سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە سایەی کۆچی سەروەردا ﷺ. (12)
گۆڕینی فۆنت


🌷🌻لەسایەی کۆچی سەروەردا ﷺ 🌷🌻:

بەشی (۱۲).

نووسینی: مامۆستا سەعید عبدالرحیم

قورئانی پیرۆز ئاماژە دەکات، بە بەرنامەی پێغەمبەری خۆشەویست و هاوەڵانی لە دوای گەیشتن بە دەسەڵات و دروستکردنی دەوڵەتی مەدینەو دەفەرموێ: (الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ)، الحج/٤۱.
واتە: ئەوانەی؛ کە دەرووی خێرمان لێکردنەوەو شوێنپێمان قایمکردن و گەیشتن بە دەسەڵات؛ (نوێژ بەرپادەکەن)!!، ئەوە بە تێگەیشتنی جەنابی مامۆستا عومەر ڕێشاوی، خوا لێیخۆشبێ، کە ئەیفەرموو: نوێژ ناکرێت نوێژ بەرپادەکرێت، چونکە مەراسیمێکی مەزنەو وەستان و پەرستش و حیوارە لەگەڵ زاتی پەروەردگار.
نۆێژ بەرپادەکەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەردەکەن و، فەرماندەکەن بەچاکەو ڕێگریدەکەن لەخراپە؛ عاقیبەت و سەرەنجامی گشت کارێکیش بەدەستی خوایە.
وشەی (الذین) وەڵامە بۆ ئایەتی پێشخۆی کە دەفەرموێ: (وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ٭ الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ .......)؛ٓ واتە خوا ئەوانە سەردەخات کە خوایان سەرخستووە، دیارە سەرخستنی خوایش گوێڕایەڵی خۆی و پێغەمبەرەکەیەتی ﷺ.
ئیمامی عوسمانی کوڕی عەففان ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێ: ئەو ئایەتانە لەسەر ئێمە هاتنەخوارێ، ئێمەبووین بەناهەق لەسەر ماڵ و حاڵی خۆمان دەرکراین، تەنها لەبەر ئەوەی کە باوەڕمان بەخوای تاقانە هێنابوو.
بەڵێ، لەبەر گەورەیی پلەو پایەی نوێژبوو، کاری یەکەمی خۆشەویست لە شاری مەدینە دروستکردنی مزگەوت بوو، نوێژ لە ئیسلامدا پایەی یەکەمە، خۆشەویست ئەیفەرموو سۆمای چاوەکانم لە نوێژدایە، زۆر جار بیلالی بانگدەکردو ئەیفەرموو ئادەی بیلال، بانگەکەت بدەو پشوویەکمان پێبدە.
کاری دووهەمی خۆشەویست، دروستکردنی برایەتیبوو لە نێوان باوەڕداران.
ئەو برایەتییە دروشم نەوو، بەڵکو حاڵ بوو، واقیعێکی بەرجەستەو زیندوو بوو.
بە گوێرەی ڕیوایەتەکان، پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ، هەر موسڵمانێکی موهاجری کردە برای ئەنصارییەك، ئیتر ئەم برا ئەنصارییە، خاوەن ماڵ و خانەخۆێیە، ئامادەبوو، ئارەزوومەندانە ماڵەکەی لەگەڵ براکەی بەش بکات، ئەم برایەتییە، گەیشتە ئاستێك کە برا میراتی لە براکەی دەبرد، ئەو حاڵەتە بەردەوامبوو تا داوای جەنگی بەدر، کە ئەم ئایەتە پیرۆزە دابەزی و کۆتایی بەو میراتبردنە هێنا، (وَالَّذِينَ آمَنُوا مِن بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ فَأُولَٰئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ)؛ الانفال/۷٥.
مێژوو نموونەیەکی تری لەم جۆرەی برایەتیەی نێوان هاوەڵانی بەخۆوە نەدیووە، وەك مامۆستا سەید قوتب ناوی لێناون (نەوەیەکی قورئانیی ناوازە) و، دەفەرموێ لەوانەیە لەسەر ئاستی تاك، لێرەو لەوێ، لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا کەسانێك هەڵکەوتبن لە ئاستی هاوەڵاندا بووبن، بەڵام بەو ئاستەو لەچوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی وەك مەدینەدا دووبارە نەبۆتەوە، نهێنی گەورەیی هاوەڵانیش بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە هاوەڵان موسڵمانبوون بە کردەوە، بەو جۆرەی کە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود ڕەزای خوای لێبیت گوزارشتی لێدەکات و دەفەرموێت: ئێمە لە دە ئایەت زیاترمان وەرنەدەگرت، تا ئەوەی وەرمانگرتووە جوان لێیتێنەگەین و کاری پێنەکەین و نەیگەیەنین و حەڵاڵ و حەرامەکەی نەزانین.
هەزاران سەڵاوات و دروود و زاتی موبارەکی پێغەمبەری خۆشەویست و هاوەڵانی.

ماوەیەتی .



 611

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram