سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كلیلەکانی بەختەوەری ژیانی هاوسەرێتی بۆ هاوسەران لە هەردوو رەگەزەکە. (1)
گۆڕینی فۆنت


كلیلەکانی بەختەوەری ژیانی هاوسەرێتی بۆ هاوسەران لە هەردوو رەگەزەکە. (1)

نووسینی : مامۆستا موستەفا محمد جعفر

هاوسەری ئەزیز :

٭ خۆت بۆ مێردەکەت بڕازێنەرەوە و سوریش بە لەسەر ئەوە ، چونکە سوربوون لەسەر خۆڕازاندنەوە بۆ مێرد زۆر زۆر گرنگە .
٭ ماڵەکەت پاک و تەمیز بکە و رێکی بخە ، پاککردنەوە و رێکخستنەوەی ماڵ زۆر گرنگە بەهەند وەری گرە .
٭ گوێڕایەڵی مێردەکەت بکە لە چاکەدا ، گوێڕایەڵی کردنی مێرد لە هەر شتێکدا موخالەفەی شەرعی تیا نەبێ کلیلێکە لە کلیلەکانی بەختەوەری .
٭ نهێنی مێرد و ماڵە مێرد بپارێزە و هەر کێشەیەکیشتان هەبوو بەخۆتان لە نێوان خۆتاندا و دوو بەدوو دانیشن و چارەسەری بکەن ، با نەگاتە ماڵەباوان .
٭ ماڵ و مناڵی مێرد بپارێزە . پاراستنی ماڵی مێرد بەوە ئەبێ بەگوێرەی پێویست لێی خەرج بکەیت و دەست بڵاو نەبیت . پاراستنی مناڵەکانیشی بەسەرپەرستی کردنیان و شیرپێدانیان و چاودێری کەسایەتییان و گرنگیدان بەپەروەردەی ئەخلاقییان هەر لە مناڵییەوە و هەستانی بەواجبی دایکایەتی بەرامبەر مناڵ و نازپێدانی و یاری لەگەڵ کردنی و هەڵسوکەوت لەگەڵی بەلوتف و نەرمی و .. هتد .
٭ ژیانت بەدەستی خۆت تاڵ و تاریک و لێڵ مەکە بەخولقاندنی کێشە و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ مێرد و هەرشتێک ببێتە هۆی تێکچونی نێوانتان و جیابونەوەتان .
٭ گرنگی بەحەزەکانی و هیوایەتەکانی بدە وەک ئەوەی ئەو گرنگی بەحەزەکان و هیوایەتەکانی تۆ دەدا.
٭ رێگری مەکە لە سەرجێیی مەگەر بەهانە و عوزرێکت هەبێ .
٭ رێزی هەستەکانی بگرە و بەئەندازەی کافی و پێویست تەقدیری بکە .
٭ دووربکەوەرەوە لە شتی هیچ و پووچ ، چونکە زۆربەی ناکۆکی ژن و مێرد لە ژیانی هاوسەرێتیاندا لەسەر شتی هیچ و پووچە .
٭ مێردەکەت قەبوڵ بکە هەرچۆن هەیە و وەک ئەوەی هەیە ، هەوڵ مەدە تەبیعەتی بگۆڕی ، چونکە ئەوە کارێکی ئاسان نییە ئەگەر موستەحیل نەبێ .
٭ چاک بە لەگەڵ کەسەکانیدا .
٭ گرنگی بەمیوانەکانی بدە .
٭ ناکۆکییەکانی هاوسەرێتی لەبەرچاو مناڵەکان ئاشکرا مەکە ، بەڵ بیانشاراوە لێیان .
٭خێرا داوای تەڵاق مەکە لەگەڵ یەکەم ناکۆکیتاندا ، یان بەبێ هۆیەک ئەوە بخوازێ .
٭ سەیری لای خوارووی خۆت بکە ، سەیری لای سەرووی خۆت مەکە .
٭ بەوشکی مامەڵە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ مەکە .
٭ لەگەڵ غەیرە مەحرەم خەڵوە مەکە ، واتە : دوو بەدوو لەگەڵ نامەحرەم مەبە بەوەی پێکەوە کۆببنەوە لە شوێنێکی چۆڵدا یان پێکەوە قسە بکەن .
٭ یارمەتی بدە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی خودا .
٭ بێزاری ژیانی هاوسەرێتیت بەنوێژ دەفع بکە .
٭ بەئاشتی و خۆشی لەگەڵ هاوسێکانت بژی .

چاوەڕێی بەشی دووەم بن.



 669

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram