سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا ! (1)
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا ! (1)

زنجيرە بابەتێكى گرنگ سەبارەت بە گرنگى و دوانەيى ئيسلام و كۆمەڵگا، بەتايبەت كۆمەڵگاى كوردى.. پێويستە لەسەر هەموو تاكێكى كورد ئەم بابەتە زۆر بەوردانەو بيرتيژييەوە بخوێنێتەوە و هزرى پێ نوێ بكاتەوە.!

وەڵام گەلێكى زۆر باش و تينو شكێنيشى لە خۆ گرتووه بۆ ئەوانەى بەدواى پێويستى كۆمەڵگا بەتايبەت كۆمەڵگاى كوردى بە ئيسلامەوە چيە.؟!
خوێنەرى بن.!

پێشەکی (هەڵوێستێک).
گەلێکمان ئەبیست لەم و لەو، کە ئایا ئايین ڕاستیەکی ژیانە، ئەگەر لە کۆنا
وابووبێ، ئێستاش وایە.؟ بە تایبەتی لەم سەردەمەدا کە ڕاستیە زانیاریيەکان هەموو ڕوویەکی ژیانیان گرتۆتەوە.!! ئایا ئايین پێویستيیەکی مرۆڤە.؟ یان هەرکەس خۆی ئەوەی ئارەزووی بوو ئایین پەروەر بێت و ئەوەشی ئارەزووی نەبوو، باوەڕ بەهیچ نەهێنێت لەو بارەیەوە، بەڵام تۆ بڵیی هەردوو لایان وەکو یەک بن، تۆ بڵیی ئەوی باوەڕی بەهیچ شتێکی ئایینی نییە بکەوێتە ناڕەحەتییەوە.؟

تۆ بڵێی ئیسلامیش هەروا بێ.!
دیسان گەلێ جاریش لە ئاهەنگێکی ئایینیدا، لە پرسە تەعزیەیەکدا گوێمان لێ نەبوو کە ئیسلام خوازان ئەیان وت: (مرۆڤ بەنەبونی ئايین ئەکەوێتە ناڕەحەتیەوە.!!) ئیسلام وەک ئايینەکانی تر نیە زۆر جیاوازترە.!! ئیسلام پەیمانێکی یەک پارچەییە، هەر بەشێکی بەوانی تریەوە لکاوەو جوێ نابنەوە، جیاکردنەوەی بەشێکی کافر بوونە بە هەمووی، ئیسلام وەنەبێ تەنها چەند جۆرە پەرستنێک و شێوەیەکی پەروەردەکردنی دەروونی بێت، یان هاندەرێک بێ بۆ ڕاگرتنی خوڕەوشتی پاک و بەرز.!! نەخێر تەنها ئەوەندە نیە.! بەڵکو ئیسلام لەگەڵ ئەوانەیشدا خاوەنی یاسایەکی داد پەروەرانەی ئابوری و یاسایەکی تایبەتی جینائی و یاسایەکی دەوڵەتانەی جیهانی و بیروهۆشێکی سەربەخۆو پەروەردەکردنێکی هەق خوازی و گەلێک لایەنی تری ژیانە، هەمووشیان لەسەر عەقیدەیەکی پتەو ڕائەگرێ.

لێرەوە هەندێک (تێگەیشتووی نەوەی نوێ) ڕائەچێنین، چونکە ئەوان وا حاڵی بوو بوون (لەسەرەنجامی بارو زروفێکی ئاڵۆزی ناوچەکە) کە ئیسلام ئاینێکە لە کەلەپوری ڕابردوو، بۆیە مەگەر جێگایەکی لە مۆزەخانەی بیروباوەڕ و یاساو ئایینە کۆنەکاندا بۆ ساز بکرێ.. بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەم جۆرە تێگەیشتنە سەرەنجامی بارو زروف لە لایەک و لەلایەکی ترەوە سەرەنجامی ئەو تەڵقینە بوو کە ئەکران لە کۆبونەوەکاندا، کە تارماییەکی ڕەش و دێری بۆ ئایین دانابوو... ئەگینا ئیسلام خاوەنی پتەوترین بنەما (مقومات)ی پێشکەوتنە کە هیچ یاساو ڕژێمێکی ئەمڕۆ نەیگەیشتونەتێ... بەڵام بەداخەوە ئیسلام شاراوەیە، خۆ زمانی لاڵ و فس ناتوانێت دەری بخات وەکو خۆی، لەتە پێنوسی نووک شکاویش هەرچەند بکات ناتوانێت وەک خۆی ئاشکرای بکات ئیسلام کانیاوێکی سازگارە کە تام و ڕەنگ و بۆنیان گۆڕیوە... ئیسلام پەیڕەو پرۆگرامێکی ژیانە...!

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
www.ahmadkaka.org

 520

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram