سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (3).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (3).

بەشى سێيەم.

ئەوروپاو ئايین:

لە چەرخەکانی هەژدەو نۆزدەی زایینیدا، ڕۆژئاواییەکان – دوای سەرکەوتنە زانیاریەکەیان- دەیان وت: ئایین مەبەستەکانی کۆتايى هاتوون.! کۆمەڵێک لە (زانا) دەروونیەکان لەسەر ئەو گومانە بوون (بێگومان خۆیان بە یەقینیان دەزانی) کە زانیاری ئایینی گرتۆتەوە.! ئەوەبوو فرۆید ژیانی مرۆڤی دەکرد بە (3) سێ بەشی سایکۆلۆژیيەوە: ئەفسانە گەرێتی، ئايین پەروەری، زانستخوازی.! دیسان زۆربەی زۆری زاناکانی ئەو سەردەمە بەڕووی کڵێساو پیاوە ئایینیەکانیدا هەڵ سڵەمیبوونەوەو کەوتبوونە ڕەخنە گرتن و دوژمنایەتی کردنی، خۆیان دەکردە گورزی سەربازی هەر تیۆرو بیروباوەرێک کە دژ بە کڵێساو پیاوانی ڕاوەستێت، چونکە کڵێسا وەک لە رێبازی ئايینیش لایدابوو، چەند بیردۆزێکی پوچەڵیشی کردبووە دیدی خۆیی و بە ئاسمانیشی دابونە قەڵەم.! لەملاوەش زانست دەری خستبوو کە هەمووی بێ بنەماو فشەڵە.! لەم ڕوبەڕوو بونەوەشدا کڵێسا- کەدەسەڵاتدار بوو- ستەمکاری و دڵڕەقیەکی زۆری بەرامبەر زاناو ڕۆشنبیران نواندبوو، لەبەر چاوی هەموو ئەوروپا تارماییەکی ئایینی تۆقێنەری نیشان دابوو..!

نووسينى: ئازاد نجم الدين.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
www.ahmadkaka.org



 535

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram