سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گفتوگۆیەکی زۆر بەهێزی نێوان موسوڵمان و مەسیحییەک.!
گۆڕینی فۆنت


گفتوگۆیەکی زۆر بەهێزی نێوان موسوڵمان و مەسیحییەک.!

گفتوگۆکەی (ئەبوبەکری باقلانی) لەگەڵ سەرانی مەسیحی شاری قوستەنتنییەدا
باقلانی بەصری بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەردەمی خۆی دەژمێردرێ، بە تایبەت لە هێنانەوەی بەڵگەو دەلیلدا کەسێکی بێوینە بووە. بۆیە لەساڵی ٣٧١ک لەلایەن خیلافەتی عەباسییەوە هەڵبژێدرا و بە مەبەستی گفتوگۆ نێردرا بۆ قوستەنتنییە.
کاتێ مەلیکی ڕۆم بیستی کەوا باقلانی دێت بۆ شارەکەیان. داوای کرد لە دەسوپێوەندەکەی ئەو دەرگایەی ڕووی لە کورسییەکەیەتی نزمی بکەنەوە، تاوەکو باقلانی کە هات ناچار بێت بچەمێتەوە،ئەوانیش کارەکەیان ئەنجامدا.
ئەوەبوو کاتێ باقلانی گەیشتە ئەوێ، وەزیری پاشا داوای لێکرد مێزەرو عەباکەی لابەرێت، بەڵام ئەو بە هیچ شێوەیەک ڕازی نەبوو ئەو کارە بکات. بۆیە ڕیگەیدا دواجار بچێتە ژوورەوە، بەڵام بینی ئەو دەرگایەی کراوەتەوە بۆی زۆر نزمە، ئەویش بۆ ئەوەی بە ڕکوعدا نەچێتە ژوورەوە بە پشتا چووە ژوورەوەو خۆی پاراست لە خۆچەماندنەوە بۆ پاشا.
کاتێ گەیشتە لای پاشا راهیبی گەورەی شار لەوێ بوو، باقلانیش سڵاوی لێکردوو و پێی ووت: حاڵت چۆنە و مناڵەکانت چۆنن؟
پاشاش توڕە بوو: ووتی ڕاهیبەکان کوا زەواج دەکەن تا مناڵییان ببێ؟
باقلانی ووتی: اللە اکبر... مادەم وایە بۆچی تۆمەت بۆ خودا هەڵئەبەستن و دەڵێن: لەگەڵ مریەم زەواجی کردووەو عيسایان بووە.
پاشا زیاتر توڕە بوو!
دواتر پاشا لێی پرسی: ئەی لەبارەی بابەتەکەی عائیشەوە ئەڵێی چی؟
باقلانیش فەرمووی: عائیشە تۆمەتی بۆ درووست کرا لەلایەن مونافیقەکانەوە، هەروەک چۆن مریەم تۆمەتی بۆ هەڵبەسترا لەلایەن جولەکەکانەوە. وە هەردووکیان پاکیزە بوون. بەلام عائیشە شووی کردبوو بەبێ ئەوەی مناڵی ببێ. بەڵام مریەم مناڵی بوو بەبێ ئەوەی زەواج بکات.
ئایا کامییان بۆ تۆمەتە نارەواکانتان نزیکترن؟ حاشا لە هەردووکییان و رەزای خوایان لەسەر بێت..
پاشا زیاتر تێک چوو، پرسی:
ئەی پێغەمبەرەکەتان شەڕی کردووە؟
باقلانی فەرمووی: بەڵێ
پاشا ووتی: ئایا کوشتارتان بووە
باقلانی فەرمووی: بەڵێ
پاشا ووتی: ئەی سەرکەوتووە؟
باقلانی فەرمووی: بەڵێ
پاشا ووتی: ئەی دۆڕاوە؟
باقلانی ووتی: بەڵێ
پاشاش ووتی: سەیرە پێغەمبەر بدۆڕێت!
باقلانیش فەرمووی: ئەی خودا سەیر نییە لە خاچ بدرێ؟
ئیتر پاشا بێدەنگ بوو.

سەرچاوە/ الخطيب البغدادي: تأريخ البغدادي، ج ٥_ ص٣٧٩
_______________

وەرگیراوە لە پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی



 603

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram