سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (4).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (4).

بەشى چوارەم.

كوشت و كوشتارى كەنيسه بەناوى ئايينەوە.!

(جۆن دیلەم درابەر) دەڵێ: (پاپای سێیەم لە سەرەتای سەدەی سیانزەهەمی زایینیدا نامەیەکی بۆ (ڕای مۆند) نارد، کە بەوە تاوانباری دەکا کە گوایە داڵدەی ئەو کەسانە دەدات کە شت بە زمانی ئایينی مەسیحیەوە هەڵئەبەستن و یارمەتی جولەکەکانیش –چ بەماڵ وسامان چ بە پەنادان- دەدات). واڕێکەوت هەڵگری نامەکەی پاپا لە ڕێگا کوژرا، کەسیش نەی ئەوت کە ڕایمۆند دەستی لەو کوشتنەدا هەبێت، بەڵام پاپا ڕقی هەستا تاوانی کوشتنی خستە ئەستۆی ئەو، بۆیە فەرمانی دەرکرد کە لە کلێسا دەربکرێت، پێویستیشی کرد لەسەر جیهانی مەسیحیەت کەدەبێ هێرشێکی خاچ پەرستی بکرێتە سەر خۆیی و لایەنگرانی و دەبێت بکوژرێت، ماڵ و سامانیشی حەڵاڵە بۆ هەر کەسێک دەستی لێی گیر ببێت..! بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمانەکەی پاپا نیو ملیۆن چەکدار کۆبوەوە، هێرش بەرەو لای ڕایمۆند جمی.! بەڵام ئەو لەترسا دەست بەجێ قەڵاو شوێنە سەختەکانی دا بە دەستەوەو خۆی تەسلیم کرد، ئیتر پەت کرایە ملی و بەزۆریش ئیعترافی پێ کرا کە: بەڵێ من پەنای جولەکەم داوە.!! هەر ئەوەندە بوو ئیتر بە پەتی ملیەوەو بە ڕوتی بۆ لێدان و تەمێ کردن بەرەو پەیکەری کڵێسا ڕا پێچ کرا، ڕۆژئاوا نەبوو بوو، سامناکی باڵی کێشابوو بەسەر هەموو لایەکدا، ترس و لەرز لە دڵی هاوڵاتیاندا سرەوتی نەهێشتبوو، سەرکردایەتی ئەم هێرشە عەرەمرەمە ئەسقەف و پیاوانی تری فەڕەنسایی و ڕۆمانەکان بوون، لەگەڵ زەحفە سەربازییەکەدا بۆ شاری (یزیان) – کە لەخوارووی فەڕەنسایە- سەربازێک لە نێرراوانی پاپا لە ئەرتۆڵدی پرسی- کە سەرپەرشتی هێرشەکەی دەکرد- کە چۆن بتوانن لەکاتی شەڕدا کاسۆلیکييەکان لەو کەسانە جوێ بکەنەوە کەقسەو قسەڵۆکیان بە ناوی ئایینەوە هەڵبەستووە.؟ پاپا لەوەڵامیدا وتی: ئێوە هەموويان بكوژن! پاشان بەدەنگى بەرز وتى: خوا خۆشەویستانی خۆی دەناسێ..!
بۆ ڕاپەڕاندنی دڵسۆزانەی ئەم بڕیارە بوو کە لە کڵێسای مەریەم ماجدۆلیندا حەوت هەزار کەس سەر بڕرا.! شارەکەش بیست هەزار کەسی لێ کوژراو هەموو شوێنەوارەکانیشی سوتێنران.!! تا ببێتە یادگاری تۆڵەسەندنی پاپایەتی.!! لە قەسابخانەی (لافۆردا)دا بە یەکجار (٤٠٠) کەس سوتێنران..! سوتێنەرەکانیش بەدەم گاڵتەو پێکەنینی خۆیانەوە دەیان وت: نا بەخوا گڕو کڵپەیەکی جوانە، ئاوا بەرەو دۆزەخ ئەروات تا هەر بەداگیرساوی بمێنێتەوە.).!

نووسينى: ئازاد نجم الدين.

 458

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram