سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  داهێنانەکانی ئەبوبەکری ڕازی رحمە اللە
گۆڕینی فۆنت


داهێنانەکانی ئەبوبەکری ڕازی رحمە اللە

دۆزینەوە و داهێنانەكانی ڕازی لە بواری پزیشكیدا
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
ڕازی خاوەنی چەندین داهێنانی گەورەیە لەزانستی پزیشكیدا:
📌یەكەم كەسە كە ڕیخۆڵەی ئاژەڵی بەكارهێناوە بۆ دورینەوەی برین، بەتایبەتی ڕیخۆڵەی (پشیلە)، پزیشكان سودیان لەم داهێنانەی ڕازی وەرگرت و بیرۆكەكەشی بڵاوبۆوە لەنێو جیهاندا بەشێوەیەك كە تاوەكو سەدەی بیستەم ڕیخۆڵەی پشیلە بەكاردەهێنرا لەكاتی دوورینەوەكانی بریندا، چونكە سەلمێنراوە باشترین ڕیخۆڵە، ڕیخۆڵەی پشیلەیە (gut cut) .
📌یەكەم كەس بووە كە جیاوازی كردووە لەنێوان خوێنبەربونی خوێنبەر (النزیف الشریانی) و خوێنبەربونی خوێن هێنەر (النزیف الوریدی).. لەم بارەشەوە وتویەتی: "خوێن بەربونی خوێنبەر لەڕێگای پەنجەخستنە سەریەوە دەوەستێت و خوێن بەربونی خوێن هێنەریش لەڕێگای بەستن و پێچانەوەوە".
📌یەكێكی دیكە لەدۆزینەوەكانی ئەم زانایە ئەوەیە لە باسی سێیەمی كتێبی (الحاوی)دا باس لەنەخۆشی (مالینخۆلیا) دەكات، پاش ئەوەی ڕای هەریەكە لە بوقرات و جالینۆس بەدیار ئەخات لەبارەی نەخۆشی مالیخۆلیاوە كە پێیان وابوو (لەئەنجامی دروستبونی ڕێژەیەكی زۆر ڕەشایی لەمێشكدا یان ئەندامەكانی جەستەدا دروست دەبێت ....)، بەڵام ڕازی هات هۆكاری دروستبونی ئەم نەخۆشیەی بۆ هۆكاری دەرونی گەڕاندەوەو چارەسەری بەدەرمان نەكرد بەڵكو جەختی كردەوە لەسەر كەسی نەخۆش كە بیربكاتەوە و تەركیز بكات و هەستەكانی ببزوێنێت، تاوەكو مێشكی بگەڕێتەوە ئاستی بیركردنەوەی جارانی، ئەم چارەسەرەی ڕازی لەڕۆژئاوا دەنگۆیەكی گەورەی نایەوە و ئەوانیش بیریان لەوە كردەوە كەوا بڕێك لەنەخۆشیەكان پێویستە لەڕێگای دەرونیەوە چارەسەر بكرێن نەوەكو جەستەیی، هەربۆیە دەتوانین بەم ئاكامە بگەین كە وەك دكتۆر (عادل عیمرانی/ مامۆستای نەفسی لە زانكۆی تونس) دەڵێ: "یەكەم كەسە چارەسەری نەخۆشی نەفسی كردبێت".
📌یەكەم كەسە باسی كرداری دەرهێنانی ئاوی چاوی كردبێ.
📌یەكەم كەسە (ئەفیون)ی وەك چارەسەرێ دانابێ بۆ حاڵەتی كۆكەی ووشك.
📌یەكەم كەسە باسی چۆنیەتی ئامادەكردنی دەرمانەكانی كردبێت.
📌یەكەم كەسە باسی خوێناوی بونی میزی نەخۆشی كردبێ و زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری توشبونەكەی دەست نیشانكردبێت .
📌یەكەم كەسە جیاوازی كردبێت لەنێوان نەخۆشی (ئاووڵە و سورێژە).
📌بەكارهێنانی بەنج بۆ بێ هۆشكردنی نەخۆش.
📌بەكارهێنانی هەناسەدانی دەستكرد (نەفەسی مەصنوعی) لەكاتی سەكتەدا.

سەرچاوە
١. أ.د.صبري الدمرداش: أبوبكر الرازي، ص35-39.
٢. محمود الحاج القاسم: الموجز لما أضافة العرب في الطب، ص43.
٣. محمود الحاج قاسم: الطب عند العرب والمسلمين، ص308.
٤. محمد الصادق عفيفي: تطور الفكر العلمي عند المسلمين، ص191.
_______________
پەیجی لە شارستانیەتی ئیسلامی



 886

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram