سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مۆڵەتدان بە قەرزار پاداشتی گەورەی هەیە.؟!
گۆڕینی فۆنت


مۆڵەتدان بە قەرزار پاداشتی گەورەی هەیە.؟!

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
الحمد لله الذي عافانا مما ابتلى به كثير من خلقه.. وفضلنا على كثير ممن خلق تفضيلا.

بەڕێزان خۆشەویستان دەبێ بۆ هەموو کاروباری ژیانمان بگەڕێینەوە بۆ قوڕئان و فەرموودە شیرینەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، باری نالەباری ژیانمان بەوان راست بکەینەوە، لە ئێستاشدا بەهۆی ئەو نەبوونی و نەداریە رووی کردۆتە گەلەکەمان، بۆ ئەوەی توشی هەڵە نەبین بەتایبەتی دەوڵەمەندو خاوەن خانوو دوکانەکان پێویستە بزانن ئیسلام رێنمایی چیە بۆیان کاتێک دەبینن قەرزارەکان و کرێ چیەکانیان توانای دانەوەی قەرزەکەیان یا کرێ کەیان نیە، بیدەن.
سەرەتا دەڵێم:
بێگومان پەلەکردن و دوانەخستنی دانەوەی قەرز جا پارەبێ یا هەرشتێکی تربێ واجبێکی شەرعیە،
پێویستە لەسەر ئەو کەسەی لەبەر پێویستی قەرز دەکات پێویستە لەکاتی خۆیدا بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، بێگومان هەرکەس پارەی قەرزکرد ویستی دانەوەی هەبوو خوای گەورە یارمەتی دەدات لەدانەوەی قەرزەکەدا، هەرکەسیش پارەی قەرز کردو ویستی دانەوەی نەبوو‌ خوای گەورە بەرەکەت ناخاتە ماڵەکەیەوەو توانای دانەوەی نابێ، وەک لە فەرموودەدا هاتوە: (مَنْ أَخَذَ أَمْوَالَ النَّاسِ يُرِيدُ أَدَاءَهَا أَدَّى اللَّهُ عَنْهُ ، وَمَنْ أَخَذَ يُرِيدُ إِتْلاَفَهَا أَتْلَفَهُ اللَّهُ) اخرجه البخاري
٭ - هەرکەسێک بمرێ و قەرزاربێ لە رۆژی دواییدا لە چاکەکانی دەدرێ بە خاوەن قەرزەکە، لەبەر ئەوە ئاگاداربە زۆر زەرور نەبی قەرز مەکە، کاتێک قەرزیشت کرد هەوڵ بدە زوو قەرزەکە بدەرەوەو کەم تەرخەمی تێدا مەکە، لە فەرموودەدا هاتوە (مَنْ ماتَ و عليْهِ دِينارٌ أوْ دِرْهَمٌ، قُضِيَ من حسناتِه، ليْسَ ثَمَّ دِينارٌ و لا دِرهَمٌ) رواه ابـن مـاجة وصححه الألباني
٭ - هەرکەس قەرزاربێ و توانای دانەوەی قەرزەکەی هەبێ و سستی بکات لە دانەوەی قەرزەکە کارێکی حەرامی کردوەو گوناح باردەبێ لە فەرموودەدا هاتووە ( مطلُ الغني ظلمٌ) رواه البخاري ومسلم
٭ - پێویستە ئەوەش رۆشنبێ لامان هەرکەس نەتوانێ قەرزەکە بداتەوە، پێی دەوترێ (معسر) نەدار، ئەوکەسەش پێویستە خاوەنی قەرزەکە لەسەری بوەستێ تا ئەوکاتەی دەیبێت و دەتوانێ قەرزەکەی بداتەوە، نابێ زوو زوو یەخەی بگرێت و ناڕەحەتی بکات، یا شکاتی لێ بکات، خوای گەورە دەفەرموێ: [وإن كان ذو عسرةٍ فنظرةٌ إلى ميسرةٍ} [ البقرة:280]، ئەم ئایەتە هەموو کەسێکی نەبوو نەدار دەگرێتەوە، ئەوەش قسەی کۆمەڵی زانایانە.
٭ - بێگومان کەسێک پارەی نەبێ قەرزە بداتەوە بەڵام شتی زیاد لە پێویستی خۆی هەبێ وەک خانوو یا سەیارە یا ئەرز یا هەر موڵکێکی تر دەبێ بیفرۆشێت و قەرزەکەی پێ بداتەوەو پێی ناوترێ نەبوو، بەڵام خانویەک خۆی تیا دەژی یا سەیارەیەک یا دوکانێک کە بژێوی ژیانی لەسەریەتی نابێ بیفرۆشێ بۆ قەرزدانەوە.
٭ - چاوەڕێکردن و پەلەنەکردن لە داواکردنەوەی قەرز پاداشتی گەورەی هەیە فەرموودەی زۆر لەوبارەوە هاتووە، یەکێک لەو فەرموودانە [عن أبي قتادة -رضي الله عنه- قال: سمعت رسول الله -صلى الله عليه وسلم- يقول: «من سَرَّهُ أَن يُنَجِّيَه الله من كَرْبِ يوم القيامة، فَلْيُنَفِّسْ عن مُعْسِر أو يَضَعْ عنه». رواه مسلم.] ئەبی قەتادە دەفەرموێ بیستم لە پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دەیفەرموو: هەرکەس پێی خۆشە لە نارەحەتی رۆژی قیامەت رزگاری بێ باکات بداتە قەرزارێک کە توانای دانەوەی قەرزەکەی نیە، یا لەقەرزەکەی خۆشبێ.
خوای گەورە دەفەرموێ: {وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ} واتە: ئەگەر هەندێک یا هەموو قەرزەکەیان پێ ببەخشن چاکترە بۆ ئێوە، ئەگەر بزانن چەندە چاکە بۆ دونیاو دوارۆشتان.
لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە حوزەیفە دەڵێ: بیستم لە پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم دەیفەرموو: پیاوێک لە گەلەکانی پێش ئێوە فریشتە هاتن گیانی بکێشن، پێیان وت هیچ چاکەیەکت کردووە؟ وتی: نازانم، پێی وترا بیرکەرەوە، وتی: چاکەیەکی واگرنگ نازانم، تەنها ئەوەندە نەبێ لە دونیادا پارەم دەدا بەخەڵک، مۆڵەتم دەدا بەوانەی توانای دانەوەی قەرزەکەیان هەبوو، ئەوەشی نەیبوایە عەفوم دەکردو لێم وەرنەدەگرتەوە، بەهۆی ئەوکارەیەوە، خوای گەورە لێی خۆشبوو خستیە بەهەشتەوە.
لە فەرمودەیەکی تردا هاتووە، [من نفَّس عن مسلم كُربةً من كُرب الدنيا، نفس الله عنه كُربةً من كُرب يوم القيامة، ومن يسَّر على معسر في الدنيا، يسَّر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر على مسلمٍ في الدنيا ستر الله عليه في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه" (رواه مسلم
بێگومان هەرکەسێک یارمەتی قەرزارێک بدات ئەوە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی دونیای لەسەر لابردووەو کارێکی قورسی لەسەر سوک کردووەو نوقسانی و ناتەواوی بۆ داپۆشیوەو یارمەتی بەندەیەکی خوای داوە، بێگومان خوای گەوره ناڕەحەتی دوارۆژی لەسەر لادەبات و کاری دونیا و دوارۆژی لەسەر ئاسان دەکات و عەیب و نوقسانیەکانی دادەپۆشێ و یارمەتی ئەو بەندەیەی دەدات.
کورتەی قسان: ۱ - دانەوەی قەرز واجبەو دواخستن و نەدانەوەی قەرز تاوانە بۆ کەسێک توانای دانەوەی قەرزی هەبێ،
۲ - هەرکەس نەی توانی و نەیبوو قەرزەکەی بداتەوە واجب و پێویستە خاوەنی قەرزەکە لەسەری بوەستێ مۆڵەتی بدات تا ئەوکاتەی دەتوانێ بیداتەوە، ئەگەر پێیشی ببەخشێ ئەوە زۆر خێرێکی گەورەی کردووە،
۳ - بەهیچ شێوەیەک دروست نیە بەهۆی دواکەوتنی قەرزەوە خاوەن قەرز داوای پارەی زیادە بکات لە بەرانبەر دواکەوتنی قەرزەکە، چونکە ئەگەر وابکات ئەوە دەبێتە سودو ریبا
٤ - بێگومان یارمەتی دانی فەقیرو هەژار کارێکی پێویستە لەسەر کەسانی دەوڵەمەند، جا ئەو یارمەتیە بە پێدانی قەرزبێ یا بەخشینی ماڵبێ پێی.
٥ - کەسێک توانای دانەوەی قەرزی هەبێ و درۆبکات و بڵێ نیمەو بیشارێتەوە بێگومان گوناح بار دەبێ و خوای گەورەش بەرەکەت لە ماڵ و سامانی هەڵدەگرێ و توشی نەداری و کارەسات دەبێ.
٦ - هەرکەسێک خێری کرد یا پارەیدا بەقەرز نابێ منەت بەسەر کەسەکەدا بکات و یا فیزو دەماری بەسەردا لێ بدات، ئەگەر وابکات تاوانبار دەبێ و خێری دەست ناکەوێ،

وآخر دعوانا ان الحمدللە رب العالمین.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی



 1042

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram