سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (11).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (11).

وانەی یانزدەهەم : بنەماکانی ئیمان:

بنەمای یەکەم : ئیمان بەاللە.

ا ـ مانای ئیمان بەاللە چییە ؟

- مانای ئیمان بەاللە تەوحید و تاککردنەوەی اللەیە بەخودایەتی و پەرستراوێتی و ناوەکانی و سیفەتەکانی .

ب ـ مانای تەوحیدی خوایەتی ( واتە : تەوحیدی ربوبییەت ) چییە ؟

- تەوحیدی خوایەتی ئیمانە بەوەی کە اللە خولقێنەر ، و رۆزیدەر ، بەڕێوەبەری گێتی ، و ژێنەر ، و مرێنەر و بکەر و ئەنجامدەری هەر شتێکە بیەوێ . بەدەستەواژەیەکی تر ، واتە : تەوحیدی خوا بەکردارەکانی ، بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرمایشتی خوایە : ( الحمد للە رب العالمین ) [الفاتحة : ۱] .
واتە : سپاس بۆ اللە خواوەندنی جیهانەکان .

جـ ـ مانای تەوحیدی پەرستراوێتی (تەوحیدی ئولوهیەت) چییە ؟

ـ ئیمانە بەوەی کە اللە خوا و پەرستراوی حەقە ، و بەتاک و تەنها ئەو شایستەیە بۆ هەموو جۆرەکانی پەرستنەکان لە نوێژ و زەکات و رۆژوو و و حەج و دوعا و تەوەکول و خەوف و رەجا و ئەمر و نەهی و تەشریع و...هتد . بەدەستەواژەیەکی تر تەوحیدی ئولوهییەت ، واتە : تەوحیدی خوا بەکردارەکانی بەندەکان ، یان تەوحیدی عبادەت ، بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرمایشتی خوایە : (ایاک نعبد وایاک نستعین) [ الفاتحە : 5]

د ـ مانای تەوحیدی ناوەکان و سیفەتەکان (واتە : تەوحیدی اسماء و صفات ) چییە ؟

ـ ئیمانە بەهەموو ئەوەی جێگیر بووە لە قوڕئان و سوننەتدا لە ناوەکان و سیفەتەکانی خوا ، وە ئەو هاوشێوەی نییە لە دروستکراوەنیدا ، بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرمایشتی خوایە : (لیس کمثله شيئ وهو السمیع البصیر) [الشوری : ۷] .

نووسینی: مامۆستا مەلا مصطفی محمد جعفر

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org 



 585

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram