سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ( پیلانى برادەرە خراپەکان ) چیرۆکێکى سەرنج راکێش.
گۆڕینی فۆنت


کورتە چیرۆکێکى سەرنج راکێش

(( پیلانى برادەرە خراپەکان ))

من دانا ... زەمنێکى زۆرم لە گالتە و گەپ و رابواردن و راکردن بە دواى دونیا بە ڕێ کرد .. تا ئەو ڕۆژى خەبەرم بۆیەوە لەم زەمەنە .. زەمنى نور و پاکى و بێ گەردى ئیمان و قورئانم دۆزیەوە ... ئیستا هەست بە لەزەتى بەهەشت و خۆشى و شیرینى ئیلاهی ئەکەم .. بەلام ... ئاخ لە هاوڕی و برادەرى خراپ نازانم بۆ وازم لێ ناهێنن ...هەموو ڕۆژێک ئیبلیس ئاسا دێنە سەر ڕێگام ... گالتەم پێ ئەکەن ... گالتە بە خۆشیەکانى من ئەکەن ... ئیستا ئەوان بە چاوى موعةقدى و کۆنەپەرستى سەیرم ئەکەن ... هەر چەندە من دەرچوى ئاداب انجلیزىم و ئەوان تەنها خوێندەوارن بەلام هیشتا لە چاوى ئەوان من نەزانم ... بە هەر حال بێ ئاگا لەوەى چ پلانێکیان بۆ من دانابوو ... گوێ بگرن چۆن هەوڵیان داوە لە خشتەم بەرن ...
ئازاد : دانا... ئێمە بە تەماى سەفەرێکى تورکیاين دەبى لە گەڵمان بێت ... یارمەتیمان بدە لە ترجمە کردن ئەتوو انجلیزیت باشە ..
من: کاکا من نایەم ... ئێوە خۆتان بڕۆن ...
ریباز: لۆ کاکا .. قەى چی یە ؟؟ خۆ ئەمە کافر نین ...
من : هائوه هائوه... ئێوە بۆ هەموو شتەک دەبەنەوە سەر ئەو بابەتە...
کارزان: ئاخر کاکا لەوەتەى هاتوچوى مزگەوت ئەکەى ... برادەرایەتى ئیمە ناکەیت .. وا دەزانى ئێمە ابو جهلین ... ئەگەر وا نى یە لۆ لە گەڵ ئێمە نایەیت ؟؟!!
بیرم کردەوە ... با ئەو سەفەرە لە گەلیان بچم ... قەى چى یە ؟؟ با بەو چاوە رەشە سەیرم نەکەن ... بۆیە ووتم :
من: باشە دێم بەلام بە مەرجێ
ئازاد: فەرموو ... مەرجت چى یە ؟؟
من : مشروب خواردنەوە نى یە... چونە لاى ئافرەتان نى یە ... قومار کردن و گوناه کردن نى یە ...
ریباز: ئی ئی کاکا خۆ هەر توو موسلمان نیت ... ئێمەش موسلمانین ..
من: زۆر باشە کەواتە دێم لە گەلتان ...
شتەکانمان پێچایەوە ... سوار فرۆکە بوین ... لە استەنبول شوقەیەکیان بە کرێ گرت و لێ دابەزین
ئێوارەیەک ... خەریکى پیلانەکەیان بوون جێ بە جێ بکەن ...
کارزان: کاک دانا لۆ بۆخۆت پیاسەکى دەرەوە ناکەیت ؟؟
من: بە پێکەنینەوە ... لۆ بە تەمای چین ؟؟
ئازاد : سەیر بکە دانا راستى ئیمە بۆ خۆمان ئافرەتێک دێنینەوە .. چەند کاتێکى خۆشی لە گەل رادەبورین .. بۆیە ئەگەر ئەتووش لە گەڵ ئێمە رادەبوریى بمینەوە ئەگەر نا ئەتوو بڕۆ دواى کە تەواو بوین تەلەفۆنت بۆ دەکەین بگەریتەوە ...
من : ئاخر براکانم ... ئیوە پەیمانى چیتان بە من دا ؟؟ ئێوە خۆتان نەتان ووت ئێمەش موسلمانین ؟؟ ئیستا لۆ وا دەکەن ؟؟ تخوا واز بێنن لەم کارە
ڕیباز: دانا حەیاتم ئێمە لەو کچە روسیە حالیش نەبوینە حەز دەکەین ئەتوش بمێنیتەوە .. کارى وەرگێرانیشمان بۆ بکەیت .. ئەگەر نا خوات لە گەل دواى وەرەوە ...
منیش کەمترین خراپەم هەلبژاردوو وتم هەر چۆنێک بێت با بچمە دەرەوە .. دواى بگەرێمە با من ئامادەى کارە خراپەى ئەوان نەبم ...
رۆیشتم ... رووم لە مزگەوتى سولتان ئەحمەد کرد لە گەرەکى سولتان ئەحمەد ... نوێژى عیشام کرد و هەندێ قورئانم خوێندوو ئینجا پیاسەیەکى بازارەکانم کرد ... تا زەنگێکم بۆ هات لە ئازادەوە ..ووتى وەرەوە کاکە ئەمە ئیشى خۆمان کرد و ئافرەتەکەش رۆیشتوە ...
پیلانەکەى ئەوان ئەوە بوو ... کە بە ئافرەتە روسیەکەیان ووتبوو .. برادەرێکمان هەیە ئیستا دێتەوە ئێمە پالى پێوە دەنین بۆ ناو ژورەکە ... ئەگەر تۆش توانیت زیناى لە گەل بکەیت 500$ دولارت پێ ئەدەین ... بێگومان ئەوانیش هەر سێ کیان زینایان لە گەل کرد بوو
من کە گەرامەوە شوقەکە... هەمویان بە پێکەنینەوە پێشوازیان لی کردم ... یەکێک ئەیوت بەس بزانم ئەتوو ژیانت لۆ چى یە ؟؟ یەکێکى تر ئاخر یەکجار وەک ئیمە ئەو ئافرەتە سپی یە روسیەت تاقى بکردایەوە وەک شێخى صەنعانت لێ ئەهات هەى دەروێش ..
من لە دەرگاى ژورەکە نزیک کەوتمەوە ... بە هەرسێکیان پالیان نام بۆ ناو ژورکە .. کە کەوتمە ناو ژورەکە ... دەرگاکەیان داخست ... لە ناو ژورکە چیم دیت خوایە گیان ... ئافرەتێکى بالا بەرزى قژ زەردى چاو سەوزى شێوە پەرى بێ ئەوەى هیچ جلێکى لە بەرا بێت... بە پێکەنینێکى شەیتانى بۆم هات بە انجلیزى وەرە خۆشەویستەکەم ... وەرە بۆ رابواردن ... منیش هاوارم کرد لێم دور بکەوە ... من وەک ئەوان نیم ... وازم لێ بێنە ... من موسلمانم ... ئافرەتەکە ... ووتى بەس یەک رابواردن تا برادەرەکانت 500 دۆلارم پێ بدەن ...
منیش ووتم بە انجلیزى : نا وازم لێ بێنە هەرگیز شتى وا نابێت ... ئەزانى بۆ ؟؟ چونکە من نەخۆشى ئایدزم هەیە ... برادەرەکانم ئەیانەوێت تۆش توشى ئایدز بکەن ...
لەولاشەوە من بە کوردى هاوارم کرد:
ئازاد ... کارزان .. ریباز ئەو دەرگایە بکەنەوە ... ئێوە لەو ئافرەتە حالى بونە چی پێ ووتونە ...
رێباز: کاکا ئێمە بەس سێکسمان بە کەرو لالى لە گەل کردوە ... لە چیمان حالى بکات ..
من : کاکە ئەوە دەلێ من نەخۆشى ئایدزم هەیە...
ئازاد : نا راست ناکەى قەت شتى وا نابى ...
من: کاکا دەرگا بکەنەوە با حالیتان بکەم ...
ئەوان بە شپرزەیى و رەنگ زەردى دەرگایان کردوە ... تخوا بە راستە ... بە انجلیزى روم لە ئافرەتەکە کرد ... دەى جلەکانت لە بەر بکەوە خوات گەل ... ئافرەتەکە شتەکانى خۆى خر کردەوە بە راکردن رۆیشت وا سەیرى ئەکردم واى ئەزانى من نەخۆشی ئایدزم هەیە ...
ئازاد و ریباز و کارزانیش .. زمانیان لەڵ بو بوو وایان ئەزانى زینایان لە گەل ئافرەتێکى هەلگری میکرۆبى ئایدز دار کردوە ... چاویان پڕ بو بو لە گریان ...
دواى من راستیەکەم بۆ باس کردن ... پێم ووتن کە من نا راستیم لە گەل کردون بۆیە وام کرد تا توشى زینا نەبم ... ئێوەش تۆبەیەک بکەن لەو کارەى کە کردتان ... بەلکو خواى گەورە لێتان خۆش ئەبێت.



 643

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram