سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كلیلەکانی بەختەوەری ژیانی هاوسەرێتی بۆ هاوسەران لە هەردوو رەگەزەکە. (2)
گۆڕینی فۆنت


كلیلەکانی بەختەوەری ژیانی هاوسەرێتی بۆ هاوسەران لە هەردوو رەگەزەکە. (2)

نووسينى/ م. مصطفى محمد جعفر

پاشان تۆش مام پیاو :

٭ بەجوانی مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکەت بکە .
٭ هاوکاری هاوسەرەکەت بکە .
٭ رێزی هاوسەرەکەت بگرە و شکۆی بپارێزە .
٭ رژد و چروک مەبە .
٭ ناو بەناو دیاری پێشکەش بکە ، وەک چۆن لە سەردەمی دەزگیرانداریدا زۆر زۆر دیاریت پێشکەش ئەکرد .
٭ دەخیل بەعەقڵی کەسانی تر مەژی ، بەڵ بەعەقڵی خۆت بژی و بە عەقڵی خۆت بیر بکەرەوە و لاسایی کەسانی تر مەکەرەوە .
٭ هەر بەتەنها بۆ خۆت مەژی ، بەڵ خێر و سوودیشت بۆ خەڵک هەبێ ، بەداخەوە زۆرێک لە خەڵک تەنها بۆ خۆی و ماڵ و مناڵەکەی ئەژی و بیر لە کەسانی تر ناکاتەوە .
٭ دەست لە هاوسەرەکەت بەرز مەکەرەوە ، جنێوی پێمەدە .
٭ خەونەکەت بکە بەڕاستی یان خەون بەئاییندەیەکی باشترەوە ببینە بۆ خۆت و بۆ خێزانەکەت و هەوڵی هێنانەدی بدە بەڕێگەیەکی دروست ، تۆش هاوسەری ئەزیز مانع نییە کە خەون بەشتێکەوە ببینی حەز ئەکەیت پێی بگەیت بەڕێگەیەکی دروست .
٭ گاڵتە و گەپی لەگەڵ بکە و خەمەکانی بڕەوێنەوە بەشتێک لە لەهو و گەمە و یاری موباح لەگەڵیدا و چونە دەرەوە بۆ پارک و گەشت و گوزار .
٭ عادەت و نەریتی خۆتان ناو بەناو بگۆڕن .
٭ تەبیعەت و سروشتی هاوسەرەکەت بناسە و سەبری لەسەر بگرە .
٭ داوا لە هاوژینەکەت مەکە میسالیی بێت ، بەواتای ئەوەی بتەوێ هیچ عەیب و کەم و کورتییەکی تیا نەبێت .
٭ مەساحەیەکی زۆر و گەورە لە بیرکردنەوەت مەبەخشە بەخەڵک لە ژیاندا .
ئینسان ماندوو ئەبێ و هەست بەقەلەق و بێزارییەکی زۆر ئەکات کاتێک بیر لە قسەی زەید ، یان عەمر ئەکاتەوە ، یان لە قسەی خەڵک یان لە گلەییان ئەترسێ لە حاڵێکدا ئەوە ناهێنێ ئەوەندە کاتی خۆی پێیەوە بکوژێت یان گرنگی پێبدات یان حیساب بۆ قسەیان بکات .
٭ مەهێڵە غەیری خۆت دەست بخاتە ژیانتەوە .
٭ بەرپرسیارێتی هاوسەرێتی بەسنگێکی گەورە و فراوانەوە قەبوڵ بکە .
٭ زۆر هەستیار " حساس " مەبە بەهەر شتێک لە هاوسەرەکەتەوە دەردەچێت ، بەڵ هێمن و لەسەرخۆبە ، چاوپۆشی لێ بکە ، قال اللە تعالی : ( فمن عفا واصلح فاجره علی الله ) .
٭ مام پیاو تۆش دیسان ئەبێ گرنگی بەپاک و خاوێنی و جوانی و رازاندنەوەی خۆت بدەیت بۆ هاوسەرەکەت .
٭ پیاوی بەڕێز : دووربکەوەرەوە لە توند و تیژی .
٭ نەرم و نیان بە کاتێک رەخنە دەگریت لە هەڵەیەکی هاوسەرەکەت ، بێگومان هەندێ هەڵە هەیە دوبارە و سێ بارە و چەندبارە ئەبێتەوە ، باش نییە هەموو جار رەخنە بگری ، چونکە بەوە ئازاری دڵی هاوسەرەکەت دەدەیت و بێزاری دەکەیت ، جا ئەگونجێ ئەوە سەر بکێشێ بۆ ئاژاوە و ناکۆکی و دەرەنجام بگات بەجیابوونەوە .
٭ خۆت لە غیرەی شێتانە بپارێزە ، چونکە دەردێکی کوشندەیە و ژیانی هاوسەرێتی وێران ئەکا کاتێک کە لە شوێنی خۆیدا نەبێ .
٭ تەوافوق و هاوڕابوونی جنسی یەکەم و دووەم و ئەخیرە . ئیسلام گرنگییەکی زۆری بەلایەنی جنس داوە لە ژیانی هاوسەرێتیدا و زانایانی پێشین دەربارەی دواون و نەسیحەتی هاوسەرانیان کردووە بەوەی ئارەزووی یەکتر تێر بکەن و خۆیان لە گێلی نەدەن و پشتگوێی نەخەن یان خەمسارد نەبن تێیدا ، بەڵ هەندێک بەدەوا و دەرمان وەسفیان کردووە و ئەفەرموون ئەبێ بەحیکمەتەوە وەربگیرێ .

هاوسەران ، تەقوای خودا بکەن و هەمیشە خودا بەچاودێر بزانن بەسەر خۆتانەوە .

المصدر : مفاتیح السعادة الزوجیة - للمؤلف : عادل فهمي ، ترجمه واختصره : مصطفی محمد جعفر الگلپی .



 646

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram