سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خاڵێکی زۆۆر گرنگی نێوان هاوسەران..؟!
گۆڕینی فۆنت


خاڵێکی زۆۆر گرنگی نێوان هاوسەران..؟!

پیاو ناتوانێت هاوسەرەکەی ناچار بکات کە عاشقی کەس و کارەکەی بێ ، هەر بەو چەشنەش ژن ناتوانێت پیاوەکەی ناچار بکات عاشقی کەسوکارەکەی ببێت ، بە ڵام واجبی سەر شانی پیاوە کە ڕێزی کەس و کاری ژنەکەی بگرێت هەر بەو چەشنە واجبی سەرشانی ژنە کە ڕێزی کەس و کاری مێردەکەی بگرێت.
............................

کاتێک پیاوێک زیاتر پەیوەستە بە دایک و خوشک و براکانیەوە ، تا ژنخوشک و ژن برا و خەسوو و خەزوریەوە ، کارێکی ئاساییە ، چونکە ڕایەڵەی پەیوەندی گرتن لەسەر بنەمای (فیطرە) بنیاد نراوە لە نێوانیان ، پەیوەندیەکە لە سەر بنەمای کیمیا و بایۆلۆجیا و خوێن و (دی ئێن ئەی) بنیات نراوە ، لە دەرەوەی ئیرادەی کەسەکەیە ، هەر بەو چەشنە کاتێک ژنێکیش زیاتر پەیوەستە بە کەس و کاری خۆیەوە تا کەس و کاری مێردەکەی ئاساییە چونکە شێوازی (پەیوەندی گرتن)ەکە بۆ ئەویش راستە

بەڵام هیچ ژنێک مافی ئەوەی نیە نە بە شەرع ، نە بە یاسا ، نە بەعورف سوکایەتی بە کەس کاری هاوسەرەکەی بکات ، وە بە پێچەوانەشەوە هەر راستە

کاتێک هاوسەرەکەت کێشەی بۆ کەس و کارت نیە و بە خراپە باسیان ناکات و نەبۆتە عەیب و عار بۆیان و تەداخولاتی ژیانیان ناکات ئەمە بۆ خۆی چاکەیە
..........................
هەڵەی گەورەی زۆرینەی ژن و مێردەکان ئەوەیە کە خۆشەویستی نێوان خۆیان دەبەستنەوە بە رادەی دەر بڕینی خۆشەویستی بۆ کەس و کارەکەیان ، لە کاتێکدا ئەو دوو پەیوەندیە لە شێواز و مامەڵەکردندا زۆر جیاوازن لە یەکتری .

تۆ ناتوانی بە ئەندازەی دایکت خەسوت خۆش بوێت ئەمە کارێکە لەدەرەوەی ئیرادەی مرۆڤە چونکە دایکت شیری پێداوی لە باوەشی کردووی ، بەڵام دەتوانی ڕیزی بگریت هەر بەو چەشنەی کە ڕیزی دایکی خۆت یان باوکی خۆت یان برای خۆت و خێزانی خۆت دەگری .

نوقتە سەری دێڕ ......
......................................................................
*بۆ لایەنی یاسایی بگەڕێنەوە بۆ (یاسای بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان ) ژمارە (٨) ی ساڵی (٢٠١١)
* پۆستەکە کاتییە و وەڵامی هاوڕێیەک بوو پێم خۆش بوو رای ئێوەشی لەسەر بێت و بیبینن

*عیشق لە دواییدا مامەڵە کردنە، لە هەست و سۆز تێپەڕ دەکات هەر ئەو مامەڵەیە دەتوانێت خۆشەویستی بگۆڕێت بۆ دۆزەخ و دۆزەخیش بکاتە جەننەت.

نوسینی: هێمن عبدالقادر

 573

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram