سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە سایەی کۆچی سەروەردا ﷺ. (9)
گۆڕینی فۆنت


🍂🌼لە سایەی کۆچی سەروەردا ﷺ🍂🌼:

بەشی (۹).

نووسینی: مامۆستا سەعید عبدالرحیم

لە نێوان کۆچی نهێنی پێغەمبەرو ئاشکرای عومەردا !!
زۆربەی سیرە نووسەکان لەسەر ئەوە کوکن، کە عومەری کوڕی خەتتاب ڕەزای خوای لێبێ بە ئاشکرا کۆچی کردووە، نەك هەر ئەوە بەڵکۆ چۆتە کەعبەی پیرۆزو تەوافی کردووە و دواتر تەحەددای سەرانی قورەیشی کردووەو شمشێری لێهەڵکێشاون و، وتە بەناوبانگەکەی فەرمووە : فەرموون ئەوە من هیجرەت دەکەم. جا هەرکەس دەیەوێ منداڵەکانی هەتیو بکەن و، ژنەکەی بێوەژن بکەوێت و، جەرگی دایکی بسوتێ، با پیاوبێت و ڕێگەم لیبگرێ، یان شوێنم بکەوێت، یان گێچەڵ بە هاوڕێکانم بکات).
بەو جۆرە هیجرەتی کردو، کەسێك زاتی ئەوەی نەکرد شوێنی بکەوێت.
جا لەوانەیە کەسێك بپرسێت: بۆچی پێغەمبەری خۆشەویست، بە نهێنی کۆچی کردو ئەو گشت نەخشەو پلانەی پەیڕەوکردو ئەو گشت هەورازو نشێوەی بڕی، کەچی ئیمامی عومەر بەو جۆرەو بەئاشکرا کۆچی کرد؟!
پێویستە لێرەدا جیاکاریەك بکەین و ئەوە بزانین، کە پێغەمبەری خۆشەویست، وەك پێغەمبەری خواو کەسی یەکەم، بڕیارو هەڵسوکەوتەکانی دەبنە یاساو تەشریع بۆ باوەڕداران و شوێنپێی هەڵدەگرن، واتە چ لەو کاتەداو چ دواتریش سەرمەشقی باوەڕدارانە، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: (ولکم في رسول الله ٲسوة حسنة)، بۆیە لەڕووی بەرپرسیارێتییەوە، لە پرۆسەی کۆچدا، ڕێبازێکی گرتەبەر، کە گشت باوەڕداران بتوانن پەیڕەوی بکەن، بەڵام ئەوەی ئیمامی عومەر بە هەموو کەسێك ناکرێت.
سەبارەت بەو هەڵوێستەی ئیمامی عومەریش ڕەزای خوای لێبێت، پێم باشە ئاماژە بەچەند خاڵێك بکەین:
یەکەم: ئەگەر ئیمامی عومەر لەو کاتەدا لە شوێنی پێغەمبەرو پێگەی بەرپرسیارێتیدا بووایە، دڵنیابن هەر بەو جۆرەی دەکرد کە پێغەمبەری خۆشەویست کردی، مەگەر نابینن هەر ئەو عومەرە، کە دەبێتە خەلیفەی موسڵمانان و کەسی یەکەم لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا هات.
دووەم: پێغەمبەری خۆشەویست، هیچ ناڕەزاییەکی بەرامبەر بە شێوازی کۆچکردنی عومەر دەنەبڕی، واتە ئیقراری کردو پێیڕازی بوو، ئەمەیش بەشێکی ترە لە سوننەتی خۆشەویست، بەڵام ناگات بە ئاستی کردارو گوفتارەکانی.
سێهەم: هەڵوێستەکەی ئیمامی عومەر شان و شەوکەتی موشریك و بێباوەڕانی قورەیشی شکاند.
چوارەم: ئەم هەڵوێستەی پێشەوا عومەر نەبوایە، ژمارەیەك لە هاوەڵان توانای ئەوەیان نەبوو هیجرەت بکەن و، بووە هۆی ئەوەی (۲۰) کەس لە هاوەڵان لەگەڵ خۆیدا بەرێت.
پێنجەم: لەبەر هەموو ئەوانە وتراوە: کۆچی عومەر بۆ موسڵمانان (فەتح) بوو، عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازیبێت، فەرموویەتی: موسڵمانبوونی عومەر فەتح بوو، هیجرەتەکەی سەرکەوتن بوو، دەسەڵاتەکەی ڕەحمەت بوو.
هەزاران دروودو ڕەحمەت پێغەمبەری خۆشەویست و هاوەڵانی.

ماویەتی.



 878

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram