چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت.؟ یاخود 130 ڕێگای کورت و پوخت بۆ پەروەردەی مناڵەکەت. بەشی چوارەم (4). چوارەم : رەفتار و ئاکارەکان (السلوک والآداب) ۱ - سەلام لە منداڵەکەت بکە . ٢ - ئاسانکار (متساهل) مەبە لە دەرخستنی عەورەتت لەبەردەم مناڵەکانتدا . ٣ - چاکە لەگەڵ هاوسێکانت بکە (بۆئەوەی مناڵەکانیشت چاو لە تۆ بکەن) . ٤ - مافەکانی هاوسێ و ترسناکی ئازاردانی هاوسێ فێری مناڵەکەت بکە . ٥ - چاکە لەگەڵ دایک و باوکتدا بکە و سەر لە خزمان بدە لەگەڵ منداڵەکانتدا . ٦ - هەواڵ بدە پێیان کە خەڵک منداڵی رەوشتپاکیان خۆشدەوێت ئەوەی کە ئازاری کەسانی تر نادات . ٧ - ئەوەیان بۆ روون بکەرەوە کە هەندێک رەفتار و سلوکیات هەیە بەتەواوی رەفزکراوە و هۆیەکانی ئەوەشیان بۆ باس بکە . ٨ - لەگەڵیان دانیشە و هەموو جارێک ئەدەبێک لە ئادابی نەبەوی پێکەوە بخوێننەوە ، و پرسیاریان لێبکە چییان سوود بینیوە ، وە ئەکرێت وابکەیت کە هەر جارێک یەکێک لە منداڵەکانت بیخوێنێتەوە و تۆ گوێ بگریت . باشترین کتێب لەو بوارەدا کتێبی (ادب المفرد) ە لە نوسینی ئیمامی بوخاری رەحمەتی خوای لێبێت کە لە ئێستادا بەزمانی کوردی لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت . ٩ - بەنهێنی ئامۆژگاری منداڵەکەت بکە و لەبەر چاو کەسانی تر سزای مەدە . ١٠ - زۆر لۆمە و سەرزەنشتی مەکە هەتا دەتوانیت . ١١ - مۆڵەت لە مناڵەکەت وەرگرە بەر لە چوونەژورەوە بۆلای ، چون ئەوە باشترین ئامراز و وەسیلەیە بۆ ئەوەی فێری مۆڵەت وەرگرتن بێت . ١٢ - چاوەڕوانی مەکە کە ئەوەی دەتەوێت بەیەکەم جار تێبگات ، بەڵ بۆی دووبارە و سێ بارە بکەرەوە و ئارامیشی لەسەر بگرە . ١٣ - ئەوە لەبیر مەکە کە بەر لە نان خواردن ناوی خوا بهێنیت ، واتە : بەر لەوە (بسم اللە) بکەیت بەدەنگێکی بیستراو ، وە هەروەها سوپاسی خوا بکەیت لە دوای خواردن ، واتە : (الحمد للە) یش بکەیت بەدەنگێکی بیستراو . ٤١ - خۆت گێل بکە لە هەندێک لە هەڵەکانی مناڵەکەت ، و سینەت مەکە بەخەزێنەیەک بۆ (حفظ) و پاراستنی هەڵەکان . واتە : هەڵەکانی مەگرە دڵ . ١٥ - پۆزش بۆ منداڵەکەت بهێنەرەوە کاتێک کە هەڵە بوویت ، یان هەڵەیەکت کرد . ١٦ - منداڵەکانت هان بدە لەسەر (تمیز) جیاوازبوون و پێی بڵێ : ئەزانم کە تۆ مناڵێکی جیاوازیت و دەتوانیت ئەوە بکەیت ، واتە : دەتوانیت کە جیاواز بیت بەرەفتار و ئاکاری جوانت . ١٧ - شتێک لە (خصوصیة) و تایبەتمەندی دابنێ بۆ منداڵەکانت . واتە : با هەر یەکە تایبەتمەندییەکی بەخۆی هەبێت . ١٨ - گاڵتە بەقسەی ، یان بەهەڵسوکەوتەکانی مەکە . ١٩ - موبالەغە و زێدەڕەوی لە نازپێدانیدا مەکە ، بەڵ حەدێکی نێوەند (وسط) بگرە لەوەدا . ٢٠ - هەوڵ مەدە خوو بەماددەوە بگرێت بەهاندانی ماددی بەهەڵنانی بۆ ئەنجامدانی هەر جۆرە کارێک ، چون ئەوە کەسایەتی لاواز دەکات لەبەردەم ماددەدا (و ئەگونجێت سەربکێشێت بۆئەوەی لە ئاییندەدا ببێتە کەسێکی ماددی و بۆ ماددە هەموو شتێک بکات) . ٢١ - منداڵەکەت بکە بەهاوڕێی ژمارە یەکی خۆت . عەوڕەت : نێوان ناوک و ئەژنۆ . داپۆشینی نێوان ناوک و ئەژنۆ لەسەر باوک و دایک واجبە لە هەموو کەسێک جگە لە ژن و مێرد خۆیان نەبێت. نووسینی: مامۆستا مەلا موستەفا محمد جعفر