مانای بانگ و ئیقامەت و وشەکانیان. ئامادەکرن و نوسینی: مامۆستا موستەفا محمد جعفر ٭ بانگ و مانای بانگ : ٭ بانگ : الاذان لە زمانەوانیدا بەمانای الاعلام و ئاگادارکردن هاتووە . وە لە شەرعیشدا بەمانای ئیعلام و ئاگادارکردنی موسڵمانان بەوەختی نوێژ هاتووە بەلەفزگەل و بێژەگەلێکی تایبەت یان بەواتای النداء بانگ بۆ نوێژ هاتووە . ٭ بانگ و مانای وشەکانی بانگ : ٭ اللە اکبر اللە اکبر : اللە گەورەترینە ، اللە گەورەترینە . ٭ اللە اکبر اللە اکبر : اللە گەورەترینە ، اللە گەورەترینە . ٭ اشهد ان لا الە الا اللە : گەواهی ئەدەم هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە ئیللا اللە نەبێ . ٭ اشهد ان لا الە الا اللە : گەواهی ئەدەم هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە ئیللا اللە نەبێ . ٭ اشهد ان محمدا رسول اللە : گەواهی ئەدەم کە محمد پێغەمبەری خودایە . ٭ اشهد ان محمدا رسول اللە : گەواهی ئەدەم کە محمد پێغەمبەری خودایە . ٭ حي علی الصلاة : وەرن بەرەو نوێژ . ٭ حي علی الصلاة : وەرن بەرەو نوێژ . ٭ حي علی الفلاح : وەرن بەرەو رزگاری . ٭ حي علی الفلاح : وەرن بەرەو رزگاری . حي : اي : اقبل وعجل ، وهلم . واتە : وەرە ، پەلە بکە ، بێوەڕێوە . ٭ اللە اکبر اللە اکبر : اللە گەورەترینە ، اللە گەورەترینە . ٭ لا الە الا اللە : هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە ئیللا اللە نەبێ . دووەم : ئیقامەت و مانای وشەکانی ئیقامەت ٭ ئیقامەت : واتە : هەڵساندنەوە ، وە لە شەرعدا لەفزگەل و وشەگەلێکی تایبەتە نوێژخوێنانی پێهەڵدەستێنرێ بۆ نوێژ . چۆنییەتی ئیقامەت و مانای وشەکانی ئیقامەت : ٭ اللە اکبر اللە اکبر . ٭ اشهد ان لا الە الا اللە . ٭ اشهد ان محمدا رسول اللە . ٭ حي علی الصلاة . ٭ حي علی الفلاح . ٭ قد قامت الصلاة : نوێژ نزیک بوویەوە . ٭ قد قامت الصلاة : نوێژ نزیک بوویەوە . ٭ اللە اکبر اللە اکبر . ٭ لا الە الا اللە . ئاگاداری : وشەکانی ئیقامەتیش هەمان وشەکانی بانگن جگە لە رستەی : قد قامت الصلاة ، هەر بۆیە مانامان نەکردنەوە ، پاشان بزانن کە کوردی خۆمان لەبری ئیقامەت ئەڵێ قامەت ، هەمزەکەی ئەخوات ، لەبەر تەخفیف . تەواو بوو ، للە الحمد والمنة . دوای ئەم پۆستە بنەماکانی سەرکەوتن لە ژیاندا پۆست دەکەین انشاء الله . چاوەڕوان بن .