سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  رۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (14).
گۆڕینی فۆنت


رۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى چواردەهەم. (14)

ئیسلام ڕزگاربوونە لە ئەفسانە.!

ئەمانە هەمووی مەبەستی ئیسلامن و کۆتاش نەهاتوون، ناشکرێت و ناشێت کۆتاییشیان پێ بێت.. ئایا مرۆڤی ئەمڕۆ لە ئەفسانە ڕزگای بووە.؟! لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکاران دەرچووە.؟! لە تین و تەوژمی هەواو هەوەس قوتار بووە.؟! جارێ هەتا ئێستاش نیوەی دانیشتوانی جیهان هەر دارو بەرد دەپەرستن.! لە هیندستان، چین، هەندێک لە هۆزە جیاجیاکانی سەر زەمین.. نیوەکەی تریشی ئەفسانەیەکی تر ئەپەرستێ کە بریتیە لە: لە ڕاستی لادان و بۆگەن بوونی هەست سۆزو ویژدان و تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەر کەس و کەسانی تر، هەر کۆمەڵێک و کۆمەڵانی تر، هەر کۆمەڵگەیەک و کۆمەڵگەکانی تری مرۆڤایەتی.! خەڵکێکی زۆری سەر زەمین ئێستا گیرۆدەی ئەفسانەیەکی ترن کە هەندێ تیۆری (زانستی.!) یەکەیانە..
زانست ئامێرێکی پتەوی زانینە، ڕاستە گەلێک هەنگاوی بەرەو پێشکەوتن بە مرۆڤایەتی هەڵهێناوەتەوە، بەڵام باوەڕهێنانی رۆژئاوا پێی بەو ئیعتیبارەی کە (تەنها خوایە!)و داخستنی هەموو ڕوانگەیەکی تر جگە لەو، مرۆڤایەتی تووشی گومڕایی کردووە، چونکە بواری زانیاری لە گۆرەپانێکی تەسکدا گیردراوە، ئەو گۆڕەپانە تەسکەش زانستی تاقیکردنەوەیە (العلم التجریبي) کە تەنها هەستەوەرەکان (الحواس) پەی پێ دەبەن، بەڵام خۆ جاری وا هەیە بیرو ڕۆح بەرز ئەبنەوەو ئەگەنە ئاستێکی ساف و ڕوونی وا زۆر نهێنی گەردوون هەست پێ دەکەن کە نایەتە ناوبازنەی زانستی تاقیکردنەوەوە.. جاری وا هەیە ڕۆح لە یەک ساتی پاک و بێ گەردیدا بینین و بینایی ( البصر والبصیرة) ئەگەێنێتە ئەوەی یەکسەر و ڕاستەوخۆ پەی بە نهێنیيەکانی گەردوون و بوون بکات، کە زانست پەی پێ نابات و ناشزانێت چییە.! ئەوانەی وا دەزانن کە هەرچی زانست نەیگاتێ بوونی نیە زۆر بە هەڵەدا دەچن.! ئەمە ئەفسانە گەرییەکی نوێیە.، ئەوانە ئەڵێن هەرچی زانست نەیسەلمێنێت ئەفسانەیە.!! بەڵام بەڕاستی خۆی ئەفسانەیە.. خۆ زانست هێشتا ساوایەو لە چەندین ڕاستی خۆی دوودڵەو ڕای دابین نەبووە.. جارێ بەرامبەر هەندێ دیارەی گەردوونی هەر دەسەوسان (عاجز) ماوە، بەڵام شوێنکەوتووەکانی پەلە لە خۆشیان و لەویش دەکەن.. باشە خۆ زانست مات و مەدهۆش و حەپەساوە بەرامبەر ماهییەتی ڕۆح.! ئەوانەی لە قەناعەتە کوێرانەکەیانەوە باوەڕ بە سنوورداری هەستەوەرەکان ناکەن ئەکەونە ناو مۆنجی گومان و ئیدراک نەکردنی هەندێک ڕاستی بونەوەرەوە، بۆیە هەندێکیان نکووڵی لە بوونی خوا دەکەن.!! لە کاتێکدا ساتە وەختێکی (تلیباسی) سەری هەموویان سوڕ ئەهێنێت.
(تليباسى) مەبەست پێى قسەكردنە لەگەڵ يەكترى لەمەوداى دوورييەكى زۆرى واوه كە دەنگ نەگاته يەكترى.! وەك ڕووداوەكەى ئيمامى عومەرى كوڕى خەتتاب (خوا لێى رازى بێت) كە لەسەر مينبەرى مەدينه وتارى دەداو لە پڕێكدا هاوارى كرد: هۆ ساريه، بگەرە چياكەو هۆشت لە چياكە بێت.!

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 469

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram