سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دینداری لە جیهاندا پاشەکشەی کردووە، جگە لە پابەندبوون بە ئیسلامەوە.!
گۆڕینی فۆنت


دینداری لە جیهاندا پاشەکشەی کردووە، جگە لە پابەندبوون بە ئیسلامەوە.!

نووسينى: خاليد ڕەنجدەر

بەپێی ڕاپرسییەک کە لە 34 وڵات کراوە، خەڵک پێیانوایە بوونی ئیمان بە خوا پێویستە، بۆ ئەوەی کەسەکان ببنە خاوەنی ڕەوشت و پابەند بن بە نرخ و بەها بەرزەکانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی چەند توێژەرەوەیەکی ئوسترالی وازهێنان لە ئایین کارتێکردنی لەسەر قەناعەتی مرۆڤەکان و بەها کۆمەڵاتییەکان هەیە. ئەو توێژینەوەیە باس لەوە دەکات ئەوانەی واز لە ئایین دەهێنن، لە لایەنی بیروهزر و هەست و هەڵسوکەوتەوە پێگەیان نامناوەندە لە نێوان دیندارەکاندا و، زۆرێک لەوانە لەسەر سیفەتەکانی دینداری دەمێننەوە. بۆ نموونە لە بواری کاری خۆبەخشانە و خێرخوازیدا.

توێژەرەوەکان پەیوەندی نێوان وازهێنان لە دین و ئەو پێنج بنەما کۆمەڵاتییەی ڕەوشتیان هەڵسەنگاندووە و، پێیانوایە کە دیندارە سەقامگیرەکان لەسەر دین زیاتر پابەند بوون بەو پێنج بنەمایایەوە. بنەماکانیش بریتین لە: سەرپەرشتی، دادگەری، دڵسۆزی، بنیاتنان و هیمەت بەرزی. بۆ نموونە دیدارەکان خاوەنی بەزەیی و میهرەبانین.

دین پەیوەندییەکی پتەوی بە ڕەوشت و نرخ و بەهاکانەوە هەیە و، پرینسیپە بناغەییەکانیش دەبنە ڕێکخەری ژیانی خەڵک.

لە ساڵانی نەوەتەکان بەدواوە پابەندبوون بە دینەوە لە زۆرێک لە وڵاتان بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە جگە لە ئیسلام. لە ئێستادا کۆمەڵگەکانی مرۆڤ زۆر پابەندنین بە دینەوە. بۆیە دوور کەوتنەوە لە دین سەری کێشاوە بۆ لەیەک پچڕانی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان.

لەو کۆمەڵگایانەی داهاتی ساڵانەی تاکەکان بەرزە، ڕێژەی پەشیمان بوونەوەش لە دین بەرزە. لەنێوان ساڵانی 1981 و 2007دا دینداری بۆ نموونە لە ئەمریکا تا ڕادەیەک بەرز بووە، بەڵام لەدوای ئەو ساڵانەوە ئاستی دینداری کەمی کردووە و خەڵکێکی زۆر وازیان لە دینداری هێناوە. یەکێک لە هۆکارەکان سیاسەت و ئابڕوچوونی کەنیسەیە، بەتایبەتی لەبواری دەستدرێژیی کردنە سەر منداڵ و، پیاو لە پیاو مارەکردندا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشوونەتە دەست ڕێکخراوی "هەڵسەنگاندنی بەها جیهانییەکان" زۆرینەی تاکەکانی 18 دەوڵەتی ئیسلامی بەتوندی پابەندبوون بە دینەوە و دیندارییەکەیان کاردانەوەی باشی هەبووە لەسەر باری ئابووری و دوورە گەندەڵی.

(وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ).



 503

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram