سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (7).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (7).

بەشى حەوتەم.

کاریگەری عەقیدەی ڕاست لەسەر ژيان و ئاكارى مرۆڤ.!

عەقیدەی ئایينی، پێویستە بۆ مرۆڤايەتى.!

ئەو دابین نەبوونەی ئەمڕۆ ئەوروپای تیایە، هۆشی زۆربەی خەڵکەکەی مەیاندووە، تووشی جۆرەها نەخۆشی دەروونی کردوون، چونکە ناکۆکیەکانیان پشتیان بە هێزێکی چەسپاوەوە نەداوە، نەهێزی سەر زەمین، نەهێزی ئاسمان.!! یاسا ڕامیاریيەکان، یاسا ئابوریيەکان، پەیوەندییەکانی نێوان تاک و کۆمەڵ، تاک و دەوڵەت، ڕاستیيە زانستیەکان، ئەمانە هەموو لە گۆڕانی بەردەوامدان، چونکە هێزێکی دابین و چەسپاو نیە تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایانە وەکو عەقیدەیەکی ڕاست و دروست پشتی پێ ببەستن، کە گەنجینەی مرۆڤی ئەبێت لێ پڕ بکرێت.

کاریگەری عەقیدەی ڕاست لەوەدایە کە:

- تاکەکان هێمنی و ئاسایشی دەروونی و جەستەیی خۆیانیان لەکەنار ئەو عەقیدەیەدا دەست دەکەوێت، (ئەوی دینداری نەبووبێت ئەستەمە هەست بەو ئاسوودەیی و هێمنی دڵ و دەروونیەوە بکات).

- ئەو عەقیدەی خواپەرستیەشە وایان لێ ئەکات بێ باک و ئاسان –لەبەر خاتری خوای گەورە- بەرامبەر هەموو هێزێکی شەڕخوازی بوەستنەوە.

- ئەویشە وا لە دیندارەکان دەکات –هەر لەبەر خاتری خوا- لەڕەنجی ئاوەدانکردنەوەی سەرزەمیندا، هەست بە ماندووبوون نەکەن، چونکە باوەڕیان وایە کە هەر ڕەنجێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرزەمین و خزمەتی مرۆڤایەتی دەیدەن ڕاپەڕاندنی فەرمانی خوای پەروەردگاریانەو بەهیوای پاداشتی ڕۆژی دوایی لای ئەویش ئەبن.

- دیسان هەر ئەو عەقیدەو خواپەرستییەیە وایان لێ دەکات ئازایانە بۆ ڕیشەکێشکردنی ستەمکاری و دەستدرێژی ناوەکی بێنە مەیدان، چونکە لە ڕوانگەی دینيیاندا (جیهاد) بەلوتکەی تێکۆشان دادەنرێ لەپێناوی خوادا.

مرۆڤی بێ عەقیدە چیيە.؟ عەقیدەیەکیش بناغەکەی لەسەر باوەڕهێنان بەڕۆژی دوایی دانەمەزرابێت نرخى چیيە.؟ رۆژی دوایی، رۆژی نەبڕاوەی هەتا هەتایی.. ئەو کەسەی عەقیدەکەی لەسەر ئەو بناغەیە دانەمەزرابێت، هەست کردن بە نەمان و مردن و لەناوچوون، دەسەڵات ئەگرێ بەسەریا، هەست کردن بە کورتی تەمەن لە چاو زۆری و درێژی هیواو مەبەستەکانی، کە ئەو هەستەش کرا، هەڵپەکردن و پەلاماردان بۆ هێنانەدى ئەو هیواو ئاواتانە پەیا ئەبێ، بۆیە بە نیازی ئەوەی زۆرترین ئامانج و دروورترینیان بهێنێتە دی، لەماوە کورتەکەی تەمەنیا ئەکەوێتە پەلاماردانی ئەم و ئەو، هەڵپە ئەکا بۆ داگیرکردنی زەوی خەڵکی و ڕووتانەوەی، بێگومان ئاستی مرۆڤایەتیش بەم خاوەن عەقیدە زەمینییانە دێتە خوار، لە هەست و هۆشا، لەبیروباوەڕدا، چونکە ئەوی گرنگە لای ئەم ئەوەیە بگاتە ئامانجەکانی.! ئیتر لەو ڕێگەیەدا نە بەزەیی و نە یارمەتی و نەکردەوە پەسەندەکانی مرۆڤایەتی نایەن بەخەیاڵیدا..
تائەگاتە ئاستی ئاژەڵێکی دڕندە.. لەبەر ئەوەی یەکەم هەنگاوی لەسەر بناغەیەکی چەوت دامەزراندوە..

ماويەتى..

نووسينى: ئازاد نجم الدين.



 508

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram