سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (17).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی حەڤدەیەم.

بەشی یەکەم:

بسم الله الرحمن الرحيم.

ماچکردن و دەستدان لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم.

بەردەوام ئەوانەی کە شوێن حەزو ئارەزوەکانی خۆیان کەوتوون و نایانەوێ حەق ببیستن و شوێنی بکەون، بەیناو بەین گومان و دودڵی لە شتانێکدا دروست دەکەن کە سەلمێنراوەو هیچ گومانێک هەڵناگرێ لە ئایینی خوادا، وەک هاوار کردن لە غەیری خوا، یا تەوەسول بە پێغەمبەران و پیاوچاکان، و تەبەروک بە گۆڕیان و چەندین شتی تر، بۆ دروستکردنی ئەم گومانە دێن هەندێک جار فەرموودەو ئەسەری لاواز یا دروستکراو دەهێنن، هەندێکجار دێن قسەی زانایان و پێشەوایانی سەلەف دێنن، جا قسەکان یا پەڕگیرە، یا لە مەبەستی خۆی لای دەدەن، ئەوەش بۆ دروستکردنی دڵەراوکێ و گومانە لە بیروباوەڕی موسڵماندا، یا دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکیە لە نێو موسڵماناندا بە لێدانی زانایان بە قسەی هەندێک لە زانایان.
جا یەکێک لەوبابەتانەی هەندێکجار دەجوڵێنرێ و رەواجی پێ دەدرێ ناوە ناوە گەرم دەکرێتەوە، باسی دەستدان و ماچ کردنی گۆڕی پێغەمبەرو صلَّى اللهُ عليه وسلم و تەبەروک پێکرنیەتی.

ماچکردن و تەبەروک بەگۆڕی پێغەمبەر
یەکەم: گەورەترین بەڵگە بۆ بەتاڵی و بێ بنەمایی قسەی ئەوانەی دەڵێن: دروستە بۆ پیرۆزی دەست لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم بدرێت و ماچ بکرێ، پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم دەفەرموێ: (مَن أَحْدَثَ في أمْرِنا هذا ما ليس فيه، فهو رَدٌّ) [رواه البخاري 2697 )، ومسلم ( 1718] لە ریوایەتی تری موسلیمدا (مَن عَمِلَ عَمَلًا ليس عليه أَمْرُنا، فهو رَدٌّ)
بێگومان دەستدان لەگۆڕو ماچکردنی بە مەبەستی پیرۆزی، فەرمانی خواو پێغەمبەری لەسەر نیە، کەوابوو لە ئیسلامدا رەددەکرێتەوەو دوورە لە شەریعەتی ئیسلام.
ئەوەتا ئیمامی بوخاری لە سەحیحەکەیدا دەڵێ: (باب: ما ذُكِرَ من دِرعِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وعصاه، وسَيفِه وقدَحِه، وخاتَمِه، وما استَعمَلَ الخُلفاءُ بعدَه من ذلك ممَّا لم يُذكَر قِسمتُه، ومِن شَعَره، ونَعْلِه، وآنيتِه ممَّا يَتبَرُّك أصحابُه وغيرُهم بعدَ وفاتِه).
هەروەها لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە: (باب: طِيبُ رائحةِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ ولِينُ مَسِّه والتبرُّك بمسحِه).
وباب: (طِيبُ عَرَقِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ والتبرُّك به).
بۆ باسی گۆڕو حوجرەو دیوارەکانی حوجرەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم نەکراوە،
لە فەرموودەی سەحیحدا بە سابتی هاتووە کە عبداللەی کوڕی عومەر بەخراپی زانیوە دەست‌ لە قەبری پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم بدرێ.
أخرجه محمد بن عاصم في ((جزء له 28) بإسناد متَّصل، رجاله كلُّهم ثقاتٌ أثبات

دووەم: فەتوای زانایان
بە فەتوای هەموو زانایانی ئەم ئوممەتە دروست نیە دەست لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم بدرێ و ماچ و تەبەروکی پێ بکرێ، لێرە فەتوای هەندێک لە زانایانە دێنم لە زانایانی هەر چوار مەزهەبەکەو چەندین زانای تر کە بەدروستیان نەزانیەوەو بە بیدعەو خەرافاتیان داناوە، هەتا هەندێکیان ئەو کارەیان شوبهاندووە بە خوو نەرتی گاورو جولەکە، یەکێک لەو زانایانە شێخ عبدالقادری گەیلانیە، کە ئێستا هەندێک کەس خەریکی شیرک و هاوارکردن لە غەیری خوای گەورەن، و دەستدان لە گوڕی پێغەمبەرو پیاوچاکان و ماچ کردنی و تەبەروک پێکردنی بە عیبادەت و خواناسی دادەنێن دەشڵێن ئێمە موریدو شوێن کەوتووی ئەوین، [سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ] بێگومان شێخ عبدالقادری گەیلانی زۆر زۆر دوورە لەوانەوە، ئەوەتا ئەو دەفەرموێ: ئەگەر کەسێک سەردانی گۆڕێکی کرد با دەست نەخاتە سەر گۆڕەکەو ماچی نەکات، چونکە ئەوە عادەت و نەرێتی جولەکەکانە، [الغنية 1/91].
هەتا ئیمامی غەزالیش کە شێخ و مامۆستایانی سۆفی و دەروێشەکان والە خەڵک تێدەگەیەنن سۆفیەتیەکەی ئیمامی غەزالیش وەک ئەمان وابووەو باوەڕی بەو بیدعەو خەرافیاتانە هەبووە، غەزالی دەڵێ: بێگومان دەستدان لە گۆڕی پیاوچاکان و ماچکردنی عادەت و نەریتی جولەکەو گاورەکانە (إحياء علوم الدين 4/491)
هەروەها دەڵێ: دەست لە گۆڕو بەردەکەی مەدەن، بێگومان ئەوە عادەت و نەریتی گاورەکانە (إحياء علوم الدين 1/259)
شێخ عبدالرحمن عیمادی نەقشبەندی کە ساڵی ۱۰٥۱ وەفاتی کردووە، دەڵێ: ئەو کەسەی دەچێتە لای گۆڕی پێغەمبەر دەبێ خۆی دەپارێزێ لە دەستدان لە شوشەکەی و دەست هێنان بەدەم و چاویدا بۆ تەبەروک، بێگومان ئەوە لە عادەت و نەریتی گاورو جولەکەیە، نەگوازراوەتەوە لەهیچ پێشەوایەکی خاوەن ئیجتیهادو زانایەکی باوەڕ پێکراو ئەو کارەیان کردبێ. (المستطاع من الزاد لأفقر العباد ص 18).
هەرکەسێک بڵێ مەچنە سەرگۆڕی پیاوچاکان بۆ دەست لێدان و ماچکردنی و دەم چاو خستنە سەر گۆڕەکەی بە مەبەستی تەبەروک، چونکە کارێکی حەرام و ناشەرعیە، یەکسەر دەڵێن ئەوە وەهابیە، بێڕێزی بە پیاوچاکان دەکات، ئێستا دەپرسم ئایە شێخ عبدالقادری گەیلانی و ئیمامی غەزالی و شێخ عبدالرحمن عیمادی نەقشبەندی ش وەهابین، ئەوانەیش بێڕێزی ب پیاوچاکان دەکەن.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود ahmadkaka.org

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 531

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram