سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  رێژەی تەڵاق و جیابوونەوە لە مەترسیدایە.!
گۆڕینی فۆنت


رێژەی تەڵاق و جیابوونەوە لە مەترسیدایە.!

خوشکانی بەرێزم: زۆر بەخێرایی گوێ بگرن .. کاتێک ویستتان شوو بکەن، بە عەقڵ بیر بکەنەوەو عاتیفەو سۆزو عیشق و ئەو شتە درۆیانە لا ببەن، با دواتر تووشی پیاوێکی سەرسەری و شەھوەت پەرست و خوانەناس نەبن، ھەرگیز بە دەملوسی و وەعدو قسەی زرق و برقی کوران و پیاوان نەخڵەتێن، تا بۆتان دەکرێ با ماوەی دەسگیرانیتان زۆر بێت و جوان وردبینی بکەن لە رەوشت و ھەڵسوکەوت و ئەخلاقیاتی.. تا بۆتان دەکرێت شوو بە نوێژ نەکەر نەکەن.!! ئاممان شوو بە پیاوی دڵ پیس و رەزیل و جنێوفرۆش و بێ رێز نەکەن..!

گەنج و پیاوی بەرێز: تا بۆتان دەکرێ ئافرەتانی مولتەزیمەو خاوه ن حیشمەت و سەنگین بخوازن، تا دەکرێ لەو کچ و ژنانە بخوازن کە ھاوەڵی خراپیان نەبووەو چوونە دەرەوەیان کەم بووەو لە بنەماڵەیەکی رێزدار کچ و ژن بخوازن، تا دەکرێ دایکێکی باش بۆ مناڵەکانتان بخوازن و چاک بزانن پەروەردەکارو راھێنەری مناڵەکانتان خێزانەکانتانن.. نەک خۆتان ..! تا دەکرێ لەو ئافرەتانە بخوازن کە لەسەر خۆو ھێمن و دەمدرێژ نین و زۆر بەدووی خۆشییەکانی دونیایەوە نین و خەمی پاشەرۆژی پیاوو مناڵەکانیەتی ، نەک ئەم ئەم دونیا کورت و بێمانایە..

نوقتە سەر دێڕ

عيرفان شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود - www.ahmadkaka.org

 519

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram