سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  رۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (13).
گۆڕینی فۆنت


رۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى سێزدەهەم. (13)

ئیسلام ڕزگار بوونە.! ڕزگاربوونە لە ئەفسانە.!

ئیسلام بۆ هەموو ڕەفتارێکی مرۆڤ سنورێکی ماقووڵ و مەقبوولی داناوە، مەبەستی لەم سنوور دانانە ئەوەیە کە لەلایەکەوە سودێکی کەسایەتی بۆ شوێنکەووتوەکانی ئەهێنێتە دی، بەو بوارە ماقووڵەی بۆ ئارەزووەکانیانی ئەکاتەوەو لە لایەکی تریشەوە سوودێکی تریش بۆ کۆمەڵگە ئەهێنێتە دی بە ئاڕاستە کردنی وزەی ئەندامانی بەرەو خێرخوازی و پێشکەوتن و پارسەنگی، ئەمەش بە پەیڕەوی ئەو تیۆرە مەزنەیە کە بۆ پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەڵ داڕێژراوە.
ڕزگار بوون لە ئەفسانە: گومانی تیا نیيە کە مرۆڤایەتی لە پێش ئیسلامدا لە دەریای بێ مانای ئەفسانەدا نقوم بوبوو، هەندێکی هەر خەڵکەکە درووستیان کردبوو، بەڵام دەیانوت کاری خواکانە، هەندێکی تریشیان پیاوانی ئايینەکان بۆیان خوڵقاندبوون و بەکاری ئاسمانیان دابووە قەڵەم.! ئەوی ئەبووە زەمینەی ئەم ئەفسانانە هەر ئەو گەوجێتی و نەزانییەی مرۆڤایەتی بوو کە لە ماوەکانی دوور لە پێغەمبەراندا دووچاری ئەبوو، کە ئیسلامیش هات پێش هەموو شتێک جارێ ئەوانەی لەو ئەفسانانە قوتار کرد: چ ئەوانەی زێوانی بتەکان درووستیان کردبوو، چ ئەوانەی لە چیرۆکە ئەفساناویەکانی جولەکەو دیانانەوە مابوونەوە.. ئیسلام هات تا ژیری ئەو خەڵکە کۆیلەیە بەرەو خوای تاک و توانا ئاڕاستە کاتەوە، بەشێوەیەکی سادەو ئاسانی وا کە ژیریش هەستی پێ بکات و ویژدانیش بۆی بجۆشێت.! ئیسلام مرۆڤی بەو شێوەیە بەرەو بانگەوازی خواویستی بانگ کرد، تا لەڕاستی ژیان و مرۆڤ و گەردوون حاڵی کات، بەشێوازێکی وا نەرم و نیان کە نەهێڵێت لە مێشکی خەڵکەکەدا ناکۆکیەک بخوڵقێت لە نێوان ژیری و ئايیندا، یان لە نێوان زانست و ئایين، نەک مرۆڤ ناچار بکات باوەڕ بەو ئەفسانانە بکات تا بگاتە قەناعەت بە خوا.!! یان وای لێ بکات باوەڕ بە خوا نەهێنێت، چونکە باوەڕ بەڕاستییە زانستییەکان ئەهێنێت.!! نا.. بەڵکو بەو شێوەیە بوو کە ئەو ڕاستیە لە ناخیدا بچەسپێنێت کە هەر شتێک لە گەردووندا بکەوێتە ژێر ڕکێفی مرۆڤ، یان هەر ڕاستیيەک کە ڕەنجی بیری و ژیری مرۆڤ بیگاتێ، هەر بە ڕێنمایی خوایەو پێویستە سوپاسی خوای لەسەر بکرێت.. ئیسلام ئاوا زانستی کرد بەبەشێک لە خودی باوەڕ نەک بە ناکۆک و دوژمنی..!

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 470

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram