ئادابەكانی سەردانیكردنی نەخۆش: لە ئیسلامدا، سەردانیكردنی نەخۆش كارێكی پیرۆز و پڕخێرە، وە یەكێكە لە مافی مرۆڤی موسوڵمان بەسەر برا موسوڵمانەكانیەوە، وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: "مافی موسوڵمان بەسەر برا موسوڵمانەكانیەوە شەش شتە.... یەكێك لەوانە ئەوەیە كە سەردانی بكات كاتێك نەخۆش ئەكەوێت." وە سەردانیكردنی نەخۆشیش چەند ئادابێكی هەیە، لەوانە: 🔷️ هەڵبژاردنی كاتێكی گونجاو بۆ سەردانیكردن. 🔷️ كاتی دانیشتن لای نەخۆش پێویستە كورت بێت و زیادەڕەوی نەكرێت لە دانیشتن لەلای، چونكە نەخۆش پێویستی بە زۆرترین حەوانەوە و ئیسراحەتە. 🔷️ پرسیار كەم كردن. 🔷️ هاوخەمی و پێناخۆش بوونی خۆی دەرببڕێت بۆ نەخۆش كەوتنی. 🔷️ دڵی بداتەوە و هیوای چاك بوونەوەی پێببەخشێت، وە نەخۆشیەكەی لەسەر ئاسان بكات و بە ئاسان باسی بكات، وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە دەچوو بۆ لای نەخۆش پێی دەفەرموو: "لا بأس ، طهور إن شاء الله " 🔷️ بیری نەخۆشەكە بخاتەوە كە سەبر بگرێت لەسەر ئەم نەخۆشیەی و خودای گەورە پاداشتی دەداتەوە و گوناهەكانی هەڵئەوەرێنێت بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە. 🔷️ سوننەت وایە كە سەردانی نەخۆش كرا حەوت جار ئەم دووعایەی بەسەردا بخوێنرێت: " أسال الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك" وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە فەرموودەیەكی صحیح دا دەفەرموێت: " من عاد مريضاً لم يحضر أجله فقال عنده سبع مرار أسال الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك إلا عافاه الله من ذلك المرض" واتە: " هەركەسێك سەردانی نەخۆشێك بكات و نەخۆشەكە ئەجەلی نەهاتبێت بەو نەخۆشیە (واتە نەخۆشی مردن نەبێت)، وە حەوت جار ئەم دوعایەی بەسەردا بخوێنێت - أسال الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك – ئیللا خودای گەورە شیفای بۆ دەنێرێت".