سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەتەوێ بەختەوەر بیت ؟
گۆڕینی فۆنت


ئەتەوێ بەختەوەر بیت ؟

١/ خۆت لەناخی خۆتەوە باش بە ! چۆن ؟

ڕق ، قین ، بوغز ، ئاڵۆزی ، بیركردنەوەی سلبی ، دەربكە لە ناخ و دڵ و دەروونت

٢/ بیركردنەوەو گومان لە مرۆڤەكان كۆتایی پێ بێنە ! چۆن ؟

بەسە وازبێنن لە فڵان وایكرد فڵان وای وت ، فڵان ئاوایە ، فڵان فیسار ....هتد
بیر لە خۆت و نەفسی خۆت بكەرەوە بیر لەو گۆڕە بكەرەوە كە بەتەنیا تێی ئەچیت و خراپی و چاكی فڵان و فیسار هیچ لە حاڵی تۆ ناگۆڕن لەناو قەبرەكەتدا وە لە قیامەتەكەتدا

٣/ بە چ چاوێك تەماشای دەورەبەرت بكەیت باشە !؟

وا تەماشای خراپی دەوروبەرو زمانیان بكە كە ئەوان هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە بەرزەی كە لە ڕووی دین و ڕەوشتەوە بگەنە ئاستی تۆ بۆیە ئەگەر تۆش وەك ئەوان بیت ئەوا دێیتە ئاستی نزمی ئەوان

لەدڵەوە بەزەییت پیایانا بێتەوەو هەوڵدە باش بیت لەگەڵیان وە بەڕوویاندا پێبكەنەو نەرم بە بۆیان پاداشتی خراپەی ئەوان بەچاكەكردن بدەرەوە وەك خوای گەورە دەفەرمێ ئەگەر واتكرد ئەوا ئەوان ئەبنە (ولي حميم) ئەبنە دۆستێكی زۆر شیرین بۆت

٤/ لەكۆتاییدا گوناح نیە ئەو تەمەنە بەنرخەی ژیانت بە بیركردنەوەو گومان و خراپ و باس و خواسی ئەم و ئەو بەڕێ بكەیت !؟ لە قیامەتیشا ئەوكەسەی كە چارەت نەئەویست لەبەردەم پەروەردگاردا چاكەكانتی پێ ئەدرێت وە خراپەیشی ئەدرێت بەسەرتا لەبەرچاو ملیارەها مرۆڤدا !

بۆچی ؟

چونكە تۆ ئەم كاتە بەنرخەی ژیانت بە باس و غەیبەت و بوهتان و چاڵ هەڵكەندن بۆ ئەم و ئەو بەڕێ كردووەو نامەی اعمالت هەمووی پڕیەتی لەو بابەتە بێ كەڵكانە



 607

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram