مەترسی یۆگاو فڕوفێڵی یۆگا بزانن یوگا لە نێوان ڕوالەت وحەقیقەتدا یه‌كێك له‌و باسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به باسه‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆییه‌وه بابه‌تی یۆگایه، بابه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خۆی له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیدا ده‌بینێتەوه: فێركردن و ته‌ندرووستی و ئاستی ده‌رامه‌تی تاك، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه یۆگاش له‌سه‌ر به‌شی ته‌ندرووستی پۆلێن ده‌كه‌ن. له ڕاستیدا یۆگا ئه‌گه‌ر چی وه‌كو شێوه‌یه‌ك له وه‌رزش باس ده‌كرێت به‌ڵام هه‌رگیز وا نییه و وێناكردنی یۆگا به‌و شێوه خۆڵ له‌چاوكردنه، یۆگا جۆرێكه له عیباده‌ت كه له دێر زه‌مانه‌وه له هیندستان ناسراوه و بۆ خۆر ئه‌نجام ده‌درێت، ناوی ڕه‌سه‌نی ئه‌و عیباده‌ته بریتییه له (ساستانجا سوريا ناما سكار) واته: (السجود للشمس بثمانية مواضع من الجسم) سه‌جده بردن بۆهه‌تاو له سه‌ر هه‌شت ئه‌ندام. یۆگا به ده شێواز ئه‌نجام ده‌درێت، شێوازی پێنجه‌می كه كه‌سه‌كه درێژا ده‌بێته سه‌رزه‌وی و هه‌ردوو ده‌ستی و لووتی وسنگی و هه‌ردوو ئه‌ژنۆی وپه‌نجه‌كانی هه‌ردوو پێی به‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون و به‌و شیوه‌ش له‌سه‌ر هه‌شت ئه‌ندام كڕنووش بۆ خۆر ده‌به‌ن، شێوازی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزشه بریتییه له سڵاوكردن له خۆر و پێویسته له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێ وشه وده‌سته‌واژه بڵێت كه مانترات ی پی ده‌وترێت، وه‌كو: (ميترايا ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی هاوڕێی هه‌موان. (رافاير ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی كه تۆ هه‌موان سوپاس گوزارتن (سوريا ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی ڕێپیشانده‌ری هه‌موان. (ماريتشاى ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی به‌زێنه‌ری ده‌رد و نه‌خۆشی. (سافتير ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی به‌خشه‌ری ژیان. (بها سكاريا ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی. هه‌ندێكیش ئه‌مه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ن: (أوم هرام، أوم هريم، أوم هروم) واته: یا الله یا اللهم. مرۆڤ له كاتی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی یۆگا به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت ده‌چێته ناو هه‌ندێ كه‌ش و هه‌وای بیتپه‌رستی و ده‌بێته شوێنكه‌وتووی بێباوه‌ڕان و گومڕایان، الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: (وان تطع أكثر من في الأرض يضلوك عن سبيل الله إن يتبعون إلا الظن وان هم إلا يخرصون ). به‌ڵام هه‌ندێ له زانایان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر هیچ له‌و وشانه‌ی پێویسته بوترێت له یۆگا نه‌وترێت و شێواز‌و قۆناغه‌كانی پاش و پێش بكرێت و وه‌كو خۆی ئه‌نجام نه‌درێت ئاساییه موسوڵمان ئه‌نجامی بدات چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا زیاتر نییه له هه‌ندێ جووله‌ی وه‌رزشیی، به‌ڵام من وه‌كو خۆم ئامۆژگاری هیچ كه‌سێك ناكه‌م توخنی یۆگا بكه‌وێت له‌ژێر هیچ بارودۆخ و پاساوێكدا. إحسان برهان ا‌لدین