سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کوا ئینجیلەکەی مەسیح؟
گۆڕینی فۆنت


کوا ئینجیلەکەی مەسیح؟
—-—-—-—-
من و تۆ، زانا و نازانا... ده‌مێكه‌ ئه‌و پرسیاره‌مان كردووه‌، كوا ئینجیله‌كه‌ی مه‌سیح؟ كوا ئه‌و ئینجیله‌ی له‌ زۆر ده‌قی په‌رتوكی پیرۆز ئاماژه‌ی پێ كراوه‌ له‌سه‌ر زمانی مه‌سیح؟ كوا ئه‌و ئینجیله‌ی موسڵمانان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌؟
وه‌ڵام نییه‌، بێ ده‌نگییه‌كی قوڵی سه‌دان ساڵان بوونی هه‌یه‌!! لای مه‌سیحیه‌كان سه‌ره‌تای ئینجیل له قوتابییه‌كانی مه‌سیح ده‌ست پێ ده‌‌كات، نه‌ك خودی مه‌سیح. لای ئه‌وان ڕۆژێك له‌ ڕۆژان مه‌سیح په‌رتوكێكی به‌ ده‌ست نه‌گرتووه و‌ بڵێ: فه‌رموو ئه‌وه‌ ئینجیله‌كه‌ی من. به‌ڵكو لای ئه‌وان؛ ئه‌و په‌یام و نوسین و گوفتارانه‌یه‌، كه‌ قوتابیه‌كانی مه‌سیح نوسیویانە. ئه‌م ئینجیلانه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان مه‌سیح ناویانی به‌ سه‌ر زماندا نه‌هاتووه‌، ڕۆژێك له‌ ڕۆژان مه‌سیح ئینجیلی مه‌تا و مه‌رقۆس و لۆقا و یۆحه‌نیای نه‌بینیووه‌، هه‌ر ئاگای له‌ په‌یامه‌ زۆره‌كانی پۆلیس و یه‌هوزا و بوترس و یه‌عقوب نه‌بووه.
سه‌ره‌تا ئایا مه‌سیح ئینجیلی هه‌بووه‌؟ فه‌رموون با خودی په‌رتوكی پیرۆز وه‌ڵام بداته‌وه‌... به‌ڵی، مه‌سیحی ئینجیلی هه‌بووه‌، سیپاره‌ی غه‌لاتیا ئیصحاحی یه‌كه‌م ده‌قی 6-8 (( 6"پێم سه‌یره‌ چۆن وا به‌ خێرایی، له‌وه‌ی به‌ نیعمه‌تی مه‌سیح بانگی كردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه‌ وه‌رده‌گه‌ڕێن!". 7 "ئینجیلێكی دیكه‌ بوونی نییه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و په‌یامی ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن". 8 "به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه‌ له‌و ئینجیله‌ی ئێمه‌ پێمان دان، با نه‌فره‌ت لێكراو بێت".)) )زۆر ڕوونه‌ له‌م ده‌قه‌ باس له‌ ئینجلی ڕاستی ده‌‌كات، كه‌ خه‌ڵك پشتی تێ ده‌كه‌ن و به‌ دوای ئینجیلی درۆینه‌ ده‌‌كه‌ون). پۆلیسش له‌ شوێنكی تر باسی ئینجیلی مه‌سیح ده‌‌كات (سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات، كه‌ خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی په‌یامی ئینجیلی عیسای خاوه‌ن شكۆمان نابن). دووه‌م سالۆنیكی » ئیصحاحی 1: 8 وه‌ ده‌یان ده‌قی تر...، هه‌مووی باس باسی ئینجیلی مه‌سیحه‌، به‌ڵام یه‌كێك داوا له‌ ئه‌وان بكات، بڵێ كوا ئینجیله‌كه‌ی مه‌سیحمان نیشان بده‌ن، به‌هانه‌یه‌ك ده‌‌هێننه‌وه‌ له‌ نه‌بوونی ئینجله‌كه‌ خراپتر، ده‌‌ڵێن مه‌سیح خودا بووه‌، خوداش خودی خۆی په‌رتوكی نییه‌، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران په‌رتوكیان هه‌یه‌، كه‌واته‌ نه‌بوونی ئینجیلێك به‌ ناوی ئینجیله‌كه‌ی مه‌سیح، مه‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیفه‌تی خودایه‌ت بده‌ن به‌ مه‌سیح، ئینجیلی تر دابڕێژن و بیانكه‌ن به‌ په‌یامبه‌ر و پێغه‌مبه‌ری مه‌سیح. پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هانه‌یه‌ زۆر ئاسانتره‌ له‌وه‌ی گفت و گۆی قوڵی له‌ سه‌ر بكه‌ی.
یه‌كه‌م: وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد، ‌ده‌یان ده‌ق هه‌یه‌ ناوی ئینجیلكه‌ی مه‌سیحی هێناوه‌ و باس له‌ بوونی ئینیجیل ده‌‌كات، به‌ ناوی ئینیجله‌كه‌ی مه‌سیح.
دووه‌م: مه‌سیح ئه‌گه‌ر به‌ گریمانیش لای ئه‌وان خوداوه‌ند بێت، خۆ خوداوه‌ندێكی ته‌واو و تاقانه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئقنومێك و كه‌سایه‌تی دووه‌می پێكهاته‌ی خوایه،‌ سێینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕی مه‌سیحیه‌تییه‌. له‌م بیرباوه‌ڕه‌ش له‌ ده‌یان شوێن باوك قسه‌ی له‌ گه‌ڵ كوڕ كردووه‌، واته‌ خودای باوك په‌یامی ناردوه‌ بۆ خودای كوڕ، به‌ ده‌یان ده‌قیش باس له‌م گفتوگۆ و په‌یامه‌ ده‌كات، بۆ نمونه‌ ((چیم له‌لای باوكم بینیوه‌ ده‌یڵێم)) یۆحه‌نا 8: 38. هه‌روه‌ها له‌ ده‌یان شوێنی تر خۆی ده‌‌ڵێت: "من پێغه‌مبه‌ری باوكم و ئه‌و منی ڕه‌وانه‌ كردوه‌". ((عیسا پێی فه‌رموون: «ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆشده‌ویست، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم و هاتووم، له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی)) یۆحه‌نا 8: 42.
موسڵمانانی خۆشه‌ویست، ئه‌و په‌رتوكه‌ی له‌ ژێر ده‌ستمان دایه‌، پێكدێت له‌ په‌یمانی نوێ؛ گوایه‌ ئینجیله‌كه‌ی مه‌سیحه‌، له‌ ڕاستی دا ئه‌مه‌یان له‌ دوو به‌ش پێك دێت، به‌شی یه‌كه‌م چوار ئینجیله‌ (ئینجلی مه‌تتا و مۆرقه‌س و لۆقا و یۆحه‌نا)، به‌شی دووه‌م پێك دێت له‌ په‌یامه‌ په‌یامبه‌ره‌كان، كه‌ پێك دێت له‌ 23 په‌یام، ئه‌م په‌یامانه‌ش پۆڵس به‌شی شێری به‌ركه‌وتووه‌، چه‌ند دانه‌یه‌ك نه‌بێت ده‌‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قوتابیه‌كانی مه‌سیح به‌ تایبه‌ت یه‌عقوب و بوتره‌س، واته‌ له‌ دوو توێی ئه‌م هه‌موو په‌رتوكانه‌ هیچێك نییه‌ ناوی ئینجیلی مه‌سیح بێت، بێگومان نابێ ئه‌وه‌شمان له‌ یاد بچێ، ئه‌وه‌ی باسمان كرد ئه‌و ئینجیلانه‌ن كه‌ ئیستا له‌ به‌ر ده‌ستی مه‌سیحیه‌كانن، هه‌روه‌ها باسمان له‌و هه‌موو ئینیجله‌ نه‌كردوه‌، كه‌ سوتێنراون و له‌ ناوچون. هه‌ر چۆنێك بێت ئیمه‌ بێینه‌وه‌ سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی خۆمان، كوا ئینجیلی مه‌سیح؟ وه‌ڵام بێ ده‌نگییه‌ك ته‌مه‌نی سه‌دان ساڵە‌ و باوه‌ڕ ناكه‌ین وه‌ڵاممان ده‌ست بكه‌ویت، چونكه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌م ئینجیله‌ له‌ ناوبردراوه.



 596

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram