سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرەی بیروباوەڕو عەقیدەی ئیسلامی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (5).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی بیروباوەڕو عەقیدەی ئیسلامی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (5).

وانەی پێنجەم : مەرتەبەکانی دین

ا - مەرتەبەکانی دین چەندن ؟ و چیـن ؟
- مەرتەبەکانی سیانن ، ئەوانیش ئەمانەن :
١ - الاسلام . ٢ - الایمان . ٣ - الاحسان .

ب - مانای ئیسلام چییە ؟
- ئیسلام ملکەچییە بۆ اللە بەتەوحید ، و فەرمانبەردارییە بۆی بەگوێڕایەڵی و بەڕائەتە لە کوفر و شرک و ئەهلەکەیان .
- بەڵگە چییە ؟
- خودا فەرمویەتی : ( فالهکم الە واحد فلە اسلموا وبشر المخبتین ) [ الحج : ٣٤ ] .

- روكنەکانی چەندن ؟ و چیــن ؟
- روکنەکانی پێنجن ، ئەوانیش ئەمانەن :
١ - دوو شەهادەتەکە : اشهد ان لا الە الا اللە واشهد ان محمدا رسول اللە .
٢ - بەرپاکردنی نوێژ .
٣ - دانی زەکات .
٤ - رۆژووی مانگی رەمەزان .
٥ - حەجی ماڵی خودا .

ج - مانای ئیمان چییە ؟
- ئیمان باوەڕکردنە بەهەموو ئەوەی خودا و پێغەمبەرەکەی صلی الله علیه وسلم هەواڵیان لێداوە .
- بەڵگە چییە ؟
- خودا فەرمویەتی : ( انما المؤمنون الذین آمنوا بالله ورسوله ثم لم یرتابوا وجاهدوا باموالهم وانفسهم في سبیل الله اولئك هم الصادقون ) [ الحجرات : ۱٥ ] .

- روکنەکانی چەندن ؟ و چیــن ؟
- روکنەکانی شەشن ، ئەوانیش ئەمانەن :
١ - ئیمان بەخودا .
٢ - ئیمان بەفریشتەکانی .
٣ - ئیمان بەکتێبەکانی .
٤ - ئیمان بەپێغەمبەرەکانی .
٥ - ئیمان بەرۆژی دوایی .
٦ - ئیمان بەقەدەر .

- بەڵگە چییە ؟
- خودا فەرمویەتی : ( لیس البر ان تولوا وجوهکم قبل المشرق والمغرب ولکن البر من آمن بالله والیوم الآخر والملائكة والكتاب والنبیین ) [ البقرة : ۱۷۷ ] ، وە فەرمویەتی : ( انا کل شيئ خلقناه بقدر ) [ القمر : ٤۹ ] .

د - مانای ئیحسان چییە ؟
- ئیحسان ئەوەیە کە عبادەت بۆ اللە بکەیت وەک ئەوەی بیبینیت ، جا ئەگەر تۆ ئەو نەبینیت ، ئەوە ئەو تۆ ئەبینێت .

- بەڵگە چییە ؟
- خودا فەرمویەتی : ( ان اللە مع الذین اتقوا والذین هم محسنون ) [ النحل : ۱۲۸ ] .
- پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " الایمان ان تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله والیوم الآخر ، وتؤمن بالقدر خیره وشره " رواه البخاري .

تەوحید : تاککردنەوەی اللە بەهەموو جۆرەکانی پەرستنەکان .

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر



 1255

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram