چاکەکاربن ، لەگەڵ دایک و باوکتاندا..! (ووصينا الإنسان بوالديه حسنا) ئامۆژگاری مرۆڤمان کردووە کەلەگەڵ دایک و باوکیان باش بن ...................................... ئەگەر پیر بون و کەوتنە لای تۆ ،(یبلغن عندک الکبر احدهما او کلاهما) یان پێویستیان بە تۆ بوو ، دەستیان بگرن نان بکەن بەدەمیانەوە ، پارە بخەنە گیرفانیان هەر وەکو چۆن بە منداڵی پارەیان دەخستە گیرفانەکانتەوە ، هەر وەکو چۆن ددانمان نەبوو شیریان ئەکرد بە دەممانەوە و دەمیان ئەسڕین و ئەیانشتین ، بیان شۆن نەکەی هەرگیز قسەیان پێ بڵێی (کاتێک لە کۆمێنت و نامە جنێو بە دایک و باوکی خەڵک دەدەیت و ئەوانیش پێت دەدەنەوە ، وەکو ئەوە وایە خۆت جنێوت پێدابن) (واخفض لهما جناح ) هەردوو باڵ و دەستەکانت لە ئاستیان نزمکەرەوە ، دەنگت لە ئاستیان نزمکەرەوە ، هەڵجون و هەڵشاخانەکانت لە ئاستیان نزمکەرەوە ، نەکەی پێیان بڵێی (خڵەفاون ، دواکەوتون ، خوێنەواریتان نیە ، چیت بۆ جێهێشتوین ، خەڵک دایک و باوکی هەیە و ئێمەش دایک و باکمان هەیە ) وەرەسە و زەوی و زار و پشک و میراث و خانو ئاو و باخ و باخات و پارە جێگەیان پڕ دەبێتەوە ، بەڵام دایک و باوک نا هەمیشە پێیان بڵێ (رب ارحمهما کما ربیانی صغیرا) بڵێ خودایە رەحمیان پێ بکە هەر وەکو چۆن ئەوان لە منداڵیدا ڕەحمیان بە من دەکرد ، شەوان رایان دەژەندم ، لایلایە و گۆرانیان بۆ دەوتم ، قەرزیان بۆ من دەکرد (وقل لهما) لەگەڵیان بدوێن ، زوزو سەردانیان بکەن ئاخر ئەوان زۆرینەیان کچ و کوڕەکانیان ڕۆشتوون ، کەس نیە دەردەدڵێکیشیان لا بکەن ، لەوەی داهات و دەستان دەکەوێت با زۆر کەمیش بێت بەشیان بدەن ، بۆ ئەوەی هەست بکەن کە ئێوە لە بیرتان نەکردوون نوقتە سەری دێڕ . نووسینی: هێمن عبدالقادر