سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.. (11).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.. (11).

زنجیرەی یانزدەیەم:

بەشی سێیەم:

بسم اللە الرحمن الرحیم
با ئەوەمان لە بیر نەچێ پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم کاتێک زیندو بوو تەبەڕوک و پیرۆز بوو بەڵام دوای وەفاتی، نەگۆڕەکەی نە گڵی سەر گۆڕەکەی تەبەروک نیە، چونکە هیچ هاوەڵێک و تابیعنێک بۆ نەخۆشی و نەزۆکی و هیچ پێویستیەکی دونیا نەچوونەتە سەر گۆڕەکەی و گڵەکەشیان بەکار نەهێناوە، کاتێ زیندو بووە هاوەڵان داوای دوعای خێریان لێکردووە، بەڵام دوای وەفاتی کەسیان نەچۆتە سەر گۆڕەکەیی و داوای دوعای خێری لێ بکەن، چونکە بەدروستیان نەزانیووەو بەحەرامیان زانیوە.

٭ - بەرەکەتی قوڕئان:
[وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ} خوای گەورە دەفەرموێ: ناردومانەتە خواز لەم قوڕئانەدا چەند سورەت و ئایەتێک کە دەبنە شیفاو رەحمەت بۆ باوەڕداران.
قوڕئان پاککەرەوەی دڵەکانە لە نەزانین و گومڕایی و جەهالەت و نەفامی، لەگەڵ ئەوە خوێندنی قوڕئان بەرەکەتەو شیفای دڵەکانەو بەکارهێنانی بۆ نەخۆش بەرەکەتەو دەبێتە شیفای دڵ و لاشە، بێگومان هەتا ئەو کەسانەی نەخۆشی دەرونیان هەیە ئەگەر بەباوەڕێکی باشەوە بە بەرنامە گوێ لە قوڕئان بگرن لەماوەیەکی کەمدا شیفایان بۆ دێ و چاک دەبن و هیچ پێویستیان بە دوکتۆری دەرونی نابێ،
هیچ گومانی تێدانیە قوڕئان موبارەک و پیرۆزه، چونکە وتەی خوایە، وتەی خواش سیفەتێکە لە سیفاتەکانی خوای گەورە، لەبەر ئەوە قوڕئان پیرۆزەو دەبێتە شیفا بۆ خەڵک، خوێندنەوەی دەبێتە خێرو بەرەکەتی زۆر بۆ ئەو کەسەی دەیخوێنێتەوە هەتا بۆ ئەو کەسەش کە گوێی لێ دەگرێ،
ئەوەتا پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دەفەرموێ: قوڕئان بخوێنن قوڕئان لە دوارۆژدا دێ شەفاعەت بۆ هاوەڵەکەی دەکات
لەبارەی سورەتی (البقرة] و [آل عمران] دەفەرموێ: ئەم دوو سورەتە لە رۆژی قیامەتدا دێن بەرگری لە خاوەنەکەیان دەکەن.
دەربارەی سورەتی ( البقرة) دەفەرموێ: دەستگرتن بە سورەتی (البقرة)ەوە بەرەکەتە، بیخوێنن و لەبەری بکەن، بێگومان دەست پێوەگڕتنی بەرەکەتە، واز لێ هێنانی پەشیمانیە، ساحیر بێ توانایە بەرانبەری. - موسلیم کێڕاویەتیەوە -

قوڕئان شیفاو چارەسەرە:
لە ئەسەردا هاتووە (خير الدواء القرآن) واتە: چاکترین چارەسەری نەخۆشی قوڕئانە، بەڵێ ئەم فەرموودە لە سەنەدا لاوازە بەڵام ماناکەی تەواوە، بە بەڵگەی چەندین ئایەت و فەرموودە.
لە دایکمان عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ، دەفەرموێ: هەرکات پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم شوێنێکی ئازاری هەبوایە، موعەوەزات [ الٳخلاص، الفلق و الناس]ی دەخوێندو فوی دەکرد بەخۆیدا، کاتێک ئازاری زۆر بوو من دەم خوێند بەسەریداو لەباتی ئەو دەستی خۆییم دەهێنا بە بەدەنیدا، بە ئومێدی بەرەکەتی قوڕئانەکە) [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
چەند هاوەڵێکی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بەلای عەشرەتێکدا رۆشتن گەورەی عەشرەتەکە دووپشک پێوەیدا بۆیان چارەسەر نەکرا هاتن بەو هاوەڵانەی پێغەمبەریان صلی الله عليه وسلم وت: ئێوە شتێکتان پێ نیە ئەو گەورەمان چارەسەر بکەن، یەکێک لە هاوەڵان وتی: بەڵێ پێمانە حەوت جار سورەتی [الفاتحة] ی خوێند بەسەریداو چاک بوو،
خۆشەویستانم فەرموودە زۆرە لەسەر ئەوە کە قوڕئان بەرەکەت و پیرۆزو چارەسەرو شیفای دڵ و دەرون و بەدەنیشە، بۆ چارەسەری سیحرو جادوو حەسودی و ... بەکاردێ، باشە خوای گەوره ئەم قوڕئانە پیرۆزەی بۆ ناردووین بۆ چی هەندێک کەس حەزی لە شوێن کەوتنی و خەرافیاتە، و بەدوای فەرموودەی لاوازو هەڵبەستراودا دەگەڕێ بۆ بە پیرۆزکردنی شتانێک کە هیچ هاوەڵ و تابعینێک و زانایانی پێشینە چاکەکانی ئەم ئوممەتە نەیان کردووەو بەشتێکی باشیان نەزانیوە، باشە ئێمە قوڕئانمان هەبێ بەو هەموو پیرۆزیەوە، چ پێویستمان بە شەخس پەرستی و قەبر پەرستیە.
باشە بۆ خەڵک لە تەبەروکی دروست و رێگە پێدراوو باشەوە دەچێت بۆ تەبەروکێک کە نە رێگەی پێدراوە نە دروستیشە.
خەڵکێکی زۆر بەهۆی گەڕان بەدوای تەبەڕوکدا چوون بۆلای فڵان و فیسار شێخ بە ملوێنان دیناری سەرف کردووە خەڵەتاندویانە پارەیەکی زۆریان لێ کێشاوەتەوە بەناوی تەبەروک و چارەسەری نەخۆشی و کێشەو گیرو گرفتەکانی، هیچیشیان بۆ نەکردووە، زۆرجار کێشەو گرفتەکانی زیاتریش بووە، بەراستی زۆرکەس کە بەرگری لەم جۆرە تەبەروکە ناشەرعی و شیرکانە دەکات لەبەر بەرژەوەندی خۆیەتی و لەبەر خواو بەرژەوەنی خەڵک نیە.

نوسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 595

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram