چالاکوانی سعودی و کەسایەتی بەناوبانگی عەرەب ئەحمەد شوقەیری دەڵێت: کۆڕۆنا فێری کردین کە: - چین جەنگی جیهانی سێیەمی بردەوە بەبێ ئەوەی یەک فیشەک بتەقێنێت. - ئەوروپیەکان بەم شێوەیە خوێنەوار و ڕۆشنبیر و پێشکەوتوو نین وەک ئەوەی پێمان وابوو. - لە ڕاستیدا مەناعەی دەوڵەمەندەکان کەمترە لە هەژارەکان. - هیچ کاهینێک و جادووگەرێک و پیاوێکی ئاینی نیە نەخۆشی کۆڕۆنا چاک بکاتەوە. - پزیشک و پەرستار و فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی شایەنی زیاتر لە وەرزشوانان و هونەرمەندانن. - نەوت هیچ سودێکی نیە بۆ ئەو وڵاتای بەکاری ناهێنێت. - تەنانەت ئاژەڵەکانیش هەست بە کەرەنتین کردن دەکەن. - هەسارەکەمان بەبێ دەستی مرۆڤ خۆی خۆی نوێ دەکاتەوە. - زۆربەی خەڵکی دەتوانن لە ماڵەوە کار بکەن. - هەموومان دەتوانن بەبێ فاست فود (خواردنی خێرا)ی ناتەندرووست بژین. - ڕاهاتن لەسەر ژیانێکی تەندروست شتێکی سەخت نیە. - میدیا پڕە لە قسەی پوچ. - پیاوان دەتوانن چێشت لێ بنێن. - زانایان و پزیشکان و بیرمەندان و شیکەرەوەکانی تاقیگەکان شایەنی ڕێز و پارەی زۆرن نەک ئەکتەر و یاریزانەکان. - ژیان زۆر لە ناکاوە و بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکە. - ئەمریکا گەورەی جیهان نیە وەک ئەوەی پێمان وابوو. - قەیرانەکان ڕووی ڕاستی مرۆڤ و هەڵسوکەوتەکانیان دەردەخەن. - پێویستە شتە سەرەکیەکانی ژیان دوبارە ڕێک بخرێنەوە و لە هەمووشیان گرنگتر کردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەی زۆر. - لە هەستی ئاژەڵەکان تێگەیشتین کاتێک لە ناو قەفەسن. - دەتوانین پشوەکانمان لە ماڵەوە بەسەر ببەین و گەشت نەکەین. ئەی کۆڕۆنا چی فێری تۆ کرد؟ #_شیخ_احمد_کاکە_محمود