئیسرائیل لە تورکیا لە ساڵی 1956 . دەستبەجێ ئەو هێزە عەلمانیانەی كە دژ بە بەهاکانی ئیسلام بوون کەوتنە دژایەتی مندریس , ئەوەبوو لە ساڵی 1960 جەنەڕاڵ جەمال گۆرسل کودەتایەکی سەربازی لە وڵات بەرپاکرد . لە دەرەنجامدا بڕیاری لە سێدارەدان بۆ هەر یەک لە عەدنان مندریس سەرۆک وەزیرانی تورکیاو فەتین زورلو وەزیری دەرەوەو حەسەن پۆلاتکان وەزیری دارای دەرچوو . لە بەرواری 1961/9/17 فەرمانی لە سێدارەدانەکە لە دوورگەی ئیمرالی جێ بەجێ کرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج . سامی كۆهین نووسەرو ڕۆژنامەنووس دەربارەی ئەو کودەتایەی بەسەر مندریس کرا نووسی " ئەوەی وای لە عەدنان مندریس كرد بچێتە بەر پەتی سێدارە سیاسەتەکانی بوو دژ بە وڵاتی ئیسرائیل و نزیکبوونەوەی لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی , لە ڕاستیدا ئەو تەنها لەبەرئەوە کوژرا ویـستی جارێکی تر ئیـسلام بۆ تورکـیا بــگێڕێتەوە ,, وەرگێڕانی : قـەهـار حەسەن کەپەنەكی