سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  رۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (11).
گۆڕینی فۆنت


رۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى يازدەيەم. (11)

ئیسلام ڕزگار بوونە.!

ئیسلام ڕزگاربوونە لەهەموو دەسەڵاتێکی سەر زەمین کە مرۆڤایەتی ببەستێتەوە لەوەی ڕێگە لە مرۆڤایەتی بگرێت و نەهێڵێت بەرەو چاکە خوازی و خێرو خۆشی بڕوات.
ئیسلام ڕزگار بوونە لە دەسەڵاتی ستەمکاران، ئەوانەی مرۆڤ دەڕوتێننەوەو دەیکەن بە کۆیلەی خۆیان، ئەوانەی ڕێزو شەرەف و نامووس سووک ئەکەن و سامانیان تاڵان ئەکەن..
ڕزگاربوون لە ژێر چەپۆڵەی ئەو ستەمكارانە، بە گێڕانەوەی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی کردن بۆ خوای پەروەردگار، پەروەردگارى تاک و تەنها.! ئەم کێشەیەی کە ئەبێت پێش هەموو شتێک لە مێشکی خەڵکیدا ببێتە بەڵگە نەویست.! دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوە لە مێشک و بیری خەڵکیدا پچەسپێت کە تەنها خوای گەورە خاوەنی ئەو دەسەڵاتی فەرمان دەرکردن و حاکمێتیەیە، چونکە هەر خوایە کە هەموو شتێک دەربارەی مرۆڤ بزانێت و توانای بەسەریانا بشکێت و مرۆڤیش بەندەی ئەون و بەس.! کەسیان بێ ویستی خوای گەورە ناتوانن سوود، یان زیان بە یەکتری بگەێنن، هەمووشیان بەتەنها دەگەڕێنەوە بۆلای خواو ئەویش لێیان دەپرسێتەوەو موحاسەبەیان دەکات..
ئەگەر ئەم بەڵگە نەویستە (حاكمييەتى خودا) لە دڵ و دەرونی مرۆڤدا چەسپی، لەبیرو دیدو ویژدانیاندا دابین بوو، ئیتر ڕزگار دەبن، چونکە لە هیچ شتێکی غەیری خوا ناترسن، نەترسان خۆی ڕزگار بوونە، بەتایبەت نەترسان لە مرۆڤەکانی تر کە هەر وەکو خۆیبن، کە قەناعەتی وای بۆ درووست ئەبێ کە ئەوانیش وەکو ئەمن، ئەوانیش هەر بەندەی خوان و ملکەچی ویست و ئیرادەی ئەون..
ئەو کەسە بەڕاستی ڕزگارو ئازادە کە لە هەموو شتێک ڕزگاری بووەو سەربەستانە بۆتە بەندەی خوا، بۆتە ڕاپەڕێنەری فەرمانەکانی ئەو، چونکە جارێ هەر لەسەرەتایەوە لە هەواو هەوەسی خۆی ڕزگاری بووە، لە پێوەندەکانی حەزو ئارەزووی خۆی قوتار بووە، پاڵنەرەکانی جەستە و دەروون و ڕۆحی خۆی بەم ئایینە کۆنتڕۆڵ کردووە..
ئەم وەکو ئەوانە نەماوە کە بۆ هێنانەدی حەزو ئارەزووە لاسەنگەکانی خۆیان خەڵکی تر ئەچەوسێننەوە، یان بۆ هێنانەدی ئەو حەزو ئارەزوانەیان بۆ مرۆڤی تری وەکو خۆیان ئەبنە کۆیلەو شوێن کەوتووی زەلیل.! ئەگەر ئەو خۆ شلکردن و خۆ تەسلیم بوونەیان نەبوایە بە حەزو ئارەزووەکانیان، ئەو ستەمکارانەش نەیان دەتوانی ئاوا بیان چەوسێننەوەو بیان خەنە ژێر باری سوخرەکێشی.! دیسان ئەگەر ئەو هەڵپە کردنەیان نەبوایە بۆ تێرکردنی حەزو ئارەزووەکانیان، هەڵبەتە گیانێکی بەرەنگاری و تینێکی ڕووبەڕوو بوونەوەیان تێ ئەگەڕاو ورەیان بەرز ئەبۆوە.. لەبەر ئەمەیە کە ئیسلام هەوڵێکی زۆری بۆ پەروەردەکردنی شوێنکەوتوەکانی داوە تا لە ڕووی شەڕخوازی و ستەمدا هەڵ سڵەمێنەوەو ڕاپەڕن، نەک سەر کزو مل شۆڕ کەن و ژیانێکی کۆیلەیی پڕ ترسنۆکی و زەلیلی ببەنە سەرو هەر واش بزانن لێیان قبووڵ ئەکرێت.!! نەخێر.. هەر ناهێڵێت هەر هەموو حەزو لەزەتەکانی دنیا بەراوورد کەن بە خۆشەویستی بۆ جیهاد.!! ئەو هەموو لەزەتە لە لایەک و لەزەتی تێکۆشان لە پێناوی خوادا لەلایەکی تر.. ئەو هەموو حەزو ئارەزووخۆشیە نابێت بەهیچ شێوەیەک ببێتە هاوتای خۆشویستنی جیهاد، کە لە ڕیزی خۆشویستنی خواو پێغەمبەرەکەی خوادا دانراوه.!! سەیر کەو باش گوێ شل کە خوای گەورە چی دەفەرموێت: (قل إن كان آباؤكم وأبناؤكم وإخوانكم وأزواجكم وعشيرتكم وأموال اقترفتموها وتجارة تخشون كسادها ومساكن ترضونها أحب إليكم من الله ورسوله وجهاد في سبيله فتربصوا حتى يأتي الله بأمره والله لا يهدي القوم الفاسقين) التوبة/٢٤ واتە: بڵێ: موسوڵمانینە ئەگەر باوک و کوڕو براو هاوسەرو تیرەو هۆزو ئەو پارەیەی کۆتان کردۆتەوەو ئەو بازرگانییەی ئەترسن بازاڕی بشکێت و ئەو خانوو کۆشک و تەلارانەی دڵتان پێیان ئەکرێتەوە، ئەگەر ئەمانەتان لا خۆشەویستترە وەک لە خواو لە پێغەمبەرەکەی و جیهادی ڕێی خواویستی، دە چاوەڕوانی سزای سەختی خوابن، خوا کەسانی فاسقی خۆش ناوێت، کەسانێکی وای پێ پەسەند نییە کە لەبەر خاتری دنیا سەرپێچی فەرمانەکانی ئەکەن..

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود - www.ahmadkaka.org



 684

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram