سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كێشەی قودس کێشەی دینە.. نەك قەومیەت.! ئیتر تێبگەن !
گۆڕینی فۆنت


كێشەی قودس کێشەی دینە.. نەك قەومیەت.! ئیتر تێبگەن !

بەداخەوە زۆرێك لە گەنجانمان بە تەعەصوبی نەتەوەپەرستی و ناسیونالیزمی وا گۆشکراون رقیان دەبێتەوە لە عەرەب و هەرچی پەیوەندی بە عەرەب هەیە، بەڵکو ئەو فیکرە تەسکە رەگەزپەرستیە وایانی لێکردووە کێشەیەکی ئیسلامی وەك قودس هەر بە کێشەیەکی عەرەبی تێبگەن و دڵیان خۆشە ئەو شارە پیرۆزە ببێتە پایتەختی رژێمێکی دڕندەی مرۆڤ کوژی وەك قەوارەی زایۆنی داگیرکەر.

قودس و مزگەوتی ئەقصای پیرۆز کێشەی هەر کەسێکە خۆی بە موسڵمان بزانی، یەکەم قیبلە و سێیەم شوێنی پیرۆزی موسڵمانانە و جێگای شەوڕەوی پێغەمبەری سەروەرمانە (درودی خوای لەسەر بێ).

بۆیە من وەك موسڵمان هیچ پەیوەندیم بەوە نیە فەلەستینیەکان پشتگیری کێشەی من دەکەن وەك کورد یان نا، ئەگەر بە ئاشکرا هەرچی فەلەستینیە دژایەتی کورد بکا من کاردانەوەی سەلبیم نابێ بەرامبەر ئەوە و بڵێم با قودس بکەوێتە دەست جولەکەی داگیرکەر! بەڵکو بەردەوام لە خەمی ئەو شوێنە پیرۆزەم چونکە مەسەلەکە دینە لەلای من نەك کێشەیەکی نەتەوەیی یان سیاسی.

ئەگەریش مەسەلە بێتە سەر مێژوو و کێ شایستەی ئەو خاکە پیرۆزەیە، ئەوا ئەوانەی دەڵێن فەلەستین خاکی جولەکە بووە و ئێستا گەڕاونەتەوە خاکی خۆیان فڕیان بەسەر مێژوو نیە و دوای درۆ و چەواشەی زایۆنی کەوتوون، لەبەر ئەوەی سەدان ساڵ پێش پەیدابوونی بەنی ئیسڕائیل و بەڵکو پێش پێغەمبەر ئیبڕاهیم (سەلامی خوای لەسەر بێ) خاکی فەلەستین شوێنی نیشتەجێی کەنعانیەکان بووە و تەوڕاتیش هەر بە خاکی کەنعان ناوی دەبا، هیچ گومانیش لەوەدانیە کە کەنعانیەکان عەرەب بوون و لە نیمچە دوورگەی عەرەبەوە کۆچیان کردبوو بۆ ئەو خاکە. بۆیە جولەکەی داگیرکەر بە هیچ شێوەیەك مافیان نیە لەو خاکە چ لە ڕووی دینەوە چ لە ڕووی نەتەوەییەوە.

بۆ ئەوانەش کە دەڵێن بە دوعا و گۆڕینی وێنەی پڕۆفایل و هەڵای فەیسبوك هیچ ناکرێ، باشە چارەسەر چیە لەلای ئێوە؟؟ یەعنی بە ڕای ئێوە واز لە ٲضعف الٳیمان یش بینین؟؟! هەر ئەوەمان لە دەست ماوە بتوانین بیکەین و هیچ نەبێ وەك هۆشیاریەك و لەبیرنەکردنی کێشەکە بێ واز لەوەش بینین؟؟ چارەسەرێکی باشترمان پێ بڵێن تا بیکەین.. بەڵێ منیش دەڵێم هەر چی حاکیم و سەرۆکی دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامیە پیاو نین و چارەسەر ئەوەیە سەریان پانبکرێتەوە و لەناوببرێن و لەجێی ئەوان قیادەیەکی بەهێز و موجاهید و دڵسۆز هەبن کە سەرکردایەتی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی بکەن بۆ رزگارکردنی قودس.. بەڵام ئێستا ئەوە مومکینە؟؟ بۆیە واقیعبینانە بیربکەنەوە و واز لەو خەڵکە بینن با تەنفیسێك بکا کە تەغییری مونکەری پێ ناکرێ بە دەست هەر هیچ نەبێ بە زمان بیکا بەڵام بەداخەوە ئێوە زمانەکەشی پێ رەوا نابینن.

نووسینی: م. ئەیاد ئەحمەد

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
#قودس_کێشەی_منە



 447

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram