سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  توخوا ڕەوشت بەرز بن..!
گۆڕینی فۆنت


توخوا ڕەوشت بەرز بن..!

پەیامێکی تایبەت بۆ ئەوانەی ئەهلی نوێژو عیبادەت و قورئان خوێندن و کتێب خوێندنەوەن..

بەڕێزان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئەوەی ئەهلی نوێژو ڕۆژو مزگەوت و قورئان خوێندنەوە بوو، وە ئەهلی ڕیش و سیواک و دروشمەکانی تری ئایین بوو، ئیتر زۆر بەڕێزو حورمەتەوە سەیر دەکرێ و ڕێزی لێدەگیرێ.، وا دەزانن ئیتر نوێنەری ڕاستەقینەی ئایینی ئیسلامن.!
بۆیە داوایەک لەو بەڕێزانە دەکەین کە بەو جۆرەن و خەڵکی بەڕێزەوە تەماشایان دەکەن تکایە تکایە ئیسلامەتی تەنها نوێژو ڕۆژو قورئان خوێندنەوە نیە، ئیسلامەتی بەشێکی گرنگی ئەخلاق و ڕەوشت بەرزییە، نەرم و نیانی و لێبووردەییە، ڕێزگرتنە لە دایک و باوک و خوشک برای گەورە، بەدەمەوە بوونی دراوسێ و داماوان و هەژارانە، بۆیە توخوا ڕەوشت و ئەخلاق بەرزبن، خەڵکی گلەیی ئەوەمان لێدەکەن ئەوەی ئەهلی مزگەوت و نوێژو ڕۆژو قورئانە، ڕووی تاڵ و تفتە، قسە زبرە، هەڵسوکەوتی لە ماڵیشەوە سفرە ، دەستگرۆییەکی دایک و خوشک و خێزانی ناکات، علی ئەساس لەو سەری دینداری دێتەوەو خۆی بە نوێنەری خودا دەزانێ.!
بۆیە ئیمامی ئیبن قەییم ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێ: کێ لە تۆ ئەخلاق و ڕەوشت بەرزتر بوو، ئەوە لە دینداریدا لە پێش تۆوەیە، بۆیە تکایە دین ناشرین مەکەن و هەوڵ بدەن پەیوەندی نێوان خۆتان وخەڵکی باش بکەن تا خوداش ڕەحم و بەزەیی خۆی بڕێژێ بەسەرمانا، ئێمە گرفتەکەمان لەوەدایە زۆر گرنگی دەدەینە پەیوەندی نێوان خۆمان و خودا ، کەچی پەیوەندی نێوان خۆمان خەڵکیمان لەبیر دەچێتەوە، لەکاتێکدا گەورەیی دین لە ڕەوشت بەرزی تۆدا دەردەکەوێ.

تکایە ئەی ئەهلی مزگەوت و نوێژو ڕۆژو... بەخۆدا چوونەوەیەک بکەن و پەیوەندی نێوان خۆتان خەڵکیش باش و بەهێز بکەن.

نوقتە سەردێر

عيرفان شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
www.ahmadkaka.org



 717

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram