سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دەربارەی قورئان و پێغەمبەر محمد ﷺ.
گۆڕینی فۆنت


دەربارەی قورئان و پێغەمبەر محمد ﷺ.

بلاشێر

(ڕێژی بلاشێر) -Régis Blachère- لە نزیكی پاریس لەدایك بووە. قۆناغی دواناوەندیی لە "دارولبەیزا"ی مەغریب خوێندووە. ساڵی (1922ز) بە زمانی عەرەبی كۆلێژی ئادابی لە "جەزائیر" تەواو كردووە. كراوە بە مامۆستا لە پەیمانگای "مەولای یووسف" لە شاری "ڕیبات". پاشان دەست نیشان كراوە بە بەڕێوەبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوە باڵاكانی مەغریب لە شاری "ڕیبات" (1924-1935ز). خوێندنگەی زمانەكانی خۆرهەڵات لە پاریس بانگهێشتی كردووە بۆ مامۆستای كورسیی ئەدەبی عەرەبی (1935-1951ز). ساڵی (1936ز) بڕوانامەی دكتۆرای هێناوە. بووە بە مامۆستای وانەبێژ لە "سۆربۆن" (1938ز) و، سەرپەرشتیاری گۆڤاری (المعرفە) بووە كە بە هەردوو زمانی (عەرەبی و فەڕەنسی) لە پاریس بڵاوبووەتەوە. ئەمەش ناوی هەندێكە لە بەرهەمەكانی: "مێژووی ئەدەبی عەرەبی" پاریس 1952ز، وەرگێڕانێكی نوێ‌ بۆ قورئانی پیرۆز لە سێ‌ بەرگدا (پاریس 1947-1952ز).

هەندێ‌ لە وتەكانی:

1- "بێ‌ گومان ئەگەر شتێك هەبێت "وەرگێڕان" دەستەوسان بێت لە دەربڕینیدا بریتییە لە: ئیعجازی ڕەوانكاری و، وشەیی و، زایەڵەی ڕەزمی ئەو ئایەتانەی كە لەو كاتەدا نازڵ بوون. بێ‌ گومان دوژمنانی محەمەد "درودی خوای لێبێت" هەڵەیان كرد لەوەدا كە نەیانویست جگە لە چەند گۆرانییەكی سیحراوی و، نوشتە و جادوو، شتێكی دیكە لەمەدا ببینن. خۆ هەرچەندە ئێمە لە ڕێی لێكۆڵینەوە و بەدواداگەڕاندا زانیاریمان لە بارەی هەواڵدانی كاهینەكانەوە هەیە، ئەوا دەتوانین لەگەڵ ئەوەدا لەو بڕوایەدا بین كە ئەوە ڕایەكی بێ‌ سەرە و بەرە و پڕوپووچە، چونكە ئەو ئایەتانەی كە پێغەمبەر "درودی خوای لێبێت" لە سەرەتای ئەم سوورەتانەدا دووپاتی دەكردنەوە، هەڵمەت و، درەخشانی و، شكۆمەندییەكی ئەوتۆیان تێدایە كە قسەی زمانپاراوەكانی مرۆڤ زۆر لە دوای خۆیان بەجێ‌ دەهێڵن كە دەتوانین لە ڕێی ئەو دەقانەوە گەیشتوونەتە دەستمان بیانهێنین (و بەراوردیان بكەین).

2- "قورئان نەك هەر تەنها بە ناوەرۆك و ڕێنماییەكانی موعجیزەیە، بەڵكو بە هەمان جۆر، دەكرێ‌ بوترێ‌ پێش هەموو شتێك شاكارێكی ئەدەبیی ڕەنگینە و، لە سەرووی هەموو ئەو شاكارانەوەیە كە مرۆڤایەتی دانی پێدا ناوە و ڕێزی بۆ داناوە.. خەلیفە عومەری كوڕی خەتتاب – خوای لـێ‌ ڕازی بێت – لە سەرەتاوە نەیارێكی سەرخستی ئایینە نوێكە بوو. بەڵام دوای بیستنی بڕگەیەكی قورئان بوو بە توندوتۆڵترینی یارمەتیدەرانی ئایینەكە. دواتر قسە دەكەین لەسەر ڕادەی شەیدابوونی بە دەقی قورئان دوای خوێندنەوەی لە لایەن ئیماندارانەوە".

3- "ئیعجاز، ئەو موعجیزە پشت ڕاستكەرەوەیەی بانگەوازی محەمەدە "درودی خوای لێبێت" كە لە قسە دنیاییەكانیدا بەرەو ئاستی شكۆی قورئان بەرز نەبووەتەوە".

4- "لە هەموو ئەو بوارانەوە كە لێیانەوە ڕوانیومانە، لە زانستەكانی زمان و فەرهەنگ و ڕەوانكاری، قورئان ورووژاندنێكی هێنایە كایەوە و چەندین چالاكیی ئەوتۆی ژیاندەوە كە پتر لە بارودۆخی شارستانی دەچێت هەتا ئەوەی داخوازییەكانی هێنانەكایەی شەریعەتی ئیسلام بێت. گەلـێ‌ بواری تر هەن كە قورئان وەك هۆكارێكی بنەڕەتی تیایاندا ئامادەیە. كاریگەریی قورئانیش لەمانەدا تەنها كاریگەریی توخمێكی بێداركەرەوە نییە، بەڵكو كاریگەریی توخمێكی داهێنەرە كە بە چۆنێتییە خۆییەكەی پتر هێزەكەی تۆكمە و دامەزراو دەبێت".

فارووق ڕەسووڵ یەحیا

سەرچاوە:
مێژووی ئەدەبی عەرەبی



 852

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram