سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (2).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (2).

بەشى دووەم.

زنجيرە بابەتێكى گرنگ سەبارەت بە گرنگى و دوانەيى ئيسلام و كۆمەڵگا، بەتايبەت كۆمەڵگاى كوردى.. پێويستە لەسەر هەموو تاكێكى كورد ئەم بابەتە زۆر بەوردانەو بيرتيژييەوە بخوێنێتەوە و هزرى پێ نوێ بكاتەوە.!
وەڵام گەلێكى زۆر باش و تينو شكێنيشى لە خۆ گرتووه بۆ ئەوانەى بەدواى پێويستى كۆمەڵگا بەتايبەت كۆمەڵگاى كوردى بە ئيسلامەوە دەگەرێن.؟!

خوێنەرى بن.!

لای ئێمەی کورد:
ئەو ئیسلامەی مالکۆڵم ئێکس لەئەمریکا، وە بۆلین گیو لە بەلجیکاو لیۆ پۆڵد ڤایس لەنەمسا، باوەشیان بۆ ئەگرتەوە، وا لای ئێمە لەبەرخۆمانی دائەماڵین وەک کاژەمار..

باشە بۆچی.؟!! چونکە لای ئەوان ڕژێمە، یاسای ڕاستی ڕامیارییە، ئابورییە، کۆمەڵایەتییە، ڕۆشنبیرییە، ڕێگەی ڕاستی ئازادییە، بەڵام لای ئێمەی کوردی بێ شوان گەدایەکی ئەفسانەییەو، تروسکایی ژێر کەندەڵانێکی داتەپیوی کوردستانە، بۆیە هەندێ لە ئیسلام وا سڵ دەکەنەوە، ئەمانەوێ کورد تێبگەیەنینەوە لە ئیسلام و لەتانەو تەشەریش نەترسین، ئەمانەوێ ماسی بگرین ناشمانەوێ قولمان تەڕ بێ.!! بەڕای من تەنها ئەمەیە هۆی ئەوەی بڵێین: ئیسلام لە دۆڵێکەو کورد لەدۆڵێكی تر...!

باجارێ ئەوەندە بەس بێ و بادوا وشەش:

بۆ ئەوانەی دەمیان لە ئیسلام کردۆتەوە، بەزمانی خۆیان (داروینانە) پێیان دەڵێم: (البقاء للأصلح والأقوی)، با لێشیان بپرسم: ئەگەر ئیسلام چاکترین و بەهێزترین نیە، بۆ هەزارو چوارسەد ساڵە ماوە..؟
بۆ ئەوانەش کە دڵیان بۆ ئیسلام کردۆتەوە لەزمانی (قورئانەوە) پێیان دەڵێم: (ولاتهنوا ولا تحزنوا وأنتم الأعلون إن کنتم مؤمنین) خەموو پەژارە داتاننەگرێت هەر ئێوەن سەرکەوتون بەمەرجێ موسڵمان بن..!

بالێشیان بپرسم:
ئەگەر مەرجی موسڵمانێتیتان تەواوە، بۆ خەم وپەژارە گرتونی لەوەی کەبەلاوازیەوە بۆ لاوازییەکى تر دەچن، کوا مەرجەکە..!

خوا پشت و پەنامان بێت
سەركەوتووبن بۆ ڕاستى پەروەرانە.

چاوەڕێى بەشە گرنگەكانى داهاتوو بكەن.! بإذن الله تعالى.

نووسينى: ئازاد نجم الدين.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
www.ahmadkaka.org



 621

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram